ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ڕێگایەکی سرووشتی بۆ ئەوەی خاڵ و بالوکە و وشکە بیرۆ و گۆشتی زیادەی پێلابدەیت و زۆر بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سرووشتییە بۆ ئەوەی خاڵ و بالوکە و وشکە بیرۆ و گۆشتی زیادەی پێلابدەیت و زۆر بەسوودە:

-خاڵ

-سیر دەتوانێت خاڵ کاڵ بکاتەوە و نەیهێڵت و وەک دژە بەکتریایەکیش کار دەکات، سیرێک بهاڕە تا شل دەبێتەوە و لە  خاڵەکەتی بدە، بەڵام پێش ئەوەی لێی بدەیت کرێمێکی پاراستن یاخود ڤاسلین لە دەوری خاڵەکە بدە  چونکە سیر بەهێزە و نابێت راستەوخۆ بەر پێست بکەوێت، دواتر بە باندجێک دایپۆشە بۆماوەی ٤ کاتژمێر  و  کارەکە دوبارە بکەرەوە بۆ ئەنجامێکی باشتر.

 

-گۆشتی زیادە

-بە بەکارهێنانی سرکەی سێو دەتوانیت بە زوترین کات لای بدەیت، بە ئاسانی لۆکەیەک لەناو سرکەی سێوەکەدا نوقم بکە و لە گۆشتە زیایەکای بدە و لۆکەکەی بۆ ماوەیاک پێوە بەجێ بهێڵە دوای ٦ بۆ ٧ رۆژ دوای دوبارەکردنەوەی ڕۆژانە گۆشتە زیادەکە هەڵدەوەرێت.

 

-پێستی وشک بوەوە(وشکە بیرۆ)

-بە بەکارهێنانی عەلی بابا و هەنگوین بە تەواوی لێی ڕزگار دەبیت، عەلی باباکە بهاڕە و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکە و لە وشکە بیرۆکەت ی بدە وپێش خەوتن  بە باندجێک دایپۆشە.

 

-وردە پەڵەی قاوەی

-کاتێک دەکەوینە تەمەنەوە هەندێکجار  وردە پەڵەیاکی قاوەی لەسەردەست و دەموچاو دروست دەبێت کە زۆرجار بەهۆی بەرکەوتنی زۆری خۆرەوە دەبێت، دەتوانیت پیاز بەکار بهێنیت ، پیازەکە لە ڕەنە بدە تاکو دەبێت بە ئاو و لە پەڵەکانی بدە و بۆ ماوەی ١٥ چرکە بەجێی بهێڵە، بە دوبارە کردنەوەی ڕۆژانە پەڵەکان دیار نامێنن.

 

-بالوکە

-بالوکە تۆپەڵێکی رەقە کە زۆر جار لە بنی پێکانمان دێت و زۆر بێزارکەرە و مانەوەشی مەترسیدارە ،بەڵام بە گەرمکردن و سوتاندنێکی کەم دوای ڕۆژێک دەبینین دیار نامێنێت، زۆرجار لە کوردەواریدا وا باوە کە لە گەرمی دەترسێت.

تەندروستی

چەند خویەک کە وادەکات کێشت زیاد نەکات هەرچەندە گەر زۆریش بخۆیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خویەکە کە وادەکات کێشت زیاد نەکات هەرچەندە گەر نانیش زۆر  بخۆیت:

 

-نانخواردن بە هێواشی وادەکات هەرچەندە زیاتریش بخۆیت جەستەت کالۆری کەمتر وەربگرێت و زووتریش هەست بە تێری بکات.

– لەجیاتی کۆلا و هاوشێوەکانی خواردنەوەی سرووشتی بخۆرەوە

– ئاو زۆر و بەبەردەوامی بخۆرەوە

– لە ژوری ڕوناکدا نان بخۆ، وادەکات خواردنی تەندرووستتر بخۆیت.

– بنیشتی نەعنا بجو کە وادەکات هەست بە تێری بکەیت

– نانی بەیانیانت بیر نەچێت، چونکە ژەمێکی گرنگە و سوودی بۆت هەیە

– هێلکەی کوڵاو بخۆ، چونکە هەم هەست بە تێری دەکەیت و هەم قەڵەو نابیت

– بەدیار تەلەفیزیۆن و مۆبایلەوە نان مەخۆ، چونکە ئاگاداری نانەکە نابیت و زۆر دەخۆیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەی خوارەوە هۆکارەکانیەتی:

 

-دەبێتە هۆی ئەوەی خەوێکی باش و تەندرووستت هەبێت

– پەستانی خوێنت دادەبەزێنیت

– ڕێژەی چەوری لە خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە و سوڕی خوێن ئاسایی دەبێت

-سستمی بەرگری جەستەت بەهێز دەکات

-دەبێتە هۆی ئەوەی لە کاتی خەویشدا چەوری بسوتێت و کێشت داببەزێت

 

-چرچی پێست ناهێڵێت و ساف و جوانی دەکات

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەرزی پەستانی خوێن چییە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرزی پەستانی خوێن كە بەزۆری لەناو خەڵكدا بە(زەخت) ناسراوە، یەكێكە لە نەخۆشیە بڵاوەكان، كاتێك كەسێك پەستانی خوێنی بەرز دەبێتەوە كە خوێن دژی ئاڕاستەی دەمارەكانی خوێن دەجوڵێت، پەستانی خوێنی كەسێكی ئاسای (120/80) (١٢/٨) بەڵام ئەم ڕێژەیە بەپێی كەس و ڕەگەزو تەمەن و زۆر هۆكاری تر دەگۆڕێت، بەرزبوونەوەی پەستانیخوێ نمەترسیدارە، چونكە مەترسی جەڵتە و مردن زیاد دەكات.

د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی هۆكارەكانی توشبوونی بەم نەخۆشییە بەم شێوەیە پۆلێن كردووە:

1_قەلەقی و دڵەڕاوكێ و فشاری دەروونی.
2_تەمەن، بەزۆری لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا زیاتر دەبێت.
3_بۆماوەی ئەگەر هاتوو لە مێژووی خێزانەكەیدا هەبێت.
4_زیاد بونی كێشی لەش و قەڵەوی.
5_جگەرە و نێرگەلە كێشان.
6_خواردنەوەی مەی وكحول.
7_ زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی كە چەوری و سوێری زۆریان تێدایە.
8_ ژینگە.

هەروەها نیشانەكانیشی بەم شێوەیە باسی كردووە:

1_سەر ئێشە.
2_هەناسە كورتی.
3_لووت پژان.
4_سەرگێژبوون.
5_هەستكردن بە گەرما.
6_ئازاری سنگ.
7_گۆڕانی بینین.
8_خوێن لە ناو میزدا.

سەبارت بە چارەسەرەكانیش وتویەتی”بۆ ئەوانەی كە بووە بە نەخۆشییەكی درێژ خایەن لەگەڵیاندا پێویستە دەرمان بەكار بهێنن و ئاگاداری خۆراكیان ببن و رۆژانە هەوڵبدەن مەشق و راهێنان بەباشی ئەنجام بدەن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان