ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

جیۆکۆڤیچ دوای نازناوی مه‌درید لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی به‌ته‌واوی داگیرکرد

خه‌ڵک سپۆرت

نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی ئه‌ستێره‌ی ناوداری بواری تێنسی سه‌رزه‌وی، له‌پێگه‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کاندا ناوی خۆی جێگیر کردووه‌ و به‌جیاوازیه‌کی زۆره‌وه‌ پێش ڕکابه‌رانی که‌وتووه‌.

“جیۆ” نازناوی ماسته‌رزی مه‌دریدی مسۆگه‌ر کرد و به‌کۆکردنه‌وه‌ی (١٠٠٠) خاڵ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ توانی پێگه‌ی خۆی له‌ ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کانی تێنسی سه‌رزه‌ویدا به‌هێز بکات، ناوبراو له‌ئێستادا ده‌که‌وێته‌ پله‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ و خاوه‌نی ١٢.١١٥ خاڵه‌ و جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ڕافائێل نادالی ئیسپانی دووه‌می ڕیزبه‌ندیدا هه‌یه‌ (نادال ٧.٩٤٥ خاڵی هه‌یه‌).

ڕۆجێ فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی سویسری پارێزگاری له‌پێگه‌ی سێیه‌م کردووه‌ به‌ ٥٧٧٠ خاڵه‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆمینیک تیمی ئه‌ستێره‌ی نه‌مسا بۆ پله‌ی چواره‌م به‌رزبۆته‌وه‌ و هۆکاری ئه‌م هه‌ڵکشانه‌ش بۆ گه‌یشتنی به ‌قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی ماسته‌رزی مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌لیکسانده‌ر زڤیرێڤی ئه‌ڵمانی دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی پێنجه‌م.

کی نیشیکوری ژاپۆنی به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵکشاوه‌ و پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه‌، هه‌روه‌ها پله‌ی حه‌وته‌م بۆ ستیفانۆس تسیتسیباسی یۆنانیه‌ و هۆکاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م یاریزانه‌ش له‌ڕیزبه‌ندیه‌که‌دا بۆ گه‌یشتنی به‌ فاینه‌ڵی ماسته‌رزی مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌رچی پله‌کانی هه‌شته‌م و نۆیه‌م و ده‌یه‌میشه‌ بۆ کیڤن ئاندێرسۆن و خوان مارتن دیل پۆترۆ و مارین سیلیچ بووه‌.

وەرزشەکانی تر

(وێنە) لویس هامیڵتۆن شەشەم پێشبڕکێی ئەم وەرزەی بردەوە !

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ پێشبڕکێی فەرەنسای تایبەت بە ئوتۆمبێلە خێراکانی “فۆرمولا ١” ئەنجامدرا و لویس هامیڵتۆنی ئەفسانەی ئینگلیزی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

هامیڵتۆن لەم وەرزەشدا هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو بە مێرسیدسەکەیەوە کۆنترۆڵی زۆرینەی نازناوەکانی کردووە، لە هەشتەم جەولەدا ناوبراو توانی پێشبڕکێی فەرەنسا لەسەر حەلەبەی “پۆل ڕیکار” بباتەوە، کە شەشەم بردنەوەی ئەم وەرزە و نازناوی ژمارە ٧٩ی دەکرد لە مێژووی شۆفێری کردنیدا.

ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێری دووەمی تیمی مێرسیدس توانای پلەی دووەم بەجیاوازی (١٨.٠٥٦ی چرکەیەک) بەرامبەر هامیڵتۆن مسۆگەر بکات، هەروەها پلەی سێیەم بۆ چارڵ لۆکلێری شۆفێری تیمی فێراری ناوداری ئیتاڵی بوو.

پلەی چوارەم لەلایەن ماکس ڤێرستابنی شۆفێری تیمی ڕێدبولەوە بەدەستهێنرا و هەرچی سباستیان ڤیتێڵی ناودار و شۆفێری یەکەمی تیمی فێراریە لەپلەی پێنجەمدا خۆی گرتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەسەر بەرشلۆنەدا بەدەستهێنا و نازناوی “لالیگا”ی چنییەوە !

خەڵک سپۆرت

تیپی باسکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتا ڕووبەڕوبونەوەی خولی ئیسپانیا بەسەر یانەی بەرشلۆنەدا سەرکەوتن و نازناوی ئەم وەرزەیان چنییەوە.

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای یانەی بەرشلۆنە کۆتا ڕووبەڕوبونەوەی کۆتایی بەرامبەر تیپی یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدا و بە ئەنجامی (٧٤ – ٦٨) لەناو خاکی کەتەلۆنیا جامی پاڵەوانیان بەرز کردەوە.

لە چارەکی یەکەمدا ئەستێرە زەبەلاحەکانی مێرەنگی و ئازولگرانا ململانێیەکی قورسیان کرد و ئاستێکی ناوازەیان نیشاندا، بە ئەنجامی (٢٤ – ٢١) یانەی شاهانە پێشەنگی گرت، لە چارەکەکانی دووەم و سێیەمدا کەتەلۆنیەکان هەوڵیاندا ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە، بەڵام ڕیاڵیەکان تا دەهات ئاستیان زیاتر هەڵدەکشا و جیاوازی خاڵەکانیان لە سێ خاڵەوە کرد بە هەشت، واتا ئەنجامی چارەکی سێیەم (٥٥ – ٤٧) کۆتایی هات.

لەتایمی چوارەمیشدا هەمان سیناریۆ دووبارە بوەوە و یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا چوارەم نازناوە لەکۆتا پێنج وەرزی ڕابردوو، هەروەها نازناوی ژمارە (٣٥) دەکات بەدرێژایی مێژووی یانەی شاهانە کە لە ناوخۆی ئیسپانیا بەدەستی دەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

نادال نازناوی ژماره‌ (١٢)ی ڕۆلاند گارۆسی به‌ده‌ستهێنا و ڕیکۆردی تۆمار کرد

خه‌ڵک سپۆرت

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆتایی پاڵه‌وانێتی ڕۆلاند گارۆسی فه‌ره‌نسی بۆ ڕافائێل نادال تاموچێژێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ و توانیویه‌تی به‌درێژایی ته‌مه‌نی ڕیکۆردێکی مێژوویی تێدا تۆمار بکات.

له‌یاریی کۆتاییدا ڕافا نادالی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئیسپانی ڕووبه‌ڕوی دۆمینیک تیمی سویسری بوه‌وه‌ و توانی به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت (٦-٣، ٥-٧، ٦-١، ٦-١).

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ ماتادۆره‌که‌ی ئیسپانیا ڕێژه‌ی نازناوه‌کانی ڕۆلاند گارۆسی له‌ژیانی وه‌رزشییدا گه‌یانده‌ (١٢ نازناو)، که‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌یه‌ تائێستا یاریزانێک له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی کوڕان و کچان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌دا پێی بگات.

هه‌روه‌ها نادال ژماره‌ی نازناوه‌ گه‌وره‌کانی “گراند سلام”ی له‌ژیانی وه‌رزشییدا گه‌یانده‌ (١٨ نازناو) و حاڵی حازر ته‌نها دوو نازناوی گه‌وره‌ی ماوه‌ ڕۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی سویسری بگرێته‌وه‌ (ڕۆجێر خاوه‌نی ٢٠ نازناوی گراند سلامه‌).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان