ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەت 100 هەزار دینار جەژنانە دەداتە بەشێكی مووچەخۆران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بڕێك پارە وەك جەژنانە بۆ توێژێكی مووچەخۆران تەرخان دەكات بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە.

بەپێی نووسراوێك، كە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی فیدڕاڵەوە دەركراوە و (خەڵك) كۆپییەكی دەستكەوتووە، داوای كردووە “ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕێك پارە بۆ هەر خێزانێك تەرخان دەكات، كە لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن لە عیراق”.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، “لەسەر پێشنیاری باسم عەبدولزەمان، وەزیری كار، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا 100 هەزار جەژنانە بۆ هەر خێزانێك تەرخان بكات، كە لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و دەكەونە ناو تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی”.

جەختیشكراوەتەوە، جەژنانەكە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە، كە سوودمەندن لە كۆمەكی چاودێری كۆمەڵایەتی.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و چەند بڕیارێكی دەركرد و دوابەدوای ئەوەش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 65 دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی خستنەبازاڕ و دەرهاویشتەكانی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە لە شەممەی ڕابردوو، نرخی نەوت زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری شرۆڤەكارێك لە (یو بی ئێس) بڵاویكردووەتەوە”كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمی سعودیە، مەترسی لای وەبەرهێنەران دروستكردووە، سەبارەت بە كەمبوونەوەی ئاستی خستەڕووی نەوت لە بازاڕەكان، ئەمەش بووەتە پاڵپشت بۆ نرخی نەوت”.

سەبارەت بە نرخەكانیش، نرخی بەرمیلێك نەوتی (تێكساس)ی ئەمریكایی بەڕێژەی 1.38%دا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 85.91 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت بەڕێژەی 2.11% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.94 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندی بەو هێرشەوە هەیە كە لە شەممەی ڕابردوودا كرایە سەر دوو گارگەی سەر بە كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە، ئەمەش لای وەبەرهەمهێنەران مەترسی كەمبوونەوەی خستەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق داوای ڕێكخستنەوەی لیستی مووچە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

جۆرێك لە بۆچونی زاڵ لای حكومەت و پەرلەمانی عیراق دروستبووە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا، بە مەرجێك حكومەتی هەرێم هاوكاری عیراق بكات لە چەند ڕوویەكەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ گروپ و فراكسیۆنێك لەگەڵ بڕینی مووچە نییە، بەڵام بەو مەرجەی ڕێكخستنەوە لە مووچە بكرێت.

وتیشی”ئەوان دەڵێن دەبێت لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕێكبخرێتەوە، یان مووچە ڕاستەوخۆ بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێم”.

گومانی عیراق لە ناردنی مووچەی ساڵی داهاتوو لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە حكومەتی هەرێم ئەو پارەیە بۆ مووچە خەرج ناكات، بۆ نمونە هەر لەمساڵدا سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا ناردوویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی داد دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی داد لەكاتێكدایە كە دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا لە وادەی دیاریكراوی خۆی دواكەوتووە و تائێستا نازانرێت كەی وەزارەتەكانی دیكە مووچە وەردەگرن.

سەرباری دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە، حكومەتی هەرێم سێ‌ مووچەی دیكەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان