ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“عیراقییەكان لە دڵەڕاوكێدان و دۆخەكە خراپە”
لەسەر زیادكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

میدیاكانی سعودیە ئاشكرایدەكەن، ئەمریكا داوای لە عیراق كردووە بنكە سەربازییەكانی لە عیراق زیاتر بكات.
ڕۆژنامەی عەكازی سعودی بڵاویكردەوە، مانگی ڕابردوو ئەمریكا داخوازی خۆی بۆ زیادكردنی سەربازەكانی لە عیراق ئاشكرا كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش، حكومەتی عیراق تا ئێستا وەڵامی داخوازییەكەی ئەمریكای نەداوەتەوە.

كەریم علێوی پەڕلەمانتاری عیراق ئاشكرایكردووە، ئەمریكا بە بڕیاری كشانەوەی فەرمانبەرانی لە عیراق بە دوای ئەوەوەیە عیراق وەك وڵاتێكی نائاسایش نیشان بدات تا بەو بیانووەوە ڕێژەی هێزەكانی خۆی لە عیراق زیاد بكاتەوە و بنكەیان بۆ بكاتەوە.
لای خۆشییەوە د.میران محەمەد ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بابەتە جارێ گفتوگۆی لەسەر نەكراوە، بەڵام بە گشتی دۆخی ناوچەكە خراپە.
وتیشی” بابەتەكە تەنها پەیوەندی بە عیراقەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە ئێران و سوریاشەوە هەیە و دۆخی ناوچەكە باش ناڕوات”.

ئاشكراشیكرد، لە بەغداش خۆپیشاندان هەیە و لەوانەیە بە هەر هۆكارێك بێت زیاد بكات، بەهۆی نزیكمان، هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران هاووڵاتیانی عیراقی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە بەتایبەتی لە بەغدا.
سەبارەت بە رێگەدانی عیراق بۆ كردنەوەی بنكەی زیاتری هێزەكانی ئەمریكا ناوبراو ڕایگەیاند، ئەگەر عیراق ڕێگای پێبدا دەیهێننە پەڕلەمان، چونكە عادل عەبدولمەهدی بە تەنیا بەرپرسیارێتیەكە ناخەنە ئەستۆی خۆی، بەڵام تا ئێستا هیچ نەبووە.

عێراق

“هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار نەكراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار نەكراوە.

حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند، هیچ هاوپەیمانییەكی سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كە بڕیارە لە یەكی نیسانی ساڵی 2020 دا بەڕێوەبچێت تۆمارنەكراوە.

حازم ردێنی وتیشی، ئەو وادەیەی بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانی لە كۆمسیۆن تەرخانكراوە لە 5 تشرینی یەكەم كۆتایی دێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، كۆمیسیۆنەكەیان بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و لەوبارەیەوە كۆمسیۆن قۆناغی باشی بڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەنجامدەری تەقینەوەكەی شەوی ڕابردووی كەربەلا دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدەری تەقینەوەكەی دوێنێ شەوی شاری كەربەلا دەستگیركراوە، بەڵام ناو و ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019 لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، “بەهاوكاری هاووڵاتیان توانرا، بكەری تەقینەوەكەی دوێنێ شەوی ڕابردووی كەربەلا دەستگیر بكرێت”، بەڵام ناو و ناسنامەی بكەری تەقینەوەكە ئاشكرا نەكراوە.

شەوی ڕابردوو، لەنزیك خاڵێكی پشكنین لە دەروازەی شاری كەربەلا، تەقینەوەیەك لەناو پاسێكی نەفەرهەڵگردا ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٢ كەس كوژران و ٥ كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە پەڕلەمانی عیراق هەوڵی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لیژنەیەكیان بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەكانی هەناردەی نەوتی هەرێم پێكهێناوە و دەشڵێت: “لیژنەی نەوت و وزە جارێ‌ بەشداری بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ناكات”.

غالب محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، وەك لیژنەی نەوت و وزەی پەڕلەمانی عیراق بڕیارمان دا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ڕاستییەكان دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێكبهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا بە ڕاپۆرتیكی خۆمان ئاڕاستەی لیژنەی نەوت و وزە و پەڕلەمان بكەین لە سەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ ئامادەكاریش لە سەر یاسای بودجەی 2020ی عیراق.

جەختیشی كردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی بانگهێشتەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لیژنەی نەوت و وزە، یاسایی و دارایی كرا، وەك لیژنەی نەوت و وزە بریار درا، كە بەشداری لە ئەو بانگێشتە نەكەین هەتا ئەو كاتەی لیژنەكەمان ڕاپۆرتی خۆی دەدات بە پەڕلەمان ئەو كات پێویستی كرد ئەوە بانگێشتی حكومەتی هەریم دەكەین بۆ بەغداد.

بۆ زانینی هەڵوێستی فەرمی حكومەتی هەرێم لەوبارەیەوە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە نورەدین وەیسی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەیوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان