ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

درووستکردنی بینایەکی ٣٠ نهۆمی تەنها لە ١٥ ڕۆژ و شەودا لە چین

خەڵک

وڵاتی چین سەرکەوتووبوو لە بەدەست هێنانی نازناوی درووستکردنی بەرزترین بینا لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کە بیناکە پێک دێت لە ٣٠ نهۆم تەنها لەماوەی ١٥ ڕۆژدا.

Image result for ‫بناء برج من من ٣٠ طابق في ١٥ يوم في الصين‬‎

لە سەرەتادا لوتکەی بیناکە بنیات نرا و پاشان لە لاکانییەوە بەشەکانی بۆ زیاد کرا هەتا هەموو نهۆمەکانی بە شەو بە ڕۆژ کارکردن لە پڕۆژەکەدا بەردەوام بوو.

Image result for ‫بناء برج من من ٣٠ طابق في ١٥ يوم في الصين‬‎
ئەوەی جێی سەرنجە بیناکە خاوەنی ٩ موگناتیسی ڕاگرە بۆ ڕاگرتن و هێز پێدانی لەکاتی بوومەلەرزەدا و بۆ ئەوەی زیانی پێ نەگات تەنانەت ئەگەر ٩ پلەی ڕێختەر بێت.
بیناکە هەموو مەرجەکانی تەندرووستی و سارد و گەرمی و سیستمە پێشکەتووەکانی بۆ بنیات نراوە بە تەکنیکی تایبەت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لەمەودوا بە سێڵفی دەتوانیت بزانیت کەسێک درۆ دەکات

خەڵک-

توێژەرانی کەنەدی بەرنامەیەکی پێشکەوتوویان بەرهەمهێناوە کە تەنها و لە ماوەی دوو دەقەدا لە ڕێی ڤیدیۆیەکی سێڵفییەوە ڕادەی درۆکردن و ڕاستی قسەی کەسەکان ئاشکرا دەکات لە ڕێی لێدانی دڵەوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە نێوان زانکۆکانی تۆرنتۆ و زانکۆی هانگشتووی چینییە، ئەپەکە ناوی Anura یە لە ڕێگەی وێنەی دیجیتاڵییەوە زانیارییەکان وەردەگرێت کە ناودەبرێت بە “transdermal optical imaging”.

هەتاوەکوو ئێستا توێژینەوە لەسەر زیاد لە ١٣٠٠ کراوە کە نەدی و چینین و کەسانی پێگەشتوون و لە ڕێی تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی دوو خولەکییەوە، ئەنجامی پشکنینەکە بە ڕێژەی سەدا ٩٥ بۆ ٩٦ نزیکە لە ئەنجامی ڕاستی ئامێرەکانەوە نزیکە و لە ماڵپەری زانکۆ کەنەدییەکە توێژینەوەکە بڵاوکراوەتەوە.

ئەپەکە بەردەست دەکرێت بۆ سیستەمەکانی iOS و Android لە ناوەڕۆکی ئەپەکەدا کڕین بە پارە هەبێت تاوەکوو سوودی تەواو ببینت لە تایبەتەمەندییەکانی ئەپەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە نوێترین وەشانی پەبجیدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێت

خەڵک-

پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز (کورت دەکرێتەوە بۆ پەبجی) یارییەکی بڵاوی سەر ھێڵی ئینتەرنێتە لەلایەن کۆمپانیای تێنسێنتەوە، کە کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای بلو ھۆڵی کۆرییە، پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە. یارییەکە لە ئاداری ٢٠١٧دە بڵاوکرایەوە لەسەر ئامێری ویندۆز و ئێکس بۆکس. دواتر بۆ ھەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دروستکرا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨.

لە نوێترین وەشانی یارییەکەدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێتە کە لەڕێی سندوقێکی هاوشێوەی درۆپ و فلێر گەنەوە بۆت دەکرێتەوە کە سندووقەکە هاوکات هەڵگری چەکی ئار بی جی دەبێت کە یاریزانەکان دەتوانن لە ناو یارییەکەدا بەکاری بهێنن و یاخوود چەکی تایبەتی کۆپتەرەکان بەکاربهێنن.

زانیاری زۆر لە بەردەستدا نییە لە بارەی ئەو دۆخەی کە کۆپتەرەکان بۆ زیاد دەکرێت یاخوود یاریزانەکان بتوانن بە دەستی بهێنن و ئەگەری هەیە دۆخێکی تایبەتی بۆ درووست بکرێت و یاریزانان لەوێدا بتوانن یاری پێ بکەن.

ڤیدیۆی تایبەت لە بارەی وەشانە نوێکەی یارییەکەوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وادەی فرۆشتنی تابلۆی ژمارە (1-9)ی هەڵەبجە ئاشكراكرا

خەڵ- بەشی هەواڵ

جێگری پارێزگاری هـەڵەبجە وادەی فرۆشتن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرای تابلۆ تایبـەتییەكانی عیراق ـ هەڵەبجە ئاشكرادەكات.

كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرایكرد، ئـــەمڕۆ چوار شــەمم 21/8/2019 لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕۆژی فرۆشتنی بەشێوەی ئاشكرا بۆچەند ژمارەیەك دیاریكرد.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕوونیشیكردەوە، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، كە بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنە و نوێنەری داواكاری گشتی وەك چاودێر بڕیاردرا ڕۆژی 16/9/2019 تابلــۆكانی ژمارە (1- 9) بخرێتە زیادكردنی ئاشــكراو سەرجەم ڕێكارەكان بگیرێتەبەر بەمەبەستی فرۆشتنیان بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 و بانگەواز لە 25/8/2019 تا ڕۆژی 15/9/2019 دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان