ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی بەنزین لەلایەن عیراقەوە بۆ هەرێم ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوەسروشتیەكانی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دوو پێشنیارمان داوەتە وەزارەتی نەوتی عیراق بە مەبەستی دابین كردنی بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێم ، دەشڵێت ،” لەدوای مانگی ڕەمەزان وەڵامی یەكێك لە پێشنیارەكانمان دەدرێتەوە”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوەسروشتیەكانی پەرلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق بە مەبەستی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عیراق.

وتیشی ،”بەندە لەماوەی ڕابردوودا كە بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عیراقمان بینی دوو پێشنیارمان پێدان بەمەبەستی دابین كردنی بەنزین بۆ شارەكانی هەرێم ، كە ئەوانیش بڕیارە لەدوای دراسەكردنی وەڵامی ئێمە بدنەوە ، وەڵامەكەش بڕیارە ئەرێنی بێت چونكە پێشنیارەكانیان بەدڵ بوو”.

ڕاشیگەیاند، پێشنیاری یەكەم وەك پارێزگاكانی دیكەی عیراق بەنزین ڕەوانەی شارەكانی هەرێم بكرێت و نرخەكەی وەك پارێزگاكانی دیكەی عیراق بێت یان بەنزینی حكومی ڕەوانەی شارەكانی هەرێم بكرێت لە بەنزینخانە حكومیەكانی هەرێم بفرۆشرێتەوە بەهاووڵاتان .

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە هیچ دیدارێكی نوێ لەنێوانمان نەكراوە، بەڵام بەڵێنی ئەوەمان پێ دراوە لە پاش مانگی ڕەمەزان وەزارەتی نەوتی عیراق بە یەكێك لە پێشنیارەكانمان ڕازی ببن ئێمەش چاوەڕێ دەكەین.

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان