ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆمار و باڵیۆزی ئێران لە عیراق كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ڕایگەیاند، د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ شەممە 18/5/2019 لە بەغدا لەگەڵ لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عیراق كۆبووەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار و باڵیۆزی ئێران لە عیراق باسیان لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە كردووە.

ئاماژەبەوەشكراوە لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە پێویستی گفتوگۆیەكی ئەرێنی كراوەتەوە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و بەرقەراركردنی ئارامی و سەقامگیری بە جۆرێك كە لە بەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی گشت گەلانی ناوچەكەدا بێت.

عێراق

بەشیر حەداد لەسەر دانەنانی ئاڵای عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هۆكاری دانەنانی ئاڵای عیراقی لەكاتی چاوپێكەوتن لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران، ڕوونكردەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، “لە مەڕاسیمی پێشوازی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، لە هۆڵی پێشوازییەكەدا تەنیا ئاڵای كۆماری ئیسلامی تێدا بوو بەبێ‌ ئەوەی ئاڵای عیراقی دانرابێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “سەرۆكی شاندی عیراق داوای ڕوونكردنەوەی لە باڵێوزخانەی عیراق كردبوو، تا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسە بكەن و وەڵامی فەرمی لەو ڕووەوە لە لایەنی ئێرانی وەربگرن و ڕوونكردنەوە بدەنە شاندەكە”.

نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق دەڵێت: “پڕۆتۆكۆڵی كارپێكراو لە كۆماری ئیسلامی لە مەڕاسیمی پێشوازی، دەبێت ئاڵای ئەو وڵاتە تەنیا لەكاتی پێشوازی لە هاو پۆستەكاندا دابنرێت، نەك باڵاتر یان نزمتر، بەو پێیەش، كە چاوپێكەوتنەكە لەنێوان جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئێران بووە، ئاڵاكە دەبێت تەنیا ئاڵای وڵاتی میواندار بێت”.

ئاماژەی بە دانانی ئاڵای عیراقیش كردووە لە چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی تری شاندەكەی عیراق، كە لەگەڵ ئاڵای ئێراندا دانرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بڕیارێكی نوێ‌ لەبەرژەوەندی حاجییانی عیراق و هەرێم دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، ڕێككەوتنێكی فەرمی ئاشكرا دەكات، كە لێوەی حاجییانی عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە لەڕێی باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە بەغداوە، ڤیزەی چوونە نێو شانشینی عەرەبی سعودیە وەردەگرن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەش لە هەرێمی كوردستان دەڵێت: “جارێ‌ زانیاریمان نییە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، حەسەن فەهد كینانی، وتەبێژی فەرمی دەستەی حەج و عومرە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە لە عیراق، چاوی بە عەبدولعەزیز شەممەری، باڵیۆزی سعودیە كەوتووە لە بەغدا و لە چاوپێكەوتنەكەدا ڕێككەوتن كراوە لەسەر پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوەی حاجییانی عیراق لە بارەگای باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا”، ئەمەش دوای تێپەڕینی زیاتر لە 30 ساڵ، كە حاجییانی عیراق و هەرێم لەڕێی عەممانی پایتەختی ئەردەن-ەوە ڤیزەیان وەردەگرت.

بە وتی كینانی، “دەستەكەیان هەوڵێكی زۆری داوە تا ڤیزەكان لە بەغداوە بدرێتە حاجییانی عیراق و ئاسانكاری لەو پڕۆسەیەدا بكرێت، كە خۆی لەخۆیدا دەستەبەركردنی كاتی زیاتر و هەوڵ و تێچووی كەمترە، كە لە ساڵانی ڕابردوودا دەستەكەیان دەیخستەگەڕ، بەو پێیەی ڤیزەكان لە عەممانی پایتەختی ئەردەن-ەوە دەدرانە حاجییان لە سەرتاسەری وڵات”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو بەرپرسە ڕەتیكردەوە تا ئێستا لەو بارەیەوە هیچ ڕێنماییەكی فەرمییان بەدەست گەیشتبێت.

بەپێی زانیارییەكان، بەپێی ئەوەی پشكی حەجی عیراق بەشێوەی سەرتاسەری دیاری دەكرێت و لەو پشكە بەشی هەرێمی كوردستانیش دیاری دەكرێت و حاجییانی هەرێم-یش بەهەمان شێوە لە عەممان-ی پایتەختی ئەردەن ڤیزە وەردەگرن، بۆیە بڕیاری پێدانی ڤیزە بە حاجییانی عیراق لە باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا، حاجییانی هەرێم-یش دەگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سبەینێ‌ خۆپیشاندانێكی گەورە لە شارێكی عیراق سازدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی، بڵاوەپێكردنی هێزی فراوانی لە هەموو ناوچەكانی شاری بەسرە ڕاگەیاند، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ خۆپیشاندانێكی گەورە، كە سبەینێ‌ لە پارێزگەكەدا سازدەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند، “فەرماندە ئەمنییەكان فەرمانیان بە بڵاوەپێكردنی هەموو هێزەكان كردووە، تا لە ناوچەكانی بەسرە بڵاوببنەوە”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بە ئامادەباشی هێزەكانی بەرگری مەدەنی و كادرەكانی فەرمانگەی تەندروستی بەسرە كردووە، ئەو ڕێوشوێنانەشی وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەو خۆپیشاندانە گەورەیە گەڕاندەوە، كە وابڕیارە سبەینێ‌ پێنج شەممە لە پارێزگاكەدا سازبكرێت.

وابڕیارە سبەینێ‌ پێنج شەممە، لە ناوچە جیاجیاكانی بەسرە خۆپیشاندانی گەورە سازبكرێت و ئامانج لەو خۆپیشاندانەش داواكاری فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییەكانە بۆ دانیشتوانی پارێزگەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان