ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ ژمارەی تەلەفۆنەكەی دەداتە سویسرا تا ئێرانییەكان پەیوەندی پێوە بكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
تۆڕی (سی ئێن ئێن)، ئاماژە بە ڕادەستكردنی ژمارە تەلەفۆنێك دەكات لەلایەن واشنتنەوە بە سویسرا، تا وڵاتەكە لای خۆیەوە ڕادەستی ئێرانییەكانی بكات و لێوەی پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە بكرێت، ئەمەش وەك دەستپێشخەرییەك بۆ ئەو بانگەوازەكەی دوێنێ‌ دادەنرێت كە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەلایەن ترەمپەوە ڕەوانەی سەركردایەتی ئێرانی كرا.

تۆڕی (سی ئێن ئێن) لە زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماسییەوە بڵاویكردەوە”دوای ئەوەی ترەمپ بەشێوەیەكی ئاشكرا داوای لە ئێرانییەكان كرد پەیوەندی پێوەبكەن، ئەمەش لە نێوەندی زیادبوونی ئەو ئاڵۆزییانەی لەگەڵ تاراندا هاتوونەتەئارا، كۆشكی سپی پەیوەندی بە سویسرییەكانەوە كردووە، تا ژمارە تەلەفۆنێك بخەنە بەردەست كە دەكرێت لێوەی ئێرانییەكان پەیوەندی بە سەرۆكی ئەمریكاوە بكەن”.

بەپێی سەرچاوەكە”پێشبینی دەكرێت سویسرییەكان ژمارە تەلەفۆنەكە رادەستی ئێرانییەكان نەكەن تا خۆیان داوای نەكەن، بە هەمان شێوە چاوەڕوان ناكرێت ئێرانییەكانیش داوای ژمارەكە بكەن”.

ویلایەتە یەكگرتووەكان هیچ پەیوەندییەكی دیپلۆماسی فەرمی لەگەڵ ئێراندا نییە، سویسراش نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات لە ئێران، بەجۆرێك كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتییانی ئەمریكا دەكات، وەك بابەتی ڤێزەی چوونە وڵاتەكە، لە هەمان كاتدا وەك كەناڵێكی دیپلۆماسى لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەدەنرێت،  وێڕای بوونی میكانیزمی تر بۆ پێكگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.

جیهان

دەیان كەس بوونەتە قوربانی
هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە لە چین دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چین هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە دەدات و ئاشكراشیدەكات، تاكو ئێستا 7 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
گڵوباڵ تایمز بڵاویكردەوە، ڤایرۆسی “SFTS” لە ڕێگەی جۆرێك لە گیانداری خشۆك بڵاودەبێتەوە و لە چین دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد، سەرەتا ڤایرسەكە لە پارێزگای جیانگسو دۆزرایەوە، بەڵام دواتر دانیشتوانی پارێزگای ئانهوئیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
یەكێك لە تووشبووان بە ڤایرۆسەكە ڕایگەیاند، لە نیشانەكانی ئەم پەتایە ئەوەیە كە تایەكی زۆر توندی هەیە و خرۆكە سپییەكانی خوێنیش كەم دەكەن كێشە ڕووبەرووی خوێن دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەهۆی خوێنەوە یاخود تیكەڵبوونی تووشبوو لەگەڵ یەكتر دەگوازرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2020 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 163 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 236 هەزار و 712 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 427 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان