ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وتاری هەینی بۆ باسی ژیانی پێغەمبەر و قورئان تەرخان كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ناونیشانەكانی وتاری هەینی ئەم هەفتەیە 17-5-2019 بۆ مامۆستایانی ئایینی دیاری دەكات.

بەپێی ناونیشانە پێشنیاركراوەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، مامۆستایانی ئایینی لە وتاری ئەم هەینییە 17ی ئایاری 2019دا، باس لە ژیانی پێغەمبەر (د.خ) لە مانگی ڕەمەزان و دابەزینی قورئان لەو مانگەدا دەكەن.

وەك وەزارەتی ئەوقاف ڕوونی كردۆتەوە، مامۆستایانی ئایینی باسی ئەم دوو تەوەرە دەكەن:
1- ژیانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لە مانگی ڕەمەزان.
2- مانگی ڕەمەزان، مانگی دابەزینی قورئانی پیرۆزە.

کوردستان

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارێك لە كەركوكەوە بۆ هەولێر توانیویانە دەستگیری بكەن و ڕادەستی پۆلیسی ئەو پارێزگایەی بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارێك لە پارێزگای كەركوك، كە بۆ ماوەی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابووەوە بەپێی ماددەكانی (٤٥٦، ٤٤۳، ۲٦۷)، ڕایكردبوو بۆ سنوری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە تۆمەتبار دەستگیر كراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە ڕاكردنی ئەم تۆمەتبارە، تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی (مقەدەم/ سالار ساڵح ئەحمەد) توانیویانە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و دواتر ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بكەنەوە و نێردراوەتەوە بۆ پارێزگای كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە گەرمیان ڕووداوێكی هاتوچۆ 3 برینداری لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر (4:00)ی پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان لەنزیك گوندی پارێوڵەی بچووك ڕوویداوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕووداوەكە 3 برینداری لێكەوتووەتەوە و بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان هۆكاری ڕووداوەكەشی ئاشكرا كردووە و ڕایگەیاندوە، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلی جۆری (هیوندای – مینی پاس) لەكاتی ڕۆیشتن ئەكسڵی تێكچووە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی هەرێم: جموجوڵی تیرۆریستانی داعش هەڕەشە و مەترسیی ڕاستەقینەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆربستییە دەكات كە تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 لە قامیشلۆ‌ ئەنجامیاندا و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە، هەروەها لە حەسەكەش مینێك بە ئۆمبێلێكدا تەقێندراوەتەوە و كەسێك بریندار بووە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان دەكات و هاوخەمی بۆیان دەربڕیوە، هیوای زووچاكبوونەوەشی بۆ برینداران و بەركەوتووان خواستووە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەرهەڵدانەوەی جموجوڵی تیرۆریستانی داعش و كارە تیرۆرستییەكانیان لە ناوچەكە، هەڕەشە و مەترسیی ڕاستەقینەن و لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیش پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتر و كاری جددیترە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان