ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

چەند یانەی ئینگلیزی بەشداری “چامپیۆنز لیگ”ی وەرزی داهاتو دەکەن؟ ڕاستە شەش یانە دەتوانن؟

خەڵک سپۆرت

لەم وەرزەدا ململانێی یانەکانی خولی ئینگلیزی گەیشتۆتە ترۆپک و کۆنترۆڵی خولە گەورەکانی ئەوروپایان کردووە، بارودۆخەکەش لەهزری هاندەراندا پرسیارێکی دروست کردووە: ئایا چەند یانەی خولەکە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن؟

ئەمڕۆ سەرجەم ڕووبەڕوبونەوەکانی هەفتەی (٣٨)ی خولی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” ئەنجام دەدرێن و تیایاندا پاڵەوان و جێگرەکەی ئاشکرا دەبن، بەشێوەیەکی گشتی و پێشوەخت چوار یەکەمینەکە توانیویانە پێگەی خۆیان مسۆگەر بکەن و بەشداریکردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ٢٠١٩/٢٠٢٠ بابەتێکی حەتمییە (مان سیتی، لیڤەرپوڵ، چێڵسی، تۆتنهام).

لەم وەرزەدا لەهەردوو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنز لیگ)، خولی ئەوروپی (یوروپا لیگ) جەمسەرەکان ئینگلیزین، واتا چوار یانەی ئینگلیزی ململانێی دوو نازناوە گەورەکەی ئەوروپا دەکەن و هەر براوەیەکیان بەشدار دەبێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت: ئایا چەند یانەی ئینگلیزی لە وەرزی داهاتودا دەتوانن بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن؟ لەکاتێکدا چوار یانەی ئینگلتەرا بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی (یوێفا) سەردەکەون و دوو یانەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنز و یوروپا لیگ بەهەمان شێوە بلیستی خۆیان مسۆگەر دەکەن، واتا دەبێت شەش یانەی ئینگلیزی بەشداری بکات.

ئەوپەڕی پێنج یانە بەشداری دەکات

لەڕابردوودا کاتێک یانەیەک دەبووە پاڵەوانی خولێکی ئەوروپی، ئەگەر ئەو یانەیە لە چوارینەی پێشەنگی خولی ناوخۆدا بووایە ئەوا یانەیەکی پێگەکانی خوارتر جێگەی دەگرتەوە و بەشدار دەبوو لە چامپیۆنز لیگ، بەڵام ئەم ڕێسایە گۆڕانکاری بەسەردا هات و چیتر کاری پێناکرێت، واتا لەم وەرزەدا (مان سیتی، لیڤەرپوڵ، چێڵسی، تۆتنهام) سەرکەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە، کاردی کۆتایی چامپیۆنزی ئەم وەرزە هیچ کاریگەریەک بۆ لیڤەرپوڵ و تۆتنهام دروست ناکات.

لە یوروپا لیگ ئەگەر چێڵسی پاڵەوان بێت بەهەمان شێوە کاریگەری دروست ناکات، چونکە ئەو یانەیە پێشوەخت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان سەرکەوتووە، بەڵکو ئەگەر ئارسیناڵ پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت ئەوا ڕێژەی یانە بەشدارەکانی “پریمەرلیگ” بۆ پێنج یانە بەرز دەبێتەوە (مان سیتی، لیڤەرپوڵ، چێڵسی، تۆتنهام، ئارسیناڵ)، لەوەش زیاتر بەپێی یاسا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێگە نادات لە پێنج یانەی یەک وڵات زیاتر بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان بکەن.

ڕاپۆرت و شیکاری

(چامپیۆنز لیگ) لەم وەرزەدا کریستیانۆ و مێسی دەتوانن ڕیکۆردە مێژوییەکانی یەکتر هاوتا بکەنەوە؟

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ململانێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەن و چەندین ڕووبەڕوبونەوەی ئاگرین ئەنجام دەدرێن، لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینیش بە درێسی بەرشلۆنەوە رووبەڕوی دۆرتمۆند دەبێتەوە.

ئەمشەو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەفەرمی دەستپێدەکاتەوە و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەیاریگای خۆیدا “کامپ نو” میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات، لەم ڕووبەڕوبونەوەیەشدا لیۆ مێسی ئەفسانە هەوڵ بۆ تۆماری زۆرترین ڕێژەی گۆڵ دەدات بۆ هاوتا کردنەوەی ڕیکۆردێکی مێژوویی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

لەبەرامبەردا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی لەیاریگای “واندا میترۆ پۆلیتانۆ” دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەم یاریزانەش بەهەمان شێوە هەوڵی هاوتاکردنەوەی ڕیکۆردێکی مێژوویی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە دەدات.

مێسی چی پێویستە؟

لە وەرزی ٢٠١٥/٢٠١٦ دۆنی پورتوگال بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ توانی (١١) گۆڵ تۆمار بکات، بەو ڕێژەیەشەوە بووە تاکە یاریزان کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، لەم وەرزەدا لیۆ بەهەموو توانایەوە هەوڵدەدات بگاتە ئەو ڕێژەیە تا سەرجەم ڕیکۆردەکانی خولەکە بکات بەناوی خۆیەوە.

کریستیانۆ چی پێویستە؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەدرێژایی ماوەی بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا توانیویەتی (٦١) گۆڵ تۆمار بکات، لەبەرامبەردا لیۆ مێسی لەهەمان قۆناغدا خاوەنی (٦٦) گۆڵە، پێویستە ئەستێرە پورتوگالیەکە بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە پێنج گۆڵ تۆمار بکات بۆ هاوتاکردنەوەی ڕێژەی گۆڵەکانی لیۆ (ئەگەر مێسی گۆڵ تۆمار نەکات).

پلەی سێیەمی گۆڵکارانی خولەکەش بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسییە بە (٤٣) گۆڵەوە و لەم وەرزەدا تۆماری گۆڵی لە ساڵانی ڕابردوو بەرزتر بووە، بۆیە بە تاکە یاریزان وەسف دەکرێت کە لەتوانایدا هەیە ڕیکۆردەکەی لیۆ و کریس هاوتا بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

بەهۆی پێنج هۆکارەوە بەرشلۆنە بەردەوامی بە “گەوهەرە ئەسمەرەکە” دەدات و نایمار پشتگوێ دەخات !

خەڵک سپۆرت

ئانسو فاتی ئەستێرەی غینیا بیساو، بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە ئاستێکی نمونەیی پێشکەش دەکات و ئەوەش وایکردووە هەمووان گواستنەوەی نایمار دا سیلڤا لەبیر بکەن.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، لە کاتێکدا یانەی بەرشلۆنە خاوەنی ئانسو فاتی بەهرەمەندە گواستنەوەی نایمار لەم کاتەدا هیچ بەرژوەندیەکی یانەکەی تێدا نییە، بەڵکو بەهۆی ئاست بەرزی ئەم ڕەش ئەسمەرە ناوازەیەوە گواستنەوەی بەرازیلیەکە دەچێتە خانەی (ناپێویستەکان)وە.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، لەبەر پێنج هۆکاری هونەری و وەرزشی، ئانسو فاتی لەلایەن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە گرنگی زیاتری پێدەدرێت و لەهەمان کاتیشدا ڕەگەزنامەی ئیسپانی وەردەگرێت و دەبێتە یەکێک لە باشترینەکانی ئەو وڵاتە.

١. نرخی نایمار: گواستنەوەی نایمار زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت، لەکاتێکدا گرنگیدان بە ئانسو فاتی هیچی تێناچێت.

٢. هاندەرانی بارسا: لەکۆتا ڕووبەروبونەوەکاندا هاندەرانی ئازولگرانا زیاد لەپێویست پاڵپشتی ئەستێرە لاوەکەی لاماسیا بوون و هاوشێوەی سەرەتاکانی مێسی هانیان داوە و هەمووانی یەکخستووە، لەبەرامبەردا گەڕانەوەی نایمار هاندەران دەکات بە دوو بەشەوە، بەشێک لەگەڵ گواستنەوەکە دەبێت و بەشێک بە ئاشکرا دژایەتی دەکات.

٣. مێسی: ئەفسانە زیندووەکەی بارسا کە کێشی لە ژووری جلگۆڕینەکاندا هەیە، زۆر سەرسامە بە فاتی و متمانەی پێیەتی، بەڵگەش ئەوەیە کە لە تۆڕی ئینستاگرامەوە وێنەکانی بڵاودەکاتەوە، واتا لەگرنگیدان بە فاتی مێسی و ئیدارەی یانە یەکدەگرنەوە.

٤. نایمار کێشەیە: گەڕانەوەی نایمار بۆ بارسا لێدانە لە پڕۆسەی بەرەوپێشچوونی فاتی و وا دەکات ئەو لاوە بەهرەمەندە نەتوانێت لەڕووی دەرونی و وەرزشیەوە بگاتە ترۆپک.

٥. سەرکەوتنی لاماسیا: سەرکەوتنی فاتی بەندە بە سەرکەوتنی فێرگەی لاماسیاوە، ئەگەر ئەم ئەستێرەیە بگاتە ترۆپکی تواناکانی و ناودەربکات ئەوا بێگومان سەرکەوتنە بۆ فێرگە ناوازەکە و دووپاتیدەکاتەوە، هێشتا کارەکان بەباشی بەڕێدەکات نەک بەو شێوەیەی میدیاکان ئاماژەی بۆ دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

پێنج بۆندی ئیمزاکراوی میریکاتۆی هاوینه‌، ڕه‌نگه‌ دواتر یانه‌ی فرۆشیاره‌کان لێی په‌شیمان ببنه‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

واده‌ی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ به‌فه‌رمی کۆتاییان هات و چه‌ندین بۆندی گه‌وره‌ و کاریگه‌ر ئیمزاکران، هه‌ندێکیان به‌هه‌ڵه‌ی یانه‌ فرۆشیاره‌کان وه‌سفکران و شاره‌زایان پێیان وایه‌ دواتر لێی په‌شێمان ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی “٣٦٠ سپۆرت ئارابیا”، له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا چه‌ندین بۆندی گه‌وره‌ و کاریگه‌ر ئیمزاکراون، به‌ڵام یانه‌ فرۆشیاره‌کان هه‌ڵه‌ بوون و له‌ داهاتوودا کێشی هه‌ڵه‌ی خۆیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و لێی په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، ئه‌و بۆندانه‌ش بریتین له‌:

  • نه‌بیل فه‌کیر (لیۆن بۆ ڕیاڵ بیتیس): به‌بڕی ١٩ ملیۆن له‌ فه‌ره‌نساوه‌ به‌ره‌و خولی ئیسپانیا جموجۆڵی پێکرا، له‌کاتێکدا وه‌رزی ڕابردوو له‌لایه‌ن یانه‌ی لیڤه‌رپوڵه‌وه‌ به‌بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆ داواکراو بوو، له‌م وه‌رزه‌دا چاوه‌ڕوانی ئاستێکی به‌رزی لێده‌کرێت.
  • دانی سیبالۆس (ڕیاڵ مه‌درید – ئارسیناڵ): له‌ مه‌دریده‌وه‌ به‌شێوه‌ی خواستن ڕوویکرده‌ ئارسیناڵ، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که‌ ناوبراو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ باش نییه‌، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ سیستمی تاکتیکی ئونای ئیمیری ئاستێکی ناوازه‌ پێشکه‌ش بکات.
  • کیلۆر ناڤاس (ڕیاڵ مه‌درید – پاریس سانت جێرمان): به‌بڕی ١٥ ملیۆن یورۆ له‌ مه‌دریده‌وه‌ ڕوویکرده‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی شاری پاریس، به‌درێژایی وه‌رزه‌کانی ڕابردوو هۆکاری سه‌ره‌کی بووه‌ له‌ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌کانی مێره‌نگی، ڕۆیشتنی ڕووه‌ و پاریس واتای پشتبه‌ستن به‌ تیبۆ کۆرتوای به‌لجیکی و له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه‌که‌ پێیان وایه‌ ڕیاڵ مه‌درید په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.
  • ماتس هومێڵس (بایرن میونشن – دۆرتمۆند): گواستنه‌وه‌ی هومێڵس به‌بڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ له‌ بایرنه‌وه‌ بۆ دۆرتمۆند خه‌وشی پێوه‌ نییه‌، چونکه‌ یاریزانه‌که‌ ته‌مه‌نی هه‌ڵکشاوه‌ و چیتر بایرنی باڤاری پێویستی به‌تواناکانی نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌نسبه‌ت شاره‌زایانه‌وه‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه‌ ئاڕاسته‌ی فرۆشتنه‌که‌یه‌‌ له‌ بایرنه‌وه‌ بۆ دۆرتمۆندی ڕکابه‌ری ڕاسته‌وخۆ بۆ نازناوی خولی ئه‌ڵمانیا.
  • کیران تریپێ (تۆتنهام بۆ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید): به‌بڕی ٢٢ ملیۆن یورۆ له‌ شاری له‌نده‌نه‌وه‌ ڕوویکرده‌ ڕیزه‌کانی ڕۆخی بلانکۆس، گواستنه‌وه‌که‌ به‌نسبه‌ت شاره‌زایانی بواری تۆپی پێی به‌ریتانیاوه‌ جێی تێڕامانه‌، به‌وپێیه‌ی تۆتنهام له‌هه‌مان پێگه‌دا شوێنگره‌وه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ و ئه‌زمونداری نییه‌، له‌کاتێکدا تریپێ یه‌کێکبووه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ دانه‌بڕاوه‌کان له‌پێکهاته‌ی پۆچتینۆ له‌ڕابردوودا.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان