پۆلیسی دهۆك؛گەنجێكی تەمەن 29 بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، تەرمی گەنجێكی 29 ساڵ لە نزیك بیرێك ئاو دۆزراوەتەوەو بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە.

هێمن سولەیمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4ی 2ی 2023 هێزەكانیان ئاگاداركرایەوە بە بوونی تەرمێك لە نزیك بیرێكی ئاو لە چیای زاوا، دوای گەیشتنی هێزەكان تەرمەكە هەڵگیراوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا .

ڕاشیگەیاند، تەرمەكە گەنجێكە بەناوی (نەشوان خالد حجی ) تەمەن 29 ساڵ ، بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە .

 

كۆمەڵی دادگەری؛ ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات
پێشت كۆمەڵی دادگەری؛ ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات
محەمەد حەلبوسی؛ هیچ نیگەرانیەك لەبارەی دۆخی ئابوری عێراق نییە
دواتر محەمەد حەلبوسی؛ هیچ نیگەرانیەك لەبارەی دۆخی ئابوری عێراق نییە
پەیوەندیدار