ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی هەولێر: ١١٤ كەس لەسەر كەیسەكانی كوشتن دەستگیركراون


هەولێر- ئارام سەردار
لەسەر كەسیەكانی كوشتن لەهەولێر بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە، دوای كۆبونەوەكەش، كە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بەڕێوەچوو، لەكۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەشەش مانگی ڕابردوودا ١١٤ كەس لەسەر كەیسەكانی كوشتن دەستگیركراون.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەشەش مانگی ڕابروو ١١٤ كەس لەسەر كەیسەكانی كوشتن دەستگیركراون و كەیسی كوشتن هەبوە نزیكەی ٤ كەس دەستی هەبوە لەكوشتنەكە و دەستگیركراون.

وتیشی، “بۆ چەك هەڵگرتن بڕیاریانداوە هێزە ئەمنیەكانیش لەدوای دەوامی فەرمی چەك هەڵگرن یان بیبەنەوە ماڵەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی شەڕی داعش ژمارەیەكی زۆری خەڵك بەناوی خۆبەخشییەوە چەكی هەڵگرت لەساڵانی ڕابردوو، بەڵام ئێستا پێویست ناكات خەڵك بەناوی خۆبەخشی چەك هەلگرێت، چونكە شەڕی داعش نەماوە.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە هەولێر دوو كەسی دیكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.

ڕووننیشیکردەوە کە یەکێك لە تووشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن (30) ساڵ و ئەوەی دیکەشیان پیاوێکی تەمەن (25) ساڵە و هەردووکیان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێژەى بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەرێم ڕاگەیەنرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕێژەى بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند.

 

دوێنی چوار شەممە لەبەشێکی زۆر لەناوچە جیاوازەکانى هەرێم بەڕێژەى جیاواز باران باری.

 

بەپێی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕێژەى بارانبارین لەسلێمانى سێ ملیمە، لەهەولێر 0.2 ملیمە، لەدهۆک 0.9 ملیمە،لەهەڵەبجە 1.2 ملیمە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش بكرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی مانگی 12ی 2019ی وەزارەتەكانی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەكرێت: دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەروەها دەستەكانی ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان