ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئەپڵیکەیشنێک کە باشترە داینەبەزێنیت چونکە هیچ شەحنت پێناهێڵێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئەپڵیکەیشنێکە کە باشترە داینەبەزێنیت چونکە هیچ شەحنت پێناهێڵێت، بەتایبەت لە مۆبایلی ئەندرۆیدا:

 

-ئەو ئەپڵیکەیشنانەی کەش و هەوات پێدەڵێت.

-ئەو ئەپڵیکەیشنانەی کە فایلە زیادەکانت بۆ دەسڕێتەوە، بۆخۆیان جێهایی مەترسین و زۆرجاریش بۆ بردنی فایلەکانت بەکاردێن.

-هەموو ئەو ئەنتی ڤایرۆسە بەلاشانەی کە سەرچاوەکەیان ناڕوونە.

-ئەو جۆرە براوسەرانەی کە کاتێک دایدەبەزێنیت چەندین پرۆگرامی دیکەی لەگەڵدایە.

-ئەو جۆرە ئەپلێکەیشنانەی بۆ زیادکردنی توانای ڕامی مۆبایلەکەت دایدەبەزێنیت.

-ئەو ئەپڵیکەیشنانەی کە جێگایی بەتاڵت پێدەدات.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گالاکسی Note10 و Note10+ یەکەم مۆبایلن پشتگیری نەوەیەکی خێراتری وایفای دەکەن

خەڵک –

نەوەی داهاتووی وایفای ڕاگەیەنرا بە ناوی وایفای-٦ کە لەلایەن وایفای ئەلایەنسەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بڕوانامە دەبەخشێتە مۆبایلی کۆمپانیاکان.

مۆبایلەکانی نۆت ١٠ و نۆت پڵەس یەکەم مۆبایلن کە پشتگیری ئەم بڕوانامەیە بکەن و بەدوایدا گالاکسی ئێس ١٠ و ئێس ١٠ پڵەس دێن و هەروەها مۆبایلی دیکەش لە خۆ دەگرێت، کرتە لێرە بکە.

Samsung Galaxy Note10 and Note10+ are the first Wi-Fi Certified 6 smartphones

وایفای ٦ لە ژێر ناوی 802.11ax دایە و وایفای ٥ لە ژێر ناوی 802.11ac بوو، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە وزەیەکی زیاتری باتری دەپارێزێت و خێراییەکی بەرچاوی هەیە لە چاو نەوەی پێش خۆیدا.

تایبەتمەندییەکانی نەوەی نوێ بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی:

کۆمەڵێک ڕاوتەر هەن وەکوو Huawei 5G CPE Pro و Asus RT-AX88U کە پشتگیری ئەم تەکنەلۆژیایە دەکەن، ئەمەی خوارەوەش بریتییە لە تایبەتمەندییەکانی وایفای ٦

Samsung Galaxy Note10 and Note10+ are the first Wi-Fi Certified 6 smartphones

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند وێنەیەکی زنجیرە مۆبایلی مەیت ٣٠ پێش ڕاگەیاندنی فەرمی

خەڵک-

ڕۆژی ٥ شەممە کۆمپانیای هواوی زنجیرەیەک مۆبایلی نوێ ڕادەگەیەنێت لە زنجیرەی مەیت، مۆبایلەکانیش بریتی دەبن لە مەیت ٣٠ و مەیت ٣٠ لایت و مەیت ٣٠ پڕۆ و مەیت ٣٠ پڕۆ پۆڕش دیزاین.

مۆبایلەکان لەسەر پڕۆسێسەری ٧ نانۆمەتری دەبن جگە لە مەیت ٣٠ لایت و هەروەها مۆبایلەکان لە ژمارەی کامێرا و کوالێتی شاشەدا جیاوازییان هەیە و کۆمپانیای هواوی بەشێوەیەک گونجاندوویەتی کە لە نرخی بەرزەوە بۆ نزم بەردەست بخرێن.

ڤیدیۆی هەڵپچڕینی مۆبایلەکە

Image result for Huawei Mate 30 series in hand pictures and specs leakImage result for Huawei Mate 30 series in hand pictures and specs leakImage result for Huawei Mate 30 series in hand pictures and specs leak

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پێدەچێت بەم نزیکانە تایبەتمەندی گەڕان بەدوای وێنە سکرین شۆت کراوەکان بەردەست بخرێت

خەڵک-

لەڕێگەی خزمەتگوازری “What’s on my screen” واتە چی لەسەر شاشەکەم هەیە لەمەودوا دەتوانیت گەڕان بکەیت بۆ سکرین شۆتی شاشەکەی مۆبایلەکەت و بۆ ئەو نوسراو و وێنانەی کە پیشاندراون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری 9to5Google گووگڵ بەنیازە تایبەتمەندی زیادکردن و گەڕان بەدوای ئەو وێنانەدا کە سکرین شۆت دەکرێن لەڕێی ئایکۆنێکەوە بەردەست بخات تاوەکوو بەکارهێنەر بتوانێت گەڕانیان بۆ بکات.

تایبەتمەندی ‘Smart Screenshots’ لەڕێی کۆدەکانی گووگڵەوە بەردەست دەخرێت و لەڕێی توڵبارێکەوە ڕێ بە بەکارهێنەر دەدات گەڕانیان بۆ بکات لە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵدا.

هەروەها گەڕانەکە سوود دەبینێت لە تایبەتمەندی ئۆپتیکاڵ کارەکتەر ڕیکۆگنەیشن بۆ ناسینەوەی وێنەکان بەشێوەیەکی ورد، هەروەها گەڕان بە دوای شتەکاندا لەڕێی ئەپی لێنزەوە.

ئەگەر ئەم تایبەتمەندییە لەڕێگەی دووگمەیەکەوە و بە پاڵپشتی ئەپی لێنزەوە زیادبکرێت بۆ سەر وێنەکان ئەوا ئاسانکارییەکی زۆر دەبێت بۆ بەکارهێنەر و هەمیشە لە بەردەستدا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان