فەرەنسییەک،دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە



یەکەم سەرمایەدار، لە دەرەوەی ئەمریکاوە دێتە نێو پلەی یەکەمی لیستی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ بە بڕی ١٧١ ملیار دۆلار.

 

بێرنارد ئارنۆ، بازرگان و ملیاردێرێکی فەرەنسییە، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیای فەرەنسی (LVMH)ە، کە گەورەترین کۆمپانیای کاڵا و بەرهەمی ناوازە و گرانبەهایە لە جیهاندا، کە ٧٥ براندی جیهانی لەخۆدەگرێت.

 

بۆ یەکەمجارە سەرمایەدارێک لە دەرەوەی ئەمریکاوە دێتە پلەی یەکەمی لیستی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان، کە سامانەکەی بە ١٧١ ملیار دۆلار دیاریکراوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا ببێتە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، دوای ئەوەی ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک لە لوتکەی ریزبەندییەکەی لەدەستدا.

 

بێرنارد ژان ئیتیان ئارنۆ لە ٥ی ئازاری ساڵی ١٩٤٩ لە شاری ڕۆباکس لە باکوری فەرەنسا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە.

 

دوای هەڵبژاردنی فرانسوا میتران بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار، ئارنۆ لە ساڵی ١٩٨١ فەرەنسای بەجێهێشت و ڕووی لە ئەمریکا کرد، لەوێ کۆمپانیای فێرینێل ئینکۆی دامەزراند و کارگێڕی کۆمپانیای “ڤێرنێل”ی فەرەنسی بۆ هاوڕێ نزیکەکەی میشێل لیفیڤری بەجێهێشت.

 

لە ساڵی ١٩٨٤ ئارنۆ گەڕایەوە فەرەنسا و هەموو سامانی خێزانەکەی وەبەرهێنا کە بە نزیکەی ٩٠ ملیۆن فرانک مەزەندە دەکرا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی کۆمپانیای “فاینانسیێر ئاگاش”، بەدەستهێنانی ئەم کۆمپانیایە واتە خاوەندارێتی گروپی بوساک کە خاوەنەکەی برایانی ویلۆتە و تایبەتمەندە لە بواری قوماشدا.

 

ئەم دەستخستنە وەبەرهێنانێکی مەترسیدار بوو چونکە کەرتی قوماش لەو کاتەدا تووشی قەیران بوو بوو، هیچ کام لە بازرگانەکان نەیاندەوێرا وەبەرهێنانی تێدا بکەن، ئەمەش وایکرد دەوڵەتی فەرەنسا لە ساڵانی ١٩٨٢ و ١٩٨٥دا پاڵپشتی دارایی گەورە (نزیکەی ٩٩٩.٩ ملیۆن فرانک) بە گروپی بوساک بدات، بەڵام ئەم پاڵپشتیە کۆمیسیۆنی ئەوروپای توڕەکرد، چونکە یاساکانی کێبڕکێی لەگەڵ باقی کۆمپانیاکانی هەرێمی ئەوروپا پێشێلکرد، کە بووە هۆی ئەوەی ئارنۆ نزیکەی ٣٣٨ ملیۆن فرانک وەربگرێتەوە.

 

ئارنۆ دوای دانەوەی پاڵپشتییە داراییەکانی وڵاتەکەی بەشدارییەکی زیادەی لە پارەی خۆی بە بڕی ٤٠ ملیۆن فرانک بۆ سوودی گروپی بوساک تەرخانکرد، بەمەش کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر گروپی بوساکدا کرد، کە بەهای دارایی لە بازاڕی بۆرسەدا گەیشتە نزیکەی ٨ ملیۆن فرانک لە ١٩٨٧دا.

 

لە ساڵی ٢٠٠٥دا بۆ یەکەمجار ناوی ئارنۆ وەک دەوڵەمەندترین پیاوی فەرەنسا دەرکەوت، پێش بنەماڵەی بێتنکۆرت کە ساڵانێکی زۆر لەناو ناواندا بوون.

 

لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٩ گۆڤاری فۆربس سامانی ئارنۆی بە ١٠٣ ملیار دۆلار خەمڵاند، بەمەش بووە یەکەم دەوڵەمەندترین پیاوی فەرەنسا و ئەوروپا و دووەم لە جیهاندا.

 

لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ گۆڤاری “Challenges” مەزەندەی کرد کە ئارنۆ، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، بەتایبەتی دوای ئەوەی گروپی “LVMH” کۆمپانیای ئەمریکی تیفانی و کۆمپانیاکانی کڕی کە تایبەتمەندە بە پیشەسازی زێڕ، کە سامانەکەی بەهای ١٠٩ دۆلارە ملیار.

 

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠، ئارنۆ، لەلایەن گۆڤاری فۆربسەوە وەک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ڕیزبەندیکرا، کە سامانەکەی بووە بە ١١٧ ملیار دۆلار، لە هەمان ساڵدا بۆ پلەی سێیەم لە دوای ئەمریکییەکان، ئیلۆن ماسک و جێف بیزۆس، ناوی هات بەهۆی ئەو لێکەوتە ئابوورییانەی کە لە ئەنجامی قەیرانی پەتای کۆرۆنا لەسەر چالاکییەکانی گروپی “LVMH” دروستبوون.

 

لە ساڵی ٢٠٢١دا ئارنۆ بەردەوام بوو لە مانەوە لە لیستی سێیەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، دوای ئەو ڕیزبەندییەی گۆڤاری فۆربێس بڵاویکردەوە، کە سامانەکەی بە ١٥٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرا.

 

دواجار لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەم ملیاردێرە فەرەنسییە هاتە پلەی یەکەمی لیستی دەوڵەمەندترینەکان، کە بە پێی پێوەرەکانی دەزگای ئابووری بلومبێرگ، سامانەکەی بە ١٧١ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، دیسانەوە پێش ماسکی ئەمریکی کەوت، کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە پێشەنگی لیستی دەوڵەمەندترینەکاندا بوو.

مارین لۆپان: بەهۆی ئۆكرایناوە جەنگی جیهانی بەرپادەبێت
پێشت مارین لۆپان: بەهۆی ئۆكرایناوە جەنگی جیهانی بەرپادەبێت
هاتووچۆی هەڵەبجە: ئەم ڕێگایە بەكارمەهێنن
دواتر هاتووچۆی هەڵەبجە: ئەم ڕێگایە بەكارمەهێنن
ەیوەندیدار