ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کۆنتی و ئینتەرمیلان کۆتاییان هاتووە و یەکەم بۆندی ڕاهێنەرەکە ئەستێرەیەکی بەرشلۆنە دەبێت !

خەڵک سپۆرت

ڕێکەوتنی کۆتایی لەنێوان ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕهێنەری ئیتاڵی و ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان ئەنجامدراوە و یەکەمین بۆندی ڕاهێنەرەکەش یەکێک دەبێت لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی ” دەیلی میرەر و دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی لەزاری سەرچاوە ئیسپانی و ئیتاڵیەکانەوە ئاشکرایان کردووە، چیتر لە ئینتەرمیلان سەردەمی لوچیانۆ سپالێتی ڕاهێنەر کۆتایی هاتووە و ئیدارەی یانە بۆندێکی نوێیان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی ڕاهێنەری پێشوی یانەکانی یوڤانتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و چێڵسی ئیمزا کردووە.

سەرچاوەکان جەخت دەکەنەوە، کۆنتی چەندین مەرجی خستۆتە بەردەم ئیدارەی نێراتزۆری و سەرجەمیان بەڵێنی جێبەجێکردنیان دراوە، یەکێک لە مەرجەکان بریتیە لە کڕینی ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی لە یانەی بەرشلۆنەوە و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن “ڕاکی” ببێتە یەکەمین گواستنەوەی سەردەمی کۆنتی و بۆندەکەشی بە (٥٠ ملیۆن یورۆ) یەکلایی ببێتەوە.

لەبەرامبەر ئەم جوڵەیەدا بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە هیچ ڕێگریەک ناکەن، بەڵکو ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە دەیانەوێت لە هاوینی ٢٠١٩ و لەسەر ئاستی هێڵی ناوەند گۆڕانکاری بکەن بەتایبەت دوای پەیوەندیکردنی فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی بە پێکهاتەکەوە.

جیهانی

ئیرکسن و ئینتەرمیلان ڕێکەوتنیان کردووە و تۆتنهام داوای دوو ملیۆنی تر دەکات

خەڵک سپۆرت

گواستنەوەی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی لە یانەی تۆتنهامەوە بۆ ئینتەرمیلان گەیشتۆتە هەنگاوی کۆتایی و یانە ئینگلیزییەکە ڕێگری دەکات.

سەرچاوە بیانییەکان لەزاری جیانلوکا دی مارزیۆی ڕۆژنامەوانی ناودار و بریکاری گواستنەوەکانەوە ئاشکرای کردووە، کە کریستیان ئیریکسن ڕێکەوتنی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیدا کردووە و لەسەر هەموو وەردەکاریەکانی بۆندەکەی ڕێکەوتوون.

بەپێی زانیارییەکانی دی مارزیۆ، ئیرکسن چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی نوێنەرانی یانەی تۆتنهام دەکات و یانەی ئینتەرمیلان بڕی ١٨ ملیۆن یورۆیان بۆ گواستنەوەی پێشکەش کردووە، بەڵام یانە ئینگلیزیەکەی پێداگرییان لەسەر بەدەستهێنانی بڕی ٢٠ ملیۆن یورۆ کردووە و کۆسپ لەسەر دوو ملیۆن دروست بووە.

بەم هۆیەوە ئیریکسن لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە فشاری توندی لەسەر بەڕێوەبەرانی یانە لەندەنیەکەی دروست کردووە لەپێناو قبوڵکردنی بۆندە پێشکەشکراوەکەدا.

سەرباری کێشەکان و بوونی چەندین وردەکاری کە تائێستا یەکلایی نەبوونەتەوە، گواستنەوەی مایسترۆ دانیمارکیەکە بۆ یانەی ئینتەرمیلان لەلایەن میدیاکانەوە بە حەتمی وەسفکراوە و جەخت دەکەنەوە، بۆندەکەی لەهەر ساتێکدا بێت ئیمزا دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەرشلۆنە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی سوارێز بەشداری دۆمینۆی گواستنەوەی هێرشبەران دەکات

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی شوێنگرەوەی لویس سوارێز لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا هاوتۆتە سەرهێڵ.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی بە بەڵگە و زانیارییەوە ئاشکرای کردووە، کە لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا نوێنەرانی یانەی بەرشلۆنە پەیوەندیان بە بەرپرسانی یانەی ڤالێنسیاوە کردووە، جەمسەرەکان گفتوگۆیان دەربارەی گواستنەوەی ڕۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری ئیسپانی ئەنجامداوە.
یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی دەربڕیوە بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ بەبڕی شەش ملیۆن یورۆ گواستنەوە بە ڕۆدریگۆ بکات لە ڤالێنسیاوە، بەڵام یانەی شەمشەمە کوێرەکان وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان نەبووە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، هۆکاری قایل نەبوونی ڤالێنسیا بۆ هاوکێشەیەکی نێوان یانەکان دەگەڕێتەوە لەژێر ناوی “دۆمینۆی هێرشبەران”.

بەپێی سەرچاوەکە، ڤالێنسیا چاوەڕوانی گەڕانەوەی پاکۆ ئالکاسێر دەکات لە دۆرتمۆندەوە بەبڕی ٢٣ ملیۆن یورۆ، ئەگەر ئەم بۆندەش ئیمزا بکرێت ئەوا ڕۆدریگۆ دەتوانێت ڕوو لە بەرشلۆنە بکات.

لەبەرامبەردا یانەی ڤالێنسیا لەچاوەڕوانی ڕۆیشتنی کیڤن گامێرۆی فەرەنسیدایە بۆ یانەی لیۆن، یانەی لیۆنیش لەچاوەڕوانی ئەو بۆندەدایە کە پاریس سانت جێڕمان بۆ گواستنەوەی ئیکامپی هێرشبەری یانەکە پێشکەشی دەکات.

هەموو ئەمانەش هاوکێشەیەکن پەیوەنیان بەیەکتریەوە هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان تا کۆتایی وادەی میریکاتۆ بخایەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤەرپوڵ لەنێو یانە گەورەکانی ئەوروپادا خاوێنترین یانەیە

خەڵک سپۆرت

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی تەنها پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان و بەهێزترینی یانەکانی ئینگلتەرا نییە، بەڵکو خاوێنترین یانەیە لەڕووی تۆماری هەڵە و فاوڵەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکانی ئەوروپا “سی ئای ئی ئێس” ، یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر ئاستی تۆماری هەڵە و فاوڵ لە سەرجەم یانە گەورەکانی تری ئەوروپا خاوێنترە.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر (٣٥) یانەی گەورەی ئەوروپا ئەنجامدراوە، یانەی لیڤەرپوڵ بە تۆماری ڕێژەی نێوەندی ٨.١ فاوڵ لە یەک یارییدا کەمترین هەڵەی بەرامبەر یانە ڕکابەرەکانی کردووە (فاوڵ)، لە کۆی ٢٢ یاریی ئەنجامدراوی ئەم وەرزەدا تەنها ٢٣ کاردی زەرد و کاردێکی سور بەڕووی یاریزانانی ئەم یانە گەورەیەدا بەرزکراوەتەوە.

یانەی سیلکیبۆرگی دانیمارکی لە پلەی دووەم و یانەی هامبۆرگی ئەڵمانی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خاوێنترین یانەکانی ئەوروپا ناویان  هاتووە.

لەسەر ئاستی خولە گەورەکانی ئەوروپا، خولی ئینگلتەرا وەک خاوینترین خول دیاریکراوە بەوپێیەی کەمترین هەڵە بەنێوەندی ڕێژەی ٢٠.٤ هەڵە لە یەک یاریی تۆمارکراوە، کە ئەو ڕێژەیەش لە ڕێژەی سەرجەم خولەکانی تر کەمترە، هەروەها خولی دانیمارک پلەی دووەمیان بە تۆماری ٢١ هەڵە لە هەر یارییەکدا ئەنجامدا و خولی هۆڵەندای پلەی سێیەمی گرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان