ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بوومەلەرزە ناوچەیەكی پارێزگای سلێمانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك ناوچەی پێنجوێنی لە خۆرهەڵاتی سلێمانی هەژاند و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر و بە قوڵی 11 كیلۆمەتر، ناوچەی پێنجوێنی لە خۆرهەڵاتی سلێمانی هەژاند”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە چەقی بوومەلەرزەكە نزیكەی 11 كیلۆمەتر لە سنورەكانی شاری پێنجوێن-ەوە دوور بووە و دانیشتوانی ناوچەكەش هەستیان پێكردووە.

كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیاندووە، كە بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.

لەم ماوەیەی دواییدا چەند جارێك بوومەلەرزە لە سنورەكانی پارێزگای سلێمانی ڕویاندا، لە هەندێك جاریشدا ئەو ڕووداوە سروشتییە زیانی ماددی گەورەی بە هاوڵاتیان گەیاند، بەتایبەتی بوومەلەرزەكەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو.

ژینگە

وشكە سەرما كۆتایی دێت و شەپۆلی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلی وشكە سەرما كۆتایی دێت و لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی گشتی كەشناسی عیراق، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە كاریگەری بارستە هەوای سیبریا لەسەر ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لاواز دەبێت و خێرایی با كەمدەبێتەوە و پلەكانی گەرما گۆڕانكارییان بەسەردا دێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە ڕۆژی هەینییەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و سەقامگیری لە دۆخی كەشوهەوا ڕوودەدات.

لای خۆشیەوە، سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە و شەپۆلێكی باراناوی تەواوی ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارین تەواوی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم دەبارێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

تیمی وڵامدانەوەی خێرا بۆ ڕووداوەكان ڕاگەیاندرا

 

خەڵك-ئارام سەردار

فەرمانگەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۰ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ پێكهێنانی تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرای بۆ كارەساتە سرووشتیەكان ڕاگەیاند، كە ماوەی 21 ڕۆژ خولیان بینیووە، بڕیارە هاوشێوەی هەولێر لە سلێمانی و دهۆك ئەو تیمە دروست بكرێت.

مەریوان حەسەن، بەڕێوبەر لە فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ۲۱ ڕۆژ لە ڕاهێنان و كردنەوەی خول تیمێكمان بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ كارەساتە سرووشتیەكان پێكهێنا.

دەشڵێت، “تیمەكە پێكهاتوون لە 20 كەس، كە بەشێكیان خۆبەخشن و بەشێكیان فەرمانبەری حكومەتن و بەشێكیشیان لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كار دەكەن، بیرۆكەی دروستكردنی تیمەكەش بۆ ئەزموونی دامەزراوەی TSD وڵاتی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئامانج لەدروستكردنی تیمەكە بۆ ئەوەیە تیمەكە لە كاتی ڕوودانی هەر كارەساتێكی سرووشتی یان خود قەیرانێكی مرۆیی، بتوانن هاوكاری تیمەكانی تری حكومەتی هەرێم بكەن بۆ ڕزگاكردنی ژیانی هاوڵاتیان .

ڕاشیگەیاند، مەبەستمان بووە تیمەكە لەگەڵ ژینگەی هەرێمی كوردستان بگونجێت نەوەكو تەنها كۆپی پیەستی تیمەكەی ئەوان بێـت و لێرە تیمەكە نەتوانێت كار بكات، دامەزراوەی TSD تەواوی پێداویستی بۆ تیمەكە دابین كردووە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەبن.

وتیشی، “لە داهاتوودا پلانمان هەیە لە هەریەكە لە شارەكانی سلێمانی و دهۆكیش هەمان تیم دروست بكەین، بەشێوەی خۆبەخش بەشێك دەبن لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكانی (JSS).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باشماخ: جێگەیەكی تایبەت بۆ سووتاندنی شمەكی خراپ و بەسەر چوو دانرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

بۆ سووتاندن و لە ناوبردنی ئەو كاڵا و شمەكانەی كە خراپ و بەسەرچوون، یاخوود بە نایاسایی و بەقاچاغ دەهێنرێن، مەحرەقەیەكی تایبەت لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دانرا.

بە پێی ڕاگەیەنراوی، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێو دەوڵەتی باشماخ، بەئامادەبوونی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكە و بەشەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و كۆمپانیای ڕەزگە، لەكۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ مەحرەقەیەكی مۆدێرن و سەردەمیانە كرایەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكە، دروستكردنی ئەم مەحرەقەیە هەنگاوێكی دیكەیە بەرەو زیاتر خزمەتكردنی گشتی و كارئاسانی تەواو و كەمكردنەوەی كاریگەری و لێكەوتەی خراپ لەسەر خاك و ژینگە، چونكە بۆ سووتاندن و لەناوبردنی ئەو كاڵا وخواردەمەنی یانەی بەشێوەی قاچاغ دێن و دەستیان بەسەردادەگیرێ یاخود ئەوانەی لەئەنجامی پشكنینەكاندا دەردەكەوێت شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین لەڕێگەی ئەم مەحرەقەیەوە لەناودەبرێن بەشێوازێك كە دووردەكەوینەوە لەو سیما ناشارستانی یەی شێوازی لەناوبردن كە پەیڕەودەكرێت.

 

ئەم مەحرەقەیە، لەلایەن كۆمپانیای ڕەزگەوە دابینكراوە بەبڕی زیاتر لە(100000$) سەد هەزار دۆلار و دابینكردنی كارمەندی شارەزا و غاز و پێداویستی یەكانی تری كارپێكردنی ڕۆژانەی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان