ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی پێشوەختی شێرپەنجە لەسەر جەستە کە پێویستە زۆر ئاگاداری ببیت

خێزان


ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی پێشوەختی شێرپەنجە لەسەر جەستە کە پێویستە زۆر ئاگاداری ببیت:

 

-بەپێی توێژینەوەیەکی بەڕیتانی نیشانەکانی توشبوونی شێرپەنجە سەرەتا لە دەستدا دیاری دەدات لە ڕێگەی درووستبونی برین و ئاوساوی و پەڵەی نائاساییەوە.

-بونی وەرەم و سوربەنەوەی نا ئاسایی و چڕبونەوەی ڕەق لە سنگ و بن باڵەکاندا، یاخود گۆڕینی شێوە و قەبارەی خاڵەکانی جەستە.

-کۆکەی درێژخایەن و بەردەوام کە ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی قورگ.


-خورانی نائاسایی بەشە جیاوازاکانی جەستە، بۆنمونە لە شێرپەنجەی مێشکدا جەستە زۆر دەخورێت بەتایبەت لە لوتدا.


-گۆڕانکاری لە کاری ڕیخۆڵەکان و بونی خوێن لەگەڵ پیساییدا.


-لەکاتی بونی شێرپەنجەی گورچیلەدا خوێن لەگەڵ میزدا دێتەدەرەوە، هاوکات پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە و ئازار لە گورچیلەدا دروستدەبێت.


-دابەزینی نائاسایی کێش: ئەم نیشانەیە لە شێرپەنجەی گەدەدا دەردەکەویت، کە کێش بە شێوەیەکی زۆر نائاسایی دادەبەزێت.


-ئازاری زۆر و درێژخایەنی قورگ بەهەمان شێوە نیشانەیەکە بۆ شێرپەنجە، کە هەندێکجار لە کاتی کۆکەدا خوێن دێتە دەرەوە.

تەندروستی

٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

 ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و  کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت:

 

-بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا

-بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

-بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە

– بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە

– بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە

– درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

– نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو

– چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج ڕێنمایی گرنگ کە پێویستە هەرکات ملت ئازاری هەبوو جێبەجێ بکەیت

خێزان

به‌هۆی زۆر دانیشتنمان له‌به‌رده‌م كۆمپیته‌ر زۆرێكمان توشی ئازاری مل ده‌بین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی  چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ین پێویسته‌ ئه‌م رێوشوێنانه‌ بگریته‌ به‌ر:

-بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ یه‌ك شوێندا دامه‌نیشه‌، گه‌ر ناچاریش بویت ئه‌وا ماوه‌ ماوه‌ پشویه‌كی 10 خوله‌كی به‌ خۆت بده‌و جێگه‌كه‌ت بگۆڕه‌.

-جاروبار هه‌ر له‌ جێگه‌ی خۆته‌وه‌ ملت به‌ملاولادا بجوڵێنه‌، یاخود به‌ هێواشی  و به‌ شێوازی بازنه‌ی ملت بجوڵێنه‌.

-گرنگی بده‌ به‌و سه‌رینه‌ی كه‌ له‌ سه‌ری ده‌خه‌ویت و دڵنیابه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌رمونیان بێت و پشووت پێبدات.

-به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی وه‌رزش، به‌تایبه‌تی مه‌له‌و ڕاكردن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت به‌ پته‌وی بمێنێته‌وه‌.

-دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی شتی قورس و گران، چونكه‌ ئه‌وه‌ زیان به‌ بڕبڕه‌ی پشتت ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ملیشه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ هۆکاری جیاواز کە گەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆکاری جیاوازە کە گەر وریانەبیت و بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ و پێویستە زوو ڕێگەی پێبگریت:

 

– خەفەت و قەلەقی و ڕاڕایی

– ژیانکرد لە کەش و هەوای خراپ و تۆزاویی

– بەپیی توێژینەوەیەک جیابونەوە ئەگەری سەکتەی دڵ بەڕێژەی ١٨٪ بەرز دەکاتەوە

– دووگیان و ١٢ هەفتە پاش منداڵبوون ئەگەری سەکتە زیاد دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندرووستی خۆتبیت

– توڕەیی هۆکارێکی کاریگەرە و تا ٢ کاتژمێر پاش توڕەیەکە ئەگەری سەکتە ٨ جار زیاترە لە کاتی ئاسایی

– سەرمای زۆریش ٧٪ ئەگەری سەکتە زیاد دەکات

– خەوزڕان و نەخەوتن لە شەواندا و بەبونی خەوی تەندرووست ئەگەری سەکتە بۆ ٤٥٪ بەرز دەکاتەوە.

– ئەوانی جگەرە دەکیشن ٣ هێندە زیاتر ئەگەری سەکتەی دڵیان لەسەرە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان