ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیاڵ و بارسا یورۆیەک بە “ڕێوی گواستنەوەکان” نادەن و دی لیخت و پۆگبایان سەرپشک کردووە !


خەڵک سپۆرت

پۆل پۆگبای فەرەنسی لەڕێسا سەپێنراوەکانی مینۆ ڕایۆلا لایداوە و دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، هەمان بارودۆخ ڕووبەڕوی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بۆتەوە و ئەو یاریزانەش پێویستە هەڵوێستی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

ڕۆژنامەکانی “مارکا و موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرایان کردووە، لەماوەی ڕابردوودا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە هەوڵی زۆریانداوە بۆندی هەریەک لە پۆل پۆگبا و ماتیاس دی لیخت لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئەیاکس ئەمستەردامەوە یەکلایی بکەنەوە، بەڵام هەوڵەکانین بەرامبەر بە داواکاری دارایی لێپرسراوی کارەکانیان پەکی کەوتووە.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، مینۆ ڕایۆلای ناسراو بە “ڕێوی گواستنەوەکان” کە لێپرسراوی کاروباری هەردوو یاریزانەکەیە، بەرامبەر ئیمزاکردنی بۆندی بریکارەکانی و یەکلاییکردنەوەی بەشێوەیەکی خێرا داوای پاداشتی دارایی لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کردووە، لەوەڵامدا ئیدارەی یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا ئەو بیرۆکەیەیان ڕەت کردۆتەوە و نوێنەرانیان بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە، یەک یورۆ وەک پاداشت بەهیچ نێوەندگیرێك نادەن.

لێرەوە پۆگبا ناچار بووە لە ڕێساکان لابدات و لەپێناو شکست نەهێنانی بۆندەکەیدا ڕایۆلای قایل کردووە پاداشت وەرنەگرێت، بەڵکو ڕیاڵ داواشیان کردووە نرخەکەی لە ١٨٠ ملیۆن یورۆوە بۆ ١٥٠ کەم بکرێتەوە، بەڵام ئەوەی لەم نێوەندەدا ماوە و تائێستا جوڵەی نەکردووە ماتیاس دی لیختی هۆڵەندییە.

“موندۆ” ئاماژەی کردووە، ڕایۆلا بەرامبەر گواستنەوەی بەرگریکارەکە بۆ بارسا داوای بڕی هەشت ملیۆن یورۆی وەک پاداشت لە یانە ئیسپانیەکە کردووە، بارتومیۆ و هاوەڵانیشی بەو مەرجە گواستنەوەکە ئەنجام دەدەن کە مەسەلەی پاداشت وەلا بنرێت، ئەوەش وا دەکات بەهرەدارە پرتەقاڵیەکە فشار بخاتە سەر لێپرسراوی کارەکانی.

جیهانی

کریستیانۆ ناگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید و ئەستێرەی داهاتوو گەوهەرەکەی فەرەنسایە


خەڵک سپۆرت

میدیا نزیکەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید وەڵامی پڕوپاگەندەی میدیاکانی ئیتاڵیا دەدەنەوە و دووپاتیدەکەنەوە، کریستیانۆ هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ یانەی شاهانە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەو ڕاپۆرتانەی میدیاکانی ئیتاڵیا کە ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن دوورن لەڕاستییەوە، بەڵکو پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و بەرپرسانی شاهانە بەتەواوی کۆتاییهاتووە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، کریستیانۆ تەمەنی ٣٥ ساڵە و بەپێی یاسا ناوخۆییەکانی شاهانە هەر یاریزانێک بگاتە تەمەنی سەرو ٣٠ ساڵ چیتر بۆ ماوەی دوو تا سێ وەرز بۆندی لەگەڵ ئیمزادەکرێت، ئەوەش پێشتر لەلایەن یاریزانەکەوە ڕەتکراوەتەوە و یانەی یوڤانتۆسی هەڵبژاردووە.

لەئێستادا کە “دۆن” تەمەنی گەیشتووە بە ٣٥ ساڵە مەحاڵە وەک ئامانجێکی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەگەرچی نرخەکەشی لە ١٠٠ ملیۆنەوە بۆ ٦٠ ملیۆن کەمبکرێتەوە، بەڵام نرخی موچەکەی لە ٣٠ ملیۆن یورۆ کەمتر نییە و ئەو بڕانەش مەحاڵە لەلایەن فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانییەوە پێشکەش بکرێت.

“ئاس” ئاماژەی کردووە، ئیدارەی شاهانە بیر لە داهاتوو دەکەنەوە و داهاتووش بەپێیەکانی لاوان بونیاددەنرێت و ئەو یاریزانەی کە تەواوی ئەنجومەنی ئیدارە لەسەری ڕێکەوتوون کیلیان مباپێی فەرەنسییە.

مباپێ تاکە یاریزانە لەئێستا و داهاتوودا یانەی شاهانە ئامادەیە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات، چونکە بەهۆی تەمەنە لاوەکەیەوە دەتوانێت مێژووییەک لەخولی ئیسپانیا و خولە ئەوروپییەکان بنوسێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لوک شاو: لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ یاریی بکەیت و بدۆڕێیت، واتا تۆ مردویت


خەڵک سپۆرت

لوک شاو بەرگریکاری یانەی مانچستەر یونایتد، لەچاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە سەرسەختی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی دەکات و دەڵێت: ئەگەر لە تیمی ئەو یاریزانە یاریی بکەیت و بدۆڕێیت، یان کەمتەرخەمبیت واتا تۆ مردویت.

شاو بە ماڵپەڕی فەرمی یونایتدی ڕاگەیاندووە :” ئیبراهیمۆڤیچ کەسێکی توڕەبوو، پێموابێت یانەکەمان پێویستی بە کەسایەتییەکی وەهایە لەژووری جلگۆڕینەکان، کەسێکی گەورەیە تا ڕادەی باوەڕپێنەکردن، تائێستا بەهرەی یاریکردنی لەدەستنەداوە، سەرەڕای ئەوەی تەمەنیشی هەڵکشاوە، بەڵام لە کاتی مەشقکردن و یارییدا ناوازەبوو”.

هەروەها دەڵێت :” هەمیشە نوکتە و قسەی خۆشی دەکرد و چەندین نوکتەی لەبەربوو، بەڵام کە بابەتە دەچووە باری جدیاتەوە زۆر کەسێکی جدی دەردەکەوت، لەبەرئەوەیە پێموابوو ئەنجامەکانی لەهەمووان باشتر بوو، هەمیشە براوەبوو، بەهەمان شێوە لە مەشقوڕاهێنانەکاندا، لەبەرئەوەی ئەگەر لە مەشقەکان لە تیپەکەی ئەو بوویتانە و بدۆڕایتانە دەیکوشتیت”.

زڵاتان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٨ لەسەر داوای جوزێ مۆرینیۆ لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد، ماوەی دوو وەرزی بەڕێکرد، (٣٣) یاریی ئەنجامدا و (١٧) گۆڵی تۆمارکرد.

لەدوای ئەو وادەیە ڕوویکردە یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی لە خولی ئەمریکا و (٥٦) یاریی ئەنجامدا و (٥٢) گۆڵی تۆمارکرد، لەئێستاشدا گەڕاوەتەوە ئیتاڵیا و دووبارە درێسی یانەی ئەی سی میلانی پۆشیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کاسیاس: ڕۆژێک لە ڕۆژان دەگەڕێمەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید


خەڵک سپۆرت

ئیکەر کاسیاسی ئیسپانی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید هیوادەخوازێت ڕۆژێک لە ڕۆژان وەک کادرێکی کارگێڕی بگەڕێتەوە بۆ یانەی شاهانە.

گۆڵپارێزە مێژووییەکەی ئیسپانیا بە ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ڕاگەیاندووە :” هیوادەخوازم ڕۆژێک لەڕۆژان بگەڕێمەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، بۆ من ڕیاڵ وەک ماڵی خۆم وایە، تەنانەت ئەگەر ماوەی پێنج وەرز لەو یانەیەوە دووربم هەمووان دەزانن پەیوەندی من لەگەڵ یانەکەدا چۆنە، ماوەی ٢٥ ساڵ لە ئامێزی شاهانەدا بووم، دڵنیام ڕۆژێک دێت دەگەڕێمەوە”.

هەروەها دەڵێت :” دەزانین کە دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا لەئێستادا مەترسی لەسەرە، چارەسەر بەردەستە، بەڵام دەبێت سەرکێشی بە ژیانی خەڵکییەوە بکرێت”.

لەبارەی ئەستێرە لاوەکانی ڕیاڵ مەدریدەوە دەڵێت :” ڤینیسیۆز جونیۆرم خۆشدەوێت، دەبێتە یاریزانێکی ناوازە بەتایبەت ئەوکاتەی لەڕووی دەرونییەوە هێور دەبێتەوە، پێویستی بەوەیە لە کۆتا لێداندا ئاستی بەرزبکاتەوە و باشتر ببێت، دەشتوانێت خەسڵەتەکانی خێرایی و لێدەرکردنی باشتر بکات”.

لەکۆتاییدا ئاماژە بە ئەگەرەکانی کڕینی مباپی فەرەنسی دەکات و ڕایدەگەیەنێت :” یاریزانێکی نمونەییە، هەمووان بینیویانە لە چ ئاستێکدایە و بەهرەکەی چەند بەهێزە، خۆشحاڵم دەبیستم ناوی ئەم یاریزانە بە ڕیاڵەوە گرێدەدرێت، بەڵام بۆ ئێستا من هیچ لەبارەی گواستنەوەیە نازانم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان