ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مۆرینیۆ گومانی لە بەردەوامبونی چیرۆکی مێسی و تۆپی ئاڵتونی هەیە !

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری ناوداری بواری تۆپی پێ، پێی وایە لەم وەرزەدا مەرج نییە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە خەڵاتی “بالۆن دۆر” بەدەست بهێنێت.

لەم وەرزەدا لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندوی بارسا نازناوی خولی ناوخۆی ئیسپانیای بەدەست هێناوە، پێشتریش گەیشتنی بە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یەکلایی کردۆتەوە و لەسەرەتای وەرزیشدا نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەست هێناوە، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا شکستی هێنا و ماڵئاوایی کرد.

لەبارەی خەڵاتی “تۆپی ئاڵتونی – بالۆن دۆر” یاخود ” زە بێست”ی تایبەت بە “فیفا”، مۆرینیۆ بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” لەوکاتەوە کە بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەرکراوە گومانم بۆ دروست بووە لیۆ مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی ببیتە باشترین یاریزانی جیهان نابێت تەنها یاریزانێکی بەهرەدار و ناوازە بیت، بەڵکو پێویستت بە نازناوە گەورەکان دەبێت بەتایبەت نازناوێکی وەک خولی یانە پاڵەوانەکان”.

سەرچاوەکان پێیان وایە ئەگەر لیۆ بتوانێت نازناوی “کۆپا ئەمریکا” بەدەست بهێنێت، ئەوا خەڵاتە ئاڵتونیە تاکە کەسیەکە مسۆگەر دەکات، بەپێچەوانەشەوە ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ دەکرێت خەڵاتەکە لەچنگی دەربکات.

جیهانی

ئوزێل وەڵامێکی توندی ڕەخنەگران و ڕاهێنەری ئارسیناڵی دایەوە: هەموو شتێک هەر منم؟!

خەڵک سپۆرت

مەسعود ئوزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ئارسیناڵ بەتوندی وەڵامی ڕاهێنەری یانە و ئەو ڕەخنەگرانە دەداتەوە، کە پێیان وایە لەم وەرزەدا هۆکاری شکستی یانەکەی بووە.

ماوەی مانگێک زیاترە ئوزێل بەهۆی هۆکارە ئەمنیەکانەوە لەپێکهاتەی ئارسیناڵ دوورخراوەتەوە، لەدوای کۆتایی هاتنی وادەی لێکۆڵینەوە پۆلیسیەکان ناوبراو لەلایەن ئونای ئیمیری ڕاهێنەرەوە سڕکراوە و تەنها لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا بەشداری کردووە، ئەوەش بێزاری لای یاریزانەکە دروست کردووە لە کاتێکدا گرانبەهاترین یاریزانی یانەکەیە و هەفتانە بڕی ٣٥٠ هەزار پاوەند موچە وەردەگرێت.

ئوزێل لەم بارەیەوە بە “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە :” ئەگەر لە یارییە گەورەکاندا باش نەبوینایە، هەمیشە هەڵە هەڵەی من دەبوو، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت، چۆن لێکدانەوە بۆ ئەنجام و ئاستی یارییە گەورەکانی ئەم وەرزە دەکەن کە من تیایدا دوورخراومەتەوە؟ جیاوازیەکی ڕاستەقینە لەم بابەتەدا نییە”.

هەروەها دەڵێت :” دەزانم خەڵکانێک بەردەوام چاوەروانی زیاترم لێدەکەن و چاوەڕێن یاریی بکەم و جیاوازی دروست بکەم، بەڵام ئەوەش بابەتێکی ئاسان نییە، چونکە من تاکە یاریزان نیم لە پێکهاتەکەدا، لە بیریشتان نەچێت هەندێک لە ڕکابەرە گەورەکان لەئێمە بەهێزترن”.

لەلێدوانێکی جیاوازدا (عازف اللیل) بە ماڵپەڕی “تۆڵک سپۆرت”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە :” ئەوەی بەسەر من هاتووە بارودخۆێکی نەخوازراوە و هۆکارێک نییە بۆ جێهێشتنی یانەی ئارسیناڵ، بۆندەکەم تا هاوینی ٢٠٢١ درێژەی هەیە و تا ئەو کاتە لێرە بەردەوام دەبم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میلان لە گواستنەوەی جەنگاوەرەکەی یوڤانتۆس نزیک بۆتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەی ماریۆ مانزۆکیچی کرواتی نزیک بونەوە و یاریزانەکە سێ هەڵبژاردەی لەبەردەمدایە.

ماریۆ مانزۆکیچی هێرشبەری کرواتی لەم وەرزەدا پێگە سەرەکیەکەی لە پێکهاتەی ماوریزیۆ ساری لە یوڤانتۆپس لەدەستداوە، بەوهۆیەوە ماوەیەکی زۆرە لە یاریکردن دابڕاوە و هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن لە نزیکترین وادەی گواستنەوەدا یانەی خانمە پیرەکە بەجێبهێڵێت.

پێگەی “ئیل جۆرناڵی”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبووە هێرشبەری ناوبراو پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بکات و لەهەمان کاتدا یانەکانی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان هاتونەتە نێو هاوکێشەکە و بەتایبەت ڕۆسۆنێری نزیکە لە گواستنەوەیەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مان یونایتد لە گفتوگۆکاندا بۆ گواستنەوەی ماندزۆکیچ سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام هێشتا ئەو یانەیە هەڵبژاردەیەکە و ئەوەی پێشەنگی گفتوگۆکانی گرتووە یانەی ئەی سی میلانە، کە بەسەرپەرشتی زڤۆنیمێر بۆبانی بەڕێوەبەر و بە یاریدەی ئانتی ڕیبیچی یاریزانی کرواتی پڕۆسەیەکیان بۆ قایلکردنی مانزۆ دەستپێکردووە، هەروەها یانەی ئینتەرمیلانیش بەهەمان شێوە لەنێو گفتوگۆکاندایە.

ئیل جۆرناڵی دووپاتی دەکاتەوە، یانەی ئینتەرمیلان دەیانەوێت وەک شوێنگرەوەی لوکاکۆ مامەڵە لەگەڵ مانزۆی کرواتی بکەن بۆیە ئەگەر زۆرە لە گفتوگۆکاندا سەرکەوتوو نەبن، جگە لەوەش نوێنەرانی یوڤانتۆس پێیان باشترە یاریزانەکەیان ئاڕاستەی ئەی سی میلان بکەن نەک ئینتەرمیلان، کە لەم وەرزەدا ڕکابەری سەرخەتی یانە سپی و ڕەشەکەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ماتیۆس بۆ بایرن میونشن: لەبەر ئەم هۆکارە، مایسترۆی تۆتنهام مەکڕن !

خەڵک سپۆرت

لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن هۆشداری بە یانە ئەڵمانیەکە دەدات سەبارەت بە کڕینی یەکێک لە یاریزانە ناودارەکانی یانەی تۆتنهام.

لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی گواستنەوەی کریستیان ئیریکسن لە یانەی تۆتنهامەوە بۆ بایرن میونشن بڵاوکرایەوە، میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیدارەی یانە باڤاریەکە دەیانەوێت سود لە تێکچونی ڕەوشی یانە ئینگلیزیەکە وەربگرن و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە ٢٧ ساڵە دانیمارکیەکە چڕ بکەنەوە.

لەم بارەیەوە لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانیا بە “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” ماوەیەکی زۆر چاودێری تواناکانی ئیریکسنم کرد و بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٩ توشی بێهیوایی کردم، بەنسبەت منەوە پەیوەندیکردنی ئەم یاریزانە بە بایرنەوە هیچ واتایەکی نابێت و دەبێتە موفاجەئە بۆم، چونکە لەو جۆرە یاریزانانە نییە کە سود بە بایرن بگەیەنێت”.

ماتیۆس تەنها بەو ڕوونکردنەوەیەوە ناوەستێت، بەڵکو هۆکاری ئەم بۆچونەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت :” ئەگەر ئیریکسن بەپێی پێویست سود بە تۆتنهام نەگەیەنێت کەواتە چۆن سودمەند دەبێت بۆ بایرن؟ جگە لەوەش ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی باڤاری ئاماژەی کردووە کە پێویستی بە یاریزانی یەدەگ نییە، دان بەوەدا دەنێم کە دانیمارکیەکە یاریزانێکی تاکتیکیە، بەڵام زۆر لەسەرخۆیە، نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری بایرنیش لەو جۆرە ڕاهێنەرانەیە کە حەزی بە یاریزانی خێرایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان