ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

پافل تاڵەبانی باس لە چیرۆکی ژن هێنانی و بوونی بە زاوای مەلا بەختیار دەکات

خێزان

سیاستەمەدار بافڵ تاڵەبانی لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا باس لە چیرۆکی هاوسەریگیریکردنی دەکات لەگەڵ کچی مەلابەختیار.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوە کە کاتێک بە (مام جەلال)ی وتووە دەیەوێت لەگەڵ (لاڤە) هاوسەرگیری بکات، دەستخۆسی لێکردووە و دواتر مەراسیمی داخوازی بەڕێوە چووە.

ئێستاش بافڵ تاڵەبانی و لاڤە  کوڕێکیان هەیە بەناوی (کۆبان).

 

ریکلام

هەواڵەکان

نازک وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە پێی دەڵێن کوڕە و ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە

خێزان

لە پاش بڵابونەوەی ئاهەنگی لەدایکبوونی کچە مەیکەپ ئاڕتسی نازک بەدرخانی لەگەڵ کوڕە مەیکەپ ئارتست ڕۆی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە کە نازک کوڕە و ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە.

تەنانەت لە بەشێک لە پەیجەکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی کوڕێکیان بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە ئەمە نازکە  بەر لەوەی ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت.

بەڵام نازک بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو قسانەی داوەتەوە و لە نوسینێکیدا دەڵێت”کاتێک قسەیەک دەکەیت یان دەبێت جوان بیکەیت، یاخود جوانی لەوەدایە کە بێدەنگ ببیت”

هاوکات نازک وێنەیەکی خۆشی بڵاوکردۆتەوە کە ماکیاژێکی کەمی کردووە وەک بەڵگەیەک بۆ جوانیە سروشتیە و مێینەیەکەی و دەڵێت”حەز دەکەم خۆم بم و ڕاستی من هەموو کەس بیبینێت و هەمیشە شانازی بە خۆمەوە دەکەم کە کچێکی زۆر بوێر و زیرەکم، لەسەر ئەو هەموو رەخەن و قسە ناشرین و بێ ڕێزیە، بەڵام من هەر بەردەوامم و قەت هیچ شتێک ناتوانێت من ڕابوەستێنێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

سەنا بەرزنجی لە یەکەم دەرکەوتنیدا ڕیکڵام بۆخۆی دەکات، بۆچی پێشتر دەرنەکەوتووە؟

خێزان

خانمە گۆرانیبێژی کورد سەنا بەرزنجی لە یەکەم دەرکەوتنی فەرمیدا ڕیکلام بۆ ئەلبومە نوێکەی دەکات و بۆیەکەمجاریش دەردەکەوێت.

سەنا بەرزنجی لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا دەڵێت”21ی ئەم مانگە یەکەمین ئەلبومی خۆم بڵاودەکەمەوە بە ناوی راز، زۆرینەی ئاوازەکانی ناو ئەلبومەکە لەلایەن نەڤید زەردی دانراوە، تێکستەکان لەلایەن رەنج سەنگاوی نوسراوە، لە ئەڕێنجمێنتی ئەفشین شوکرییە”

سەنا بەرزنجی لەبارەی دەنەکەوتنیەوە لە ڕابردودا وتویەتی”لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کە بە شێوازی خۆم، یان پرۆفشناڵ کارم کردووە ھەموو ھەوڵێکی خۆمم داوە تا زیاتر لە گرینگی پێدان بە ڕووخسارم و بە شێوازی ژیانم، ھونەرەکەم پەرە پێبدەم و  بە جوانترین شێوە پێشانی خەڵکی کوردستانی بدەم.من لە ناو بنەماڵەیەکدام و لە شوێنێک ژیان دەکەم لەوەیە زۆر  ئاسان نەبێ کە بە بەردەوامی دەرکەوم و لە ناو کلیپەکانم دا بەشدار بم، دەمەوێ سەرنجم لەسەر دەنگ و شیعر و میلۆدییەکەن بێ کە ھەڵیدەبژێرم، تا من کەی و چۆن دەردەکەوم”

سەنا ئەوەشی  دەشڵێت”بڕوا ناکەم ڕووخسار و دەرکەوتنی من گرینگێکی زۆری ھەبێت، بەڵام ئەوەی زۆر لەلام گرینگە کە دەبێ بە دڵنیایی دەنگم زیاتر لە جاران پەروەردە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی  موسیقای کوردی پێبکەم و ئەو ڕێگایەی کە ھونەرمەندە گەورەکانی ڕابردوو درووستیان کردووە من درێژەی پێبدەم”

سەنا بەرزنجی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی ڤیدیۆ کلیپێکە و تا ئێستاش وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاونەکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

دەشە: سۆشیال میدیا لە تام دەرچووە و ژیانی تایبەتیی کەس نەماوە

خێزان

خانمە ڕاگەیاندکار و خاوەنکار ذەشنێ کەریم  کە ناسراوە بە دەشە ڕەخنە لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەگرێت لەلایەن خەڵک و هاوپیشەکانیەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە ژیانی تایبەتیی کەس نەماوە.

 

دەشە لە نوسینێکیدا دەڵێت”بەراستی سۆشیاڵ میدیا بووە بە ماڵ و دائیرەو کۆمپانیاو…نازانم بڵێم چی ماوە و ھیچ تایبەتمەندیەکی شەخسی و خێزانیی نەماوە”

دەشە دەڵێت”بەداخەوە ئەمڕۆ ئەزانیت فڵان کەس کەی ھەستا لە خەو چی خوارد چو بۆ کوێ کێی بینی، شەڕیان بوو زەمی کێیان کرد مەدحی کێیان کرد بەچی ڕۆشتن، یەک دنیا شتی بێزارکەری تر بەڕاستی لە تام دەرچووە ژیانی تایبەتیی کەس نەماوە ئێستا ھەمووی عام ئەژی، تکایە ڕایگرن ئەم وەزعە بێتامتان کرد”

دەشە یەکێک بوو لە بێژەرە دیارەکانی کەناڵی گەلی کوردستان و دواتریش ڕیستۆرانتێکی دامەزراند بەناوی دەشە فاست فود.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان