ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بۆچی خوای گەورە سوێندی بە كات خواردووە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەك دەبینین لە چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆزدا خوای گەورە سوێندی بەكات خواردووە و مامۆستایەكی ئایینی-ش دەڵێت: “سەرمایەی ژیانمان ئەو سات و كاتەیە، كە تێیدا دەژین بەتایبەتی لە ڕەمەزاندا”.

مەلا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی لە سلێمانی لە زنجیرە وتارێكدا، كە ڕۆژانە لە (تۆڕی میدیایی خەڵك) بڵاودەبێتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆماركراوە تیشك دەخاتە سەر ئەنجامدانی پەرستشەكان و بەخشین و دەستگیرۆیی هەژاران و گرنگی مانگی ڕەمەزان و شەونوێژ و نوێژی تەراویح و گرنگی ڕۆژوو لەڕووی ئیمانییەوە.

مەلا ئەحمەد قامیشی لە وتاری تایبەت بە (گرنگی كات لە مانگی ڕەمەزاندا) دەڵێت: “سەرمایەی هەموو مرۆڤەكان ئەو كاتەیە، كە تێیدا دەژی بەتایبەتی لە ڕەمەزاندا، چونكە ڕەمەزان لە هەرە مانگە گرنگەكان و شەو و ڕۆژی زۆر گەورە و گرنگن بەهۆی بوونی ڕۆژوو و تەراویح و قورئان خوێندن و شەوی قەدر و چەندین بابەتی دیكە”.

وتیشی، “دەبێت بزانیت تۆی موسڵمان و ئیماندار ئەو كاتە بەنرخانە لەچیدا سەرف دەكەیت، چونكە ئێستا خەڵكانێك هەن خەریكی كات كوشتن و تەمەن بەفیڕۆدانن”.

ئەو مامۆستا ئایینییە جەختیشی كردەوە، كات هێندە گرنگە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا سوێندی پێ‌ خواردووە وەك (والعصر) و چەندین ئایەتی دیكەش.

دەشڵێت: “ئیمامی شافیعی فەرموویەتی، تەنها سورەتی (العصر) بهاتایەتە خوارەوە بەس بوو بۆ موسڵمانان ئەگەر ماناكەیان بەتەواوی لێكبدایەتەوە و جێبەجێیان بكردایە”.

مەلا ئەحمەد قامیشی/ بەشی شانزەیەم

بۆچی خوای گەورە سوێندی بە كات خواردووە؟ئەم وتارەی #مەلا #ئەحمەد_قامیشی، كە تایبەت بە (#خەڵك) تۆمار كراوە، باس لە گرنگی #كات دەكات.

Posted by Xelk Media Network on Tuesday, May 21, 2019

کوردستان

لەبارەی كارتی نیشتمانییەوە دڵنیایی دەدرێتە هاووڵاتیانی سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی لەبارەی پێدانەوەی كارتی نیشتمانییەوە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان.

سەبارەت بە دەنگۆی دواكەوتنی پێدانەوەی كارتی نیشتمانی بە ھاووڵاتیان ڕائد شێركۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەمانگی دووی ئەمساڵەوە نەگەڕاندنەوەی كارتی نیشتمانی لە بەغداوە و دابەشكردنی بەسەر ھاووڵاتیاندا ھۆكارەكەی ئەوەبووە كە وەزیری ناوخۆی عیراق نەبوو بۆ تازەكردنەوەی گرێبەست كە لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عیراق و ئەو كۆمپانیا ئەڵمانییەی كە كارتەكان دروست دەكات، بۆیە ماوەیەك پێدانەوەی كارت بەھاووڵاتیان خاوبووەوە وە ئەوەش نەبووە ھۆی دواكەوتنی ئیشوكاری ھاووڵاتیان لەبەرئەوەی وێنەی تۆماری ئەلكترۆنی دراوەتە ھاووڵاتیان و كارەكانیان لەھەموو فەرمانگەكان ڕاییكراوە.

هەروەها ڕائد شێركۆ ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە، لەداوی دەستبەكاربوونی وەزیری ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵ كە لە لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ئەمساڵ بوو، ئەو كێشەیە چارەسەركراوە و ئێستا ڕۆژانە كارت چاپ دەكرێت و پەیوەندی ڕۆژانەیان لەگەڵ بەشی چاپ و بەشەكانی تر ھەیە كاركردن بەردەوامە و ھەفتەی داھاتوو ژمارەیەك كارت دێتەوە و لەكاتی خۆیدا لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ تا كاتژمێر 6ی ئێوارە دابەش دەكرێت بەسەر ھاووڵاتیاندا و دڵنیایان دەكاتەوە ھیچ گرفتێك نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دابەشكراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی نەوت‌ و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ زیاتر 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای سلێمانی‌ و هەڵەبجە و گەرمیان دابەشكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت ‌و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوەدەكات، لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، كە لە بەغداوە نێردراوە، بەسەر هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیاندا دابەشكراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە سەرەتای ساڵی 2018 تا مانگی نیسانی ئەمساڵ، نزیكەی 80 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، كە لە بەغداوە هاتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ڕێگای كارتی زیرەكەوە ڕاستەخۆ بەسەر هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی‌ و هەڵەبجە و گەرمیاندا دابەشكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ئۆتۆمبێل لەو شوێنانەی شەقامی سالم ڕانەگرن كە ڕاگرتنی تێدا قەدەغەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووتەوە ئاماژە بەوەدەكات، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامی سالم “سەهۆڵەكە”ی شاری سلێمانی لەو شوێنانەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغەكراوە، شۆفێران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەئێستادا تیمەكانی ھاتووچۆ ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكات كە بەشێوەی نایاسایی و لەشوێنی قەدەغە لە شەقامی سالم ئۆتۆمبێلیان ڕاگرتووە، ئۆتۆمبێلەكانیان لەوێدا لابەرن، بە پێچەوانەوە سزای سەرپێچی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلیان لە شوێنی قەدەغە بۆ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان