ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ئەم ٤ پێکهاتەیە تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە، بۆ دابەزاندنی کیش زۆر ناوازەیە

خێزان
ئەمەی خوارەوە   چوار پێکهاتەیە کە دەتوانیت تێکەڵی بکەیت و بیخۆیتەوە، بۆ دابەزاندنی کێش زۆر ناوازەیە:
پێکهاتەکان:
-کەرەوز
-قەدی مه‌عده‌نووس
-خەیارێکی مامناوەند
-٣ قاش ئەنەناس

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-بەجوانی سەوزە و میوەکان بشۆرەوە و بیکەرە عەسارەوە، بەڵام نابێت هیچی دیکەی تێبکەیت، بەتایبەت شەکر و خوێ، هەموو بەیانیەک پەرداخێک لەم گیراوەیە بخۆرەوە، بەڵام پێویستە لە ماوەی ١٥ خولەک لە دروستکردنی گیراوەکە بیخۆیتەوە بۆئەوەی بە تازەیی بێت و گرنگیەکەی لەدەستنەدات.

ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانە کە دەیسەلمێنێت داپیرە و باپیرەت ڕەنگە توشی نەخۆشی (خڵەفاوی) بووبن، چۆن تێست دەکەیت؟

خێزان

نەخۆشی خڵەفاوی، یاخود  لەدەستدانی یادەوەری و توانای مێشک بەگشتی Dementia  نەخۆشیەکە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن توشمان دەبێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  نیشانەیە کە دەیسەلمێنێت داپیرە و باپیرەت ڕەنگە توشی نەخۆشی (خڵەفاوی) بووبن:

 

-گومانیان لە زۆر کەس بۆ درووستدەبێت و بە ئاسانی گومان لە هەموان دەکەن

-زیاتر لە جارێک هەمان پرسیار دوبارە دەکەنەوە و زوو لەبیریان دەچێتەوە

-زۆر لە جاران زیاتر تایبەتمەندیەکانی کەسایەتیان دەردەکەوێت، بۆنمونە گەر بە گەنجی کەمێک ڕەزیل بوبێت ئەوا بە پیری وردە وردە ڕەزیلیەکەی هێندە زۆردەبێت کە ٢٥٠ دیناریش دەشارێتەوە و هەڵی دەگرێت.

-حەزی بە کۆکردنەوەی شتی بێکەڵک و فڕێدراو هەیە و دەستی لە هیچ شتێکی خۆشی نابێتەوە

-گۆڕانکاری لەناکاو و خێرا لە جەستەیدا درووستدەبێت و کێشی یان زۆر دەبێت یان زۆر کەم

-بەگشتی تاقەتی خەڵک و کۆبونەوە خێزانیەکانی نامێنێت

 

-بۆ ئەوەی بزانیت داپیرەت یاخود باپیرەت توشی ئەم نەخۆشیە نەبووە، ئەوا ئەم تێستەی پێبکە و ١٥ خولەکی بۆ دابنێ تەواوی بکات، گەر کەمتر لە نیوەی زانی ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند وەرزشێکی ژاپۆنی کە ڕێک بۆ جەستەی خانمان کراوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی ژاپۆنیە کە ڕێک بۆ جەستەی خانمان کراوە و زۆر بەسوودە:

 

– لەسەر دەم ڕابکشێ و لە پشتەوە بە قاچەکانت پایدەر لێبدە لە هەوادا، ئەم وەرزشە بۆ نەمانی ئازاری قاچ بەسوودە

 

– ئەمجارە لەسەر پشت ڕابکشێ و کەمێک قاچت بەرز بکەرەوە و دەستت درێژبکە و سنگتی بۆ بەرە، وەک وێنەکە، ئەم وەرزشە بۆ ڕێکبونی پشتت بەسوودە

– بەپێوە بوەستە و بەتەواوەتی جەستەت بەرەو پشتەوە بکشێنە، ئەم وەرزشە بۆ نەمانی ئازاری پشت و مل بەسوودە

– وەرزشێکی تایبەت بۆ ئەوانەی هێلکەدانیان باش کارناکات

ئەم وەرزشە بۆ بەهێزکردنی هێلکەدان بەسوودە، بکەوە سەر دەست و ئەژنۆ و دواتر شناو بە ناوچەی حەوزت بکە، بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ڤیدیۆکە بکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی زۆر بە خێراتر و جوانتر قژت گەشە بکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە  بۆ ئەوەی زۆر بە خێراتر و جوانتر قژت گەشە بکات:

 

-ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندە بە B-12 یاخود بە کەپسوول وەری بگرە

-ڕۆژانە کەمێک مێخی سەرت بشێلە

-ئاگاداری سیستمی خواردنت بەو خۆراکی تەندرووست بخۆ

-با ئەو سەرینەی لەسەری دەخەویت ئاوریشم بێت

-دەستت بە زەیتی زەیتوون چەور بکە و ناو قژتی پێ مەساج بکە

 

-قژت بە ئاوی سارد بشؤرە و گرنگی بە شێداریەکەی بدە

-لەکاتی بەستنی قژت لە پشتەوەم، زۆر بە توندی مەیبەستەوە و زۆریش مەیبەرە سەرەوە

-بەشێوەیەکی درووست قژت وشک بکەرەوە و زۆر بە خاولی پەستانی مەخەرە سەر

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان