ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە ڤیدیۆ.. پاڵاوگە نایاساییەكانی سلێمانی دوای نیوەشەو دەخرێنەكار

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرچەندە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان دەرچووە، بەڵام تائێستا پاڵاوگە نایاساییەكانی سلێمانی دانەخراون و دوای نیوەشەو دەخرێنەكار.

محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە سلێمانی كاری پێناكرێت و پاڵاوگە نایاساییان داناخرێن، بۆیە ئەوانیش بەردەوامن لەكاركردن و ڕۆژانە دوكەڵێكی زۆر دەكەنە ئاسمانی سلێمانییەوە.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا باسی لەوەكرد، بڵابوونەوەی ئەو دوكەڵە لە هەوادا هۆكاری بڵابوونەوەی نەخۆشی مەترسیداری”شێرپەنجە”یە و بەپێی ئامارەكانی نەخۆشخانەی هیواش، ڕێژەی نەخۆشییەكە زۆر زیادی كردووە.

وتیشی”لەلایەن هاووڵاتیانی ناوچەی تانجەرۆوە داوامان لێكرا بچینە ئەو شوێنە و لەگەڵ هاوكارم، كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی پارێزگەی سلێمانی سەردانی شوێنەكەمان كرد و بەهۆی كاركردنی ئەو پاڵاوگانەوە كارەساتێكی گەورەی لێكەوتووەتەوە، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران، داواكاری گشتی، پارێزگاری سلێمانی و دەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین بێنەسەر خەت و یاسا جێبەجێ‌ بكەن و ئەو پاڵاوگانە دابخەن، چونكە مەترسییەكی گەورەیان لەسەر هاووڵاتیان و ژینگەی سلێمانی دروستكردووە”.

دانەخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان لەكاتێكدایە، بەپێی ڕاپۆرتێكی تۆڕی میدیای”BBC” لە شاری سلێمانی ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە زۆر زیادی كردووە.


ژینگە

ئاگرێكی گەورە لە شارەدێی لەیلان لە كەركوك كەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاگرێكی گەورە لە ناوچەیەكی شارەدێی لەیلان كەوتەوە و بەو هۆیەوە نزیكەی 300 دۆنم زەوی كشتوكاڵی سووتا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئاگرێكی گەورە لە شارەدێی لەیلانی باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای كەركوك كەوتەوە، بەو هۆیەشەوە 300 دۆنم بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیان سووتا”.

بە وتە سەرچاوەكە، “ئاگرەكە لە نزیك گوندی تەرجلی سەر بە لەیلان بووە، ئەمەش پێشتر هۆشداری لەبارەەوە درابوو، بەڵام بەداخەوە ڕووداوەكە ڕوویدا و زیانێكی گەورە بە هاووڵاتیان گەیشت”.

ماوەیەكە ئاگركەوتنەوە لە دەغڵ و دانی هاووڵاتیان لە زۆربەی پارێزگاكانی عیراق، بە تایبەت لە پارێزگای كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بۆتە دیاردەیەكی زەق و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بە هاووڵاتیان گەیشتووە، بەدووریش نازانرێت جگە لە دەستی گروپە تیرۆریستییەكان، دەستی نادیاری تر لەپشت ئەو ئاگركەوتنەوانەوە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وێنە.. بومەلەرزەیەك كۆیەی هەژاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك سنوری‌ شارۆچكەی كۆیەی‌ هەژاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستانیش گوڕەكەی ئاشكرادەكات.

تۆڕی داتا سەنتەری بومەلەرزەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا‌ ئاشكرایكرد، كاتژمێر 5:44 خولەكی بەیانی‌ ئەمڕۆ دووشەممە 17/6/2019 بومەلەرزەیەك بەگوڕی‌ 3.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر و قوڵایی‌ 8 كیلۆمەتر بەدووری‌ 22 كیلۆمەتر لە شارۆژكەی كۆیە ڕوویداوە.

تۆڕی داتا سەنتەری بومەلەرزەیی ڕوونیشیكردووەتەوە، لە هەندێك ناوچەی‌ سنوری‌ شارۆچكەی كۆیە هاووڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە سنوری ماوەت زیاتر لە 100 دۆنم پووش و پاوان سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕووداوی ئاگركەوتنەوە یەكێكە لەو دیاردانەی ساڵانە چەند جارێك دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەی كوژاندنەوە و كۆنتڕۆڵ كردنیان كارێكی زەحمەتە هاوكات زیانێكی زۆر بەسروشت و ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی-ش دەڵێت: “بەو هۆكارە لەسنوری ماوەت زیاتر لە 100 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە لەسنوری گوندی (قەشان) لە سنوری ماوەت و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی سەختی ناوچەكە و بوونی تەقەمەنی زیاتر لە (100) دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دیسان داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “با بەهەموومان ژینگەی و سروشتی كوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەكەنە دەشت و چیاكان و زۆر دڵنیابن پاشماوەی ئاگر و پشكۆ لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە ڕوونەدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان