ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ بڕیارێك لە بەژرەوەندی خوێندكاران دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ بڕیاریدا سەرجەم تیانووسەكانی‌ تاقیكردنەوەكانی‌ پۆلە ناكۆتاییەكان بەر لە پێدانەوەی‌ ئەنجامەكان پیشانی‌ خوێندكاران بدرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ نووسراوی‌ ژمارە 9971ی‌ ئاڕاستەی‌ پەروەردەكانی‌ (ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، شارباژێڕ، شارەزوور، قەرەداغ، سەیدسادق، دوكان، چەمچەماڵ‌، دەربەندیخان، پێنجوێن، ڕانیە، پشدەر) كردووە سەبارەت بە تیانووسی‌ تاقیكردەوەكان.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، بەمەبەستی‌ دڵنیابوونی‌ خوێندكاران لە نمرەكانی‌ كۆتایی وەرز لەسەر تیانووسەكان بۆ پۆلەكانی‌ (4-5-6-7-8-10-11) پۆلە ناكۆتاییەكانی‌ خولی‌ یەكەم واباشترە سەرجەم خوێندكاران لەناو خوێندنگاكانیان پێش ئەوەی‌ ئەنجامی‌ كۆتایی ڕابگەیەنن، ڕۆژێك دیاری‌ بكەن بۆ پێدانەوەی‌ تیانووسی‌ تاقیكردنەوەكان بە خوێندكاران و سەیركردنەوەی‌ لەلایەن خوێندكارانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ ئاامژەی بەوەشداوە، بەمەرجێك لەلایەن مامۆستای‌ بابەتەكەوە خۆی‌ ئەنجام بدرێت و تەنها لە رۆژی‌ دیاریكراودا بۆیان هەیە تیانووسەكان ببینن واتە لەو بەوارەی‌ كە دیاری‌ دەكرێت بۆ خوێندكاران لەلایەن خوێندنگەكانیانەوە و ڕۆژی‌ دواتر كەس مافی‌ بینینی‌ تیانووسەكانی‌ نییە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەم نووسراوە لە ساڵی‌ خوێندنی‌ 2018-2019 بەدواوە جێبەجێ‌ دەكرێت تەنها بۆ خولی‌ یەكەمە.

جێی ئاماژەیە، لە ساڵانی‌ ڕابردوودا هیچ كات تیانووسی‌ تاقیكردنەوەكانی‌ كۆتایی ساڵ‌ ڕادەستی‌ خوێندكاران و قوتابیان نەكراوە تا بیبینێت.

جیهان

هەسەدە: لەگەڵ ڕوسیا و سوریا هیچ ڕێككەوتنێكمان لە نێواندا نییە لە بارەی تەلتەمرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە ) ڕەتیدەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان كردبێت بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر بە هێزەكانی سوریا و ڕوسیا.

كینۆ گابرێل وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایگەیاند،”هیچ ڕێككەوتنێك بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر و ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازیی سوریا و ڕوسیا نییە”.

كینۆ گابرێل ئەوەشیخستەڕوو،”توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی پابەندنین بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆسەر گوندەكانی تەلتەمر”.

جێی ئاماژەیە، ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردبووەوە، هەسەدە و ڕوسیا سوریا ڕێككەوتوون لەسەرئەوەی شەڕڤانان لە شارۆچكەی تەلتەمر بچنەدەرەوە و لە بری ئەوان سوپای ڕوسیا و هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق جێگیربكرێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە… لە سنووری بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆ 10 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ئاشكرایكرد، لە دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆدا لە سنووری‌ شارۆچكەی بەردەڕەش چوار كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی‌ تریش برینداربوون.

ئازاد تەها لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2019 لە سنووری‌ شارەدێی ڕۆڤیای‌ سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆی‌ دڵتەزێن ڕوویاندا.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشدا:”ڕووداوی‌ یەكەم لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ نێوان شارەدێی ڕۆڤیا بۆ گوندی‌ جەمە ڕوویداوە، كە تیایدا كەسێك گیانی‌ لەدەستدا و 3ی‌ تریش برینداربوون”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك لە بارەی ڕووداوی دووەمەوە ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ شارەدێی ڕۆڤیا بۆ پردی‌ حوسنی‌ ڕوویداوە، كە تیایدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا و سێی‌ تریش برینداربوون”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سەیدسادق 6 تۆمەتبار دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە داواكراوبوون بەپێی چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عیراقی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێك لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك دەستگیركرا، كە لەڕێی فەیسبووكی ساختەوە تەشهیری بە چەند هاووڵاتییەك كردبوو .

ئاشكراشی كردووە، دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كران، كە لە پێشانگای ئۆتۆمبێل فیڵیان لە هاووڵاتیان كردووە .

پۆلیسی سلێمانی ڕووونی كردۆتەوە، تۆمەتبارێك دەسگیركرا، كە دزی لە ماڵان كردووە و لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

جەختیشی كردۆتەوە، لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق لە سنورەكە دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێ بووە و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان