ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕیارێكی ئێران بەهای تمەنی بەرزكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهای تمەنی ئێرانی لەچاو ڕۆژانی ڕابردوو بەهاكەی ڕووی لەبەرزبوونەوە كرد، دەشڵێت: “هۆكارەكەی فرۆشتی ئاڵتونە لە لایەن ئیرانەوە”.

ئبیراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بەهای تمەنی ئێرانی ئاهێكی بەبەردا هاتۆتەوە، چونكە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕیچژەیەكی بەرچاو بەهاكەی ڕووی لە دابەزین كردبوو.

وتیشی، “لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا ئەمڕۆ 100 دۆلار بە ملیۆنێك 550 هەزار بە حەواڵە و ملیۆن و 537 هەزار بەدەستی مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام لەكاتی داخستندا بەهاكەی بەزربووەوە بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار بەحەواڵە و ملیۆنێك و 460 هەزار بەدەستی”.

جەختیشی كردەوە، ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا 100 هەزار تمەن بوو بە 8 هەزار و 300 دینار، لەكاتێكدا بەیانی بە 7 هەزار و 800 دینار بوو.

وتیشی، “بەهای 100 دۆلار بە 120 هەزار دینارە”.

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای تمەن ئەو خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوە وتی، “گەڕانەوەی بەها بۆ تمەنی ئێرانی پەیوەستە بە بڕیاری ئێران بۆ فرۆشتنی بڕێكی زۆر ئاڵتون، چونكە ئیران زۆر جار بۆ ڕاگرتنی بەهای دراوەكەی ئاڵتون دەفرۆشێت”.

ئابوری

خۆپیشاندەرانی بەسرە جارێكی دیكە كاركردنی كێڵگە نەوتییەكانیان ڕاگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی نێوان شاری بەسرە و ناوچەی ڕومێلەیان لە ڕۆژئاوای شارەكە ڕاگرتووە و ڕێگەنادەن كار لە كێڵگە نەوتییەكاندا بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان خۆپیشاندەران چەند ڕێگایەكی دیكەیان گرتووە و هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەك پەكی كەوتووە.

ئەمڕۆ 26 ڕۆژە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتییەكان و هەلی كار و هەمواركردنەوەی دەستوور بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“پاشەكەوتكردنی نایاسایی مووچەی ئەم سێ‌ مانگە تاوانە”

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەم بورهان قانع، پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، دەبێت پەرلەمان فشاری جدی بكات بۆ ڕێگری لە پاشەكەوتكردنی سێ‌ مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕێگەنەدرێت ئەو مووچانە پاشەكەوت بكرێن.

ناوبراو لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، نوسیویەتی”هێنانەدیی چاكسازیی لە هەرێمی كوردستان دا، شەڕێكە و دەبێت بكرێت. حكومەت بە پێی كیسەڵ بەرەو چاكسازیی دەچێت و هێشتا رونیش نییە چۆن چاكسازیی دەكات، لەكاتێكدا دەبێت چاكسازیی، لە پرسی شەفافییەتی نەوتەوە دەستپێبكات و سەرجەمی داهاتەكانی دیكەیش بگرێتەوە، سەرەڕای پێداچونەوە بەكۆی ئەو دۆسێیانەی گەندەڵیی دا، كە پێشتر وەزیر و بەرپرسانی باڵای كابینەكانی رابردو تێوەگلاون.”

ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، هەر هەوڵێك بۆ پاشەكەوتكردنی نایاسایی موچەی سێ مانگ، تاوانە و دەبێت بكرێتە هێڵی سور و پەرلەمان فشار دروستبكات بۆ ئەوەی ئەم كابینەیەی حكومەت، هاوشێوەی كابینەكەی پێشو، یاریی بە ژیان و گوزەرانی توێژی موچەخۆران نەكات.”پاشەكەوتكردنی موچە، پێشێلكردنی یاسایە و ئەزمونێكی شكستخواردوی كابینەی پێشوە و نابێت ئەم كابینەیە، هەمان شكست و پێشێلكاریی دوبارەبكاتەوە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەبەرهێنان: لەمەودوا كارمەندانی كەرتی تایبەت ئیمتیازاتی مووچەخۆری حكومییان دەبێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “هەمواری یاسای وەبەرهێنان دەكەین، دەمانهەوێت وەبەرهێنان فراوانتر بكەین و ئەركی زیاتر بخەینە سەر شانی كەرتی تایبەت تاوەكو كەرتێكی تایبەتی بەهێزی نیشتمانپەروەر دروست بێت و كەمێك لەبارگرانی سەرشانی حكومەت كەم بكاتەوە”.

محەمەد شوكری بە ڕۆژنامەی باسی ڕاگەیاند “دەبێت چین و توێژەكانی كۆمەڵگە هەلێكی زیاتریان بدەینێ بۆ كاركردن لە كەرتی تایبەت و گەنجەكانمان ئاسۆیەكی فراوانی كاركردن و بەدەستهێنانی هەلی كاریان بۆ واڵا بێت”.

دەشڵێت “هەلی كارێك كە بەهای كار و كەرامەتی كارمەندانی تێدا زامن بێت و هەموو ئیمتیازات و ئەو دەستكەوتانەشی تێدا بێت كە لە كەرتی گشتی بۆ مووچەخۆرانی حكوومەت هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان