ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لەڕێگەی مۆبایل و کۆمپیوتەر دەچیتە ناو مۆبایل یان کۆمپیوتەرێکی دیکەوە

خەڵک

زۆرجار لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایلەکانمان کێشەیەک یان پێویستیەک دێتە پێش کە لای خۆمانەوە چارەسەر نابێت و پێویست دەکات بخرێتە بەردەم یەکێکی دیکە بۆ چارەسەر کردنی بەڵام مەرج نیە ئەو کەسە لای خۆمان بێت، یان لەگەشتێک دایت و یەکێک لە هاوڕێیانت داوای هاوکاری دەکات بۆ ئەو کێشەیەی هەیەتی لەسەر مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەی بەڵام تۆ لێی دوریت و هەمیش خۆی ناتوانێ چارەسەری بکات. لەم حاڵەتانەدا بەهۆی ئەو بەرنامانەی کە توانای دەستگەیشتن بە مۆبایل و کۆمپیوتەرە دوورەکانت پێدەدەن، دەتوانی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەی.
لەم بابەتەدا، ڕوونکراوەتەوە چۆن لەڕێگەی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەت دەتوانی بچیتە ناو مۆبایل یان کۆمپیوتەرێکی دیکە کە لەشوێنێکی دوورە، لەڕێگەی بەرنامەی TeamViewer.

Team Viewer: بەرنامەیەکە لەڕێگەیەوە بەمۆبایل یان کۆمپیوتەر دەتوانی بچیتە ناو مۆبایل یان کۆمپیوتەرێکی دیکە کە لە شوێنێکی دوورە ،دوای ڕێگەپێدران.

١- چۆن لەڕێگەی کۆمپیوتەر دەچیتە ناو کۆمپیوتەرێکی تر
لەسەر هەردوو کۆمپیوتەرکان بەرنامەکە دابگرە لەڕێگەی ئەم بەستەرە>TeamViewer<  ئینجا دایان بمەزرێنە سەر کۆمپیوتەرەکان.

وەک لە وێنەکە دیارە، دوو بەش هەیە لەلاپەڕەی سەرەکی بەرنامەکە، ژمارە یەک: پێناس(ID) و ژمارەی نهێنی کۆمپیوتەرەکەیە بەرنامەکە بۆتی دروست کردووە، پێویستە کەسی بەرامبەر هەردووکی لەلا بێت بۆ ئەوەی بتوانێت بێتە ناو کۆمپیوتەرەکەوە. دووەم: لەڕێگەیەوە دەتوانی بچیتە ناو کۆمپیوتەر یان مۆبایلی کەسی بەرامبەر، ئەویش دوای نوسینی پێناس(ID) و دواتر ژمارەی نهێنی لەبۆشاییەکە گەر کۆمپیوتەر بوو، بەڵام بۆ مۆبایل تەنها پێناس (ID) دەوێت.
ئێستا پێناس(ID) ی کۆمپیوتەری بەرامبەر لە Partner ID بنوسە Connect لێ بدە، دواتر داوای ژمارەی نهێنی دەکات ئەویش بنوسە و چاوەڕێبە تاکوو پەیوەست دەبی دەچیتە ناو کۆمپیوتەری بەرامبەرەوە.

٢- چۆن لە ڕێگەی کۆمپیوتەر دەچیتە ناو مۆبایلێک:
بەهەمان شێوەی بەشی سەرەوە پێویستە بەرنامەکە دابگریە سەر کۆمپیوتەر لە ڕێگەی ئەو بەستەرەوە >TeamViewer< ئینجا لەسەر مۆبایلەکە بەرنامەکە دابگرە بەپێی سیستمی کارپێکەری مۆبایلەکە:
بەرنامەکە بۆ مۆبایل ناوی (Team Viewer Quick support)ە ، گەر ئەندرۆیدە لەڕێگەی ئەم بەستەرە>Android< یان گەر ئایفۆن و ئایپادە >IOS<  یان ئەگەر ویندۆزفۆنە >WindowsPhone< بەرنامەکە دابمەزرێنە سەر مۆبایەلەکەت و بەرنامەکە بکەوە.
ت٢ وەک لەوێنەکە دیارە، بەرنامەکە پێناسێک (ID) پێدەدات، ئەم ژمارەیە لەسەر کۆمپیوتەر و لەبەشی Partner ID بنوسە و Connect لێبدە، ئینجا چاوەڕێبە تاکوو پەیوەستی مۆبایلەکە دەبێت و گەر ئاگادار کرایەوە ڕێگەپێدان Allow لێ بدە بۆئەوەی کۆمپیوتەرەکە بتوانێت بچێتە ناو مۆبایلەکە و پەیوەستی بێت.
تێبینی: لەسەر مۆبایلەکان TeamViewer Quicksupport بەتەنها کارناکات، بەڵکوو پێوەکراوێکیش (Add-on) پێویستە، کە ئەویش دوای داگرتنی بەرنامەکە یان کاتی پەیوەست بوون بە کۆمپیوتەر و مۆبایلێک داوات لێدەکرێت دایبگری بۆسەر مۆبایلەکەت.

٣- چۆن لەڕێگەی مۆبایلێکەوە دەچیتە ناو مۆبایلێکی تر
وایدانێ دەتەوێ بچیتە ناو مۆبایلی هاوڕێکەتەو لای خۆتەوە، بۆئەوەی بتوانی:
یەکەم: پێویستە مۆبایلی هاوڕێکەت بەرنامەی TeamViewer Quicksupport لەسەر بێت (پێشتر باسکراوە).
دووەم: لەسەر مۆبایلەکەی خۆت بەرنامەی teamviewer: Remote Control هەبێت. گەر مۆبایلەکەت ئەندرۆیدە دەتوانی لە >Android< دایبگری، یان گەر ئایفۆن و ئایپادە لێرە >IOS< یان گەر ویندۆزفۆنە>Windows< دایبگرە، پاشان بەرنامەکە بکەوە

دوای دامەزراندی بەرنامەکە لەسەر مۆبایلەکەت بەوشێوەی سەرەوە پیشان دەدرێت، ئێستا پێناسی (ID) مۆبایلەکەی تر وەربگرە کەدەتەوێ بچیتە ناویەوە ، دواتر وەک لەوێنەکەی سەرەوە دیارە لای خۆت لەبەشی Partner ID بینوسە و Remote Control لێ بدە، ئینجا چاوەڕێکە تاوەکوو پەیوەستی مۆبایلەکەی دەبێت و داوا لەهاوڕێکەت بکە کە بژاردەی ڕێگەپێدان (Allow) لێ بدات، دوای ڕێگە پێدان دەچیتە ناو مۆبایلەکەی و دەتوانی کاری پێویست ئەنجام بدەی.

٤- چۆن لەڕێگەی مۆبایل دەچیتە ناو کۆمپیوتەرێکەوە
بۆئەوەی بتوانی لەڕێگەی مۆبایلەوە بچیتە ناو کۆمپیوتەرێکەوە پێویستە بەرنامەی TeamViewer لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت و لەسەر مۆبایلەکەش بەرنامەی teamviewer: Remote Control هەبێت، کە لە هەنگاوەکانی پێشتر باسکراون و بەستەری تایبەتیش دانراوە تاکوو بەرنامەکەی لێوە دابگری.
ئێستا لەسەر کۆمپوتەرەکە بەرنامەکە بکەوە، پێناس(ID) و وشی نهێنی وەربگرە، پاشان لەسەر مۆبایلەکەش بەرنامەی
teamviewer: Remote Control بکەوە لەوێ پێناس(ID) کۆمپیوتەرەکە بنوسە و Remote Control لێ بدە، دوای کەمێک داوای وشەی نهێنی دەکات ئەویش لە بۆشاییەکە بنوسە، پاشان کەمێک چاوەڕوانبە دواتر دەچیتە ناو کۆمپیوتەرەکەوە.

سەرچاوە: تێک ئای.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەڤیدیۆ؛ بۆیەكەمجار گەنجێكی سلێمانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلی چارەسەركرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزین و سەرجەم ئامێرەكانی ئۆتۆمبێل، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەك ئۆتۆمبێل ئاگر دەگرن و زیانێكی زۆر بەر خاوەنەكانیان دەكەوێت، بەشێوەیەك ژیانی خۆشیان دەكەوێتە مەترسییەوە.

بەختیار قەرەداغی، گەنجێكی شاری سلێمانییە و لەداهێنانێكیدا شێوازی مەترسی ئاگر كۆنتڕۆڵ دەكات و بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو كێشەی ئاگرم بە ئەلیكترۆنی چارەسەركرد، كە وەك ڕۆبۆتێكی جەنگی بوو، بەڵام ئەمساڵ شێوازێكی ئاسانتر نیشانی هاووڵاتیان دەدەین.

وتیشی، “داهێنانەكە ئاسانە و بۆ نێو ئۆتۆمبێل و دوكان و قەیسەری و ماڵانیش بەكاردێت”.

ناوبراو ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئاگركوژێنەوەیەكی نێو ئۆتۆمبێل لەنێو سندوقی ئۆتۆمبێل و دانەیەكیش لە شوێنی بۆری بەنزین لە پێشی ئۆتۆمبێل دابنرێت و دەسكی ئاگركوژێنەوەكە بە تیپێك دەبەسترێت و دوای سوتان و توانەوەی تیپەكە ئاگركوژێنەوەكە دەتەقێت و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ دەكات.

لە داهاتوویەكی نزیكدا (خەڵك) ڤیدیۆی شێوازی فێركاری كۆنتڕۆڵی ئاگر بڵاودەكاتەوە.

بۆیەكەمجار گەنجێكی سلێمانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلی چارەسەركرد

Posted by Omed Husain on Sunday, June 16, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نزیكەی نیوەی دانیشتووانی گۆی زەوی ئینتەرنێت بەكاردەهێنن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ڕاپۆرتێكی ئەمریكایی ئاشكرایكرد لە ساڵی 2018ی ڕابردوودا لە سەرانسەری جیهاندا سێ ملیار و 800 ملیۆن كەس ئینتەرنێتیان بەكارهێناوە كە دەكاتە نزیكەی نیوەی كۆی دانیشتووانی سەر زەوی.

بەپێی ڕاپۆرتی كۆمانیاكانی بیركینس كوڤیلد و بییرسی ئەمریكایی، ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕەكانی ئینتەرنێت بە ڕێژەی 6% بەراورد بە ساڵی 2017 زیادیكردووە.

ڕێژەی بەكارهێنەران لە ئاسیا و وڵاتانی كەناری زەریای هێمن بە ڕێژەی 53%ە، لە ئەوروپا 15% و لە كاریبی 10% و ئەمریكای باكوور 9%یە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ زمانی كوردی بۆ ئایفۆن و ئایپاد زیاد دەكات

خەڵك- تەكنەلۆجیا
كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرای دەكات، كە بەم نزیكانە سیستمی نوێی (ئای ئۆ ئێس) بۆ ئایفۆن و ئەڵ نوێ‌ دەكاتەوە و دەشڵێت: “زمانی كوردی دەخەنە ناو سیستمەكەوە”.

كۆمپانیای ئەپڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەم نزیكانە سیستمی نوێی (iOS 13) دەخنە بەردەست و چەندین نوێبوونەوەشی لەخۆگرتووە.

ڕاشیگەیاندووە، یەكێك لە نوێگەرییەكان، كە بۆ سیستمەكە زیاد كراوە بریتییە لە زمانی كوردی و هەروەها دەتوانرێت بە 38 زمانی جیاواز نامەی پێ‌ بنووسرێت.

كورد یەكێكە لە پێكهێنەرە و پێكهاتە سەرەكییەكانی ڕۆژئاوای ئاسیا و دابەش كراون بەسەر وڵاتانی عیراق و توركیا و ئێران و سوریا و هەندێكیشیان كەتونەتە باشووری ڕۆژئاوای ئەرمینیا و هەندێك ناوچەی ئازربایجان و لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان