ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی لەبارەی مەخمورەوە هۆشداری دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مەخمور، سەبارەت بە دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش لە سنورەكەیان هۆشداری دەدات.

ڕەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مەخمور، لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەمەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش هۆشداریدا و ڕایگەیاند، چیای قەرەچوغ یەكێكە لەو شوێنانەی ساڵێك دەبێت تیرۆیستانی داعش تیایدا خۆی ڕێكدەخاتەوە و مەشق و ڕاهێنانی تیادا دەكات و نزیكەی 300 چەكداریان لەو ناوچەیە هەیە.

ئەو لێپرسراوەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لەچەكدارەكان بیانین و چەكی جۆراوجۆریان پێیە و لە ناوچەكانی شەرگات و گەیارە و حەمام عەلیل و ناوچەكانی تر بەردەوام هاتوچۆ و جێ گۆڕكێ دەكەن و هەندێك جار دەچنە دەشتی نەینەوا.

ڕەشاد گەڵاڵی ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەدوای كشانەوەی هێزی پێشمەرگە و هاتنی سوپای عیراق و بەدیاریكراویش كاتی كۆتایی هاتنی تیرۆریستانی داعش لەپارێزگای نەینەوا، زنجیرە چیای قەرەچوخ ئارامترین شوێن بووە بۆ خۆڕێكخستنەوەی تیرۆریستانی داعش لەم سنورە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.

هەروەك ڕەشاد گەڵاڵی ڕوونیشیكردووەتەوە، مانەوە و گەشەكردن و بەردەوامیی تیرۆریستانی داعش لەو سنورە پەیوەستە بەسیاسەتی ناوخۆ، هەرێمایەتی، نێودەوڵەتی و وڵاتانی كەنداویش ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینین لەو پرسەدا.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان