ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

داعش نزیكەی ۳٥ دۆنم زەوی جوتیارانی سوتاندووە


خەڵك- ئارام سەدار
بەهۆی نزیكبوونەوەی وەرزی دروێنە و هەڵگرتنەوەی گەنم و جۆ، تیرۆرستانی داعش لە ئێستادا بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر دانیشتوان و جوتیارانی گوندەكانی قەراج و سنوری مەخمور.

گۆران دیبەگەیی، پارێزەر و نوێنەری جوتیارانی سنوری مەخمور بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاوەكو ئێستا تیرۆرستانی داعش نزیكەی 35 دۆنم زەویان سوتاندووە لە گوندنی عەلیلە رەش و بناری چیای قەرەچوغ لە سنوری مەخمور، كە هەمووی گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ بووە.

وتیشی، “سەبارەت بە زیانی هەڕەشەكانی داعش لەم ماوەیەدا، زەرەری گیانی و ماددی هەبووە، بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان، كە ماوەیەك بەرلەئێستا هاووڵاتیەكیان دەستگیركردوو و شەهیدیان كرد بەهۆی ئەوەی ئاسایش بوو، هەروەها زیان گەیاندن بە بەروبوومە كشتوكاڵیەكانیان، بەهوی نەدانی باجی زۆرەملێ”.

ئەوشی خستەڕوو، ئەم ڕووداوانە بەهۆی بۆشایی ئەمنی دروست بووە و داوایان لەپەڕلەمان كردووە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی جوتیارانی سنورەكە بكات، چونكە داعش بەردەوامن لە هەڕەشەكانیان بۆ وەرگرتنی باج لە جوتیاران.

ئابوری

قەبارەی یەدەگی دارایی عیراق ئاشكرا دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، قەبارەی یەدەگی دارایی بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرا دەكات كە لە دراوی بیانی و زێڕ پێكدێت، هۆشداریش دەدات لە گەمەپێكردنی هەندێك لایەنی دەستڕۆیشتوو بە یەدەگی بانكی ناوەندى.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”یەدەگی بانكی ناوەندی عیراق گەیشتۆتە 87 ملیار دۆلار ئەمەش تەنیا هەر تەنیا لە دراوی بیانی پێكنایەت، بەڵكو زێڕیش لەخۆدەگرێت”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی:”زیادبوونی یەدەگی دارايى لەڕێی پرۆسەی ڕاكێشانی پارە و دانانی پارە و دەستەبەركردنی سودەكانە كە لەو قەرزانەوە دەستەبەر دەكرێن كە بانكی ناوەندی دایانداتە حكومەت و بانك و دامەزراوەكانی دەوڵەت”.

ئەحمەد سەفار دەڵێت”یەدەگی بانكی ناوەندی تەنیا بۆ حاڵەتە ناسكەكان بەكاردەێنرێت، هەر گەمەكردنێكیش بەم یەدەگە لەلایەن لایەنە دەستڕۆیشتووەكان، كاریگەریی لەسەر ڕێكخستنەوەی دارایی عیراق دەبێت لەچوارچێوەی پۆلێنی جیهانی”.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق پێیوایە”ڕاكێشانی هەر پارەیەك لە یەدەگی بانكی ناوەندی بەبێ‌ تاوتوێكردن، پۆلێنی عیراق لە ڕیزبەندی جیهانیدا لە B بۆ D كەمدەكاتەوە، ئەم پۆلێنەش پشت بە كۆی گشتی داهاتی ناوخۆ و بودجەی گشتی و ڕەوشی ئابوری وڵات دەبەستێت”.

پێشتر ئاژانسی “فینچ”، عیراقی لە پۆلێنی (B)دا هێشتبۆوە كە پلەیەكی مەترسیدارە، بەڵام هاوشانە لەگەڵ تێڕوانینێكی سەقامگیر بۆ ئایندە.

عیراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) بە بەرهەمی 4.5 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، عیراق ڕووبەڕووی ڕەوشێكی ئابوری ناهەموار بۆتەوە، بەوپێیەی 90%ی كۆی گشتی داهاتی وڵاتەكەی پشت بە نەوت دەبەستێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەڕێژەی 7% بەرزبۆتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەڕێژەی 7% بەرزبۆوە، دوای ئەوەی بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2020 بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی جۆری برنت بۆ گرێبەستە دواخراوەكانی مانگی حوزەیران، بەڕێژەی 4.48% بەرزبۆوە و گەیشتە 27.74 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی بەڕێژەی 7.47% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 21.59 دۆلار.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا ڕازیبوون وتوێژ بكەن لەپێناو هێنانەدی سەقامگیریی لە بازاڕەكانی وزە.

دوێنێ‌ دوو شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تكساس بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش یەكەمجارە لە مانگی شوباتەوە نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 19.92 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و بازاڕەكانی ناوخۆی عیراق، بەشێوەیەی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەپێی میدیاكانی عیراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا بەمشێوەیەی بووە:

100 دۆلار بەرانبەر بە : 124.500 دینارە.

نرخی كڕین لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو
100 دۆلار بەرانبەر بە : 125.000 دینار بووە.

نرخی فرۆشتن لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو
100 دۆلار بەرانبەر بە : 124.000 دینار بووە.

نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و بازاڕەكانی تری عیراق، بەراورد بە هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە، چونكە بەپێی زانیارییەكان تائێستاش نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەنێوان 122.000 دینار بۆ 123.000 دیناردایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان