ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

زێدان بۆ سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید: ئەگەر بۆند پێشکەشی ئەم (٣) یاریزانە گەورەیە کرا، بیانفرۆشە !


خەڵک سپۆرت

زینەدین زێدانی فەرەنسی لە وەرزی نوێدا پشت بە تەواوی پێکهاتەی ئەم وەرزە نابەستێت، بەڵکو لە پاڵ یاریزانە لاوەکاندا چەندین ناوی زەنگۆڵەدار ناچار دەکات ڕوو لەیانەکانی تر بکەن.

لەم بارەیەوە جوسێپ پیدرۆڕیڵ پێشکەشکاری بەرنامەی “ئیل شیرینگیتۆ” ئاشکرای کردووە، کە زینەدین زێدان پاش لێکدانەوە و خوێندنەوەی ئاستی یاریزانەکانی بڕیاریداوە هاوشانی چەند یاریزانێکی لاوی بێسود دەستبەرداری چەند ناوێکی گەورەش ببێت، کە لەساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵی کاریگەریان لەسەرکەوتنە مەزنەکاندا هەبووە.

پیدرۆڕیڵ ڕایگەیاندووە :” زێدان بە پێرێزی وتووە، ئەگەر بۆندی گونجاوت بۆ گواستنەوەی لوکا مۆدریچ بەدەست گەیشت قبوڵی بکە، بەهەمان شێوە گاریس بەیل و لوکاس ڤاسکێز پێویستم بەتواناکانیان نییە، ئەگەر یانە داواکارەکان ئۆفەریان پێشکەش کردن ئێمە وەک دەستەی هونەری هیچ ڕێگریەک بەرامبەر گواستنەوەیان ناکەین”.

هەروەها دەڵێت :” زیزۆ پلانی وایە کە وەرزی داهاتوو پشت بە یاریزانە لاوە بەهرەمەندەکان ببەستێت، چونکە ئەو یاریزانانە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بەدەست نەهێناوە و خەونی پێوە دەبینن، بێگومان لە ئەزموندارە تێرەکان باشتر هەوڵ و کۆشش دەکەن، ئەوەش لە داهاتودا سودی بۆ یانەکە دەبێت بەگشتی”.

یانەی شاهانە لەڕێگەی فرۆشتنی ئەستێرەکانیەوە هەوڵی کۆکردنەوەی بڕی ٢٠٠ ملیۆن یورۆ دەدات، ئەو ناوانەش کە ئەگەری فرۆشتنیان هەیە پێکهاتون لە: مارکۆس لۆرێنتی، ماتیۆ کۆڤاسیچ، کیلۆر ناڤاس، دانی سیبالۆس، جەیمس ڕۆدریگێز، ماریانۆ دیاز، سێرجیۆ ڕیگیلۆن.

جیهانی

کاڤانی بۆندی لە ئەرجەنتینەوە بۆندی پێگەیشتووە و سورە لەسەر پەیوەندیکردنی بە خولی ئیسپانیاوە


خەڵک سپۆرت

ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی هێرشبەری یانەی پاریس سانت جێرمان هەموو هەوڵەکانی بەگەڕخستووە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و بۆندێکیشی لە خولی ئەرجەنتینەوە پێگەیشتووە.

ڕۆژنامەی “لو ١٠ سپۆرت”ی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بۆندەکەی لەگەڵ پاریس سانت جێرمان کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بەهەر یانەیەکەوە بکات کە خۆی دیاری دەکات.

یەکێک لەو یانانەی بۆندیان پێشکەشی هێرشبەرە ناودارەکە کردووە بوکا جونیۆرزی ئەرجەنتینییە، یانەی ناوبراو هەوڵدەدەن کاڤانی و خاڤێر پاستۆری لە گواستنەوەکانی هاوینەدا دابین بکەن، بەڵام ئۆرۆگواییەکە وەڵامی ئۆفەرەکانی نەداوەتەوە.

سەرچاوە فەرەنسییەکە دووپاتیدەکاتەوە، هێرشبەرە ٣٣ ساڵەکە خەونی ئەوەیە پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانییەوە بکات ئەوەش لەبەرئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانە مەدریدییەکە بەهێزە.

وەرزی ڕابردوو ئەتلەتیکۆ مەدرید گفتوگۆیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاتینییەکە ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی پێداگری بەرپرسانی پاریس لەبەردەوامبوونی تەواوی گفتوگۆکان شکستیانهێنا.

ئیدینسۆن کاڤانی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوە لە یاریگاکان پێگە سەرەکەییەکەی لە پێکهاتەکانی تۆماس توخێل لەدەستدا و ماورۆ ئیکاردی جێگەی گرتەوە، ئەوەش یاریزانە ئۆرۆگواییەکەی بێزارکردووە و بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت چانسی یاریکردنی زیاتری پێبدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕاهێنەری ئارسیناڵ هەوڵی کڕینی کۆتینیۆ دەدات و لێپرسراوی کارەکانی چاوی لە یانەیەکی ترە


خەڵک سپۆرت

مایکڵ ئارتیتای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی وەک ئامانجی سەرەکی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ دیاریکردووە، بەڵام پێناچیت لە ئیمزاکردنی بۆندەکەدا سەرکەوتوو بێت.

تۆڕی “سۆکەر لینک”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بۆندی خواستنی لە بایرن میونشن کۆتایی دێت و ناچارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، لەم یانەیەش هیچ بەرژەوەندییەکی نییە و بەهەر شێوەیەک بێت دەیەوێت ڕوو لەیانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە تەئکید دەکاتەوە، کە چەندین یانەی ئینگلیزی گەورە داوای گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکەیان کردووە لەنمونەی مانچستەر یونایتد و چێڵسی و لیستەر سیتی و تۆتنهام، بەڵام ئارسیناڵ لەڕێگەی پەیوەندییە تایبەتییەکانی ئارتیتاوە دەیانەوێت یاریزانەکە دابین بکەن.

یانەی ئارسیناڵ لە پلانیاندایە ئەلیکساندەر لاکازێتی فەرەنسی بفرۆشێت و بەو بڕەی لەم گواستنەوەیەوە بەدەستدێت بۆند لەگەڵ کۆتینیۆ ئیمزا بکەن.

کێشەی ئارسیناڵ لەوەدایە کە لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە خەون بە یانەی چێڵسییەوە دەبینێت و هەندێک لەڕۆژنامەوانانیش پێیان وایە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانە شینەکەی لەندەندا هەیە، بۆیە هەوڵدەدات کۆتینیۆ بەرەو چێڵسی ببات.

کۆتینیۆ لەم وەرزەدا ٢٢ یاریی بەدرێسی بایرن میونشنەوە ئەنجامداوە و تەنها هەشت گۆڵی تۆمار کردووە، ئەو ڕێژەیەش بە دڵی بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە نییە و بڕیاریانداوە بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا ئیمزانەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕایۆلا بەرگریکارێکی یوڤانتۆسی پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید کردووە و پێرێز چاوی بڕیوەتە شێرەکەی تۆتنهام


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامە ناودارەکانی ئیسپانیا چەند زانیارییەکی نەبیستراویان لەبارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠وە ئاشکرا کردووە و دووپاتیدەکەنەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە بەنیازی ئیمزاکردنی بۆندی گەورە و هەژێنەرە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” بڵاویکردۆتەوە، ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بەرگریکاری یانەی یوڤانتۆس لە ئیتاڵیا بەختەوەر نییە و داوای لە مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی کردووە یانەیەکی نوێ و بەهێزتر لە یوڤانتۆسی بۆ بدۆزێترەوە.

مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی ناوداری ئیتاڵی بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە میگێل ئەنخێل سانچێزی بەڕیوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، لەبەرامبەردا ئەنخێل خۆشحاڵی بەرامبەر ئۆفەرەکەی ڕایۆلا دەربڕیوە.

بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ پێیان وایە دی لیخت باشترین شوێنگرەوەیە بۆ سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی، کە تەمەنی (٣٤) ساڵە و لە چەند وەرزی داهاتوودا چیرۆکی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی دێت.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت” ئاماژەی بە خەونی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە کردووە بۆ گواستنەوەی هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام.

یانە ئینگلیزییەکە ئامادەنین بە کەمتر لە (٢٠٠) ملیۆن یورۆ دەستبەرداری بن، لەگەڵ ئەوەشدا پێرێز پێی وایە شێرەکەی لەندەن باشترین جێنشینە بۆ کەریم بنزیمە و ئامادەکاری کردووە لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندی هەژێنەری پێشکەش بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان