رووسیا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل


 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا ڕایگەیاند “پێویستە هەموو ئەو وڵاتانەی چەك بۆ ئۆكراین دەنێرن لەوە تێبگەن كردنەئامانجی ئەو بارهەڵگرانەی ئەم چەكانە دەگوازنەوە، ئامانجێكی رەوای هێزە چەكدارەكانی رووسیایە”.

زاخارۆڤا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە مۆسكۆی پایتەخت، وتی: “هەموو ئەو وڵاتانەی چەك دەنێرن بۆ ئۆكراین پێویستە لەوە تێبگەن كردنەئامانجی ئەو بارهەڵگرانەی ئەم چەكانە دەگوازنەوە، ئامانجێكی رەوای هێزە چەكدارەكانی رووسیایە، هەڵوێستی ئێمە روون و ئاشكرایە، دەبێت دان بەوەدا بنرێت هەر هەوڵێك بۆ دابینكردنی چەكی زیادە یان نوێ قەیرانەكە ئاڵۆزتر دەكاتن پێویستە هەمووان ئاگاداری ئەوە بن”.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی CNN، رایگەیاندبوو، “بیر لە ناردنی هاوكاریی سەربازیی بۆ ئۆكراین دەكەنەوە” و “دژبە بەرهەمهێنانی چەك لەلایەن ئێرانەوە، مامەڵە دەكەن”.

لەلایەكی دیكەوە ٢٤ی ئەم مانگە یەك ساڵی تەواو بەسەر جەنگی رووسیا-ئۆكراین تێدەپەڕێت، ژاپۆن كە لەئێستادا سەركردایەتی وڵاتانی ئەندام لە G7 دەكات، پلانی وایە بەشێوەی ئۆنلاین كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەركردەكانی وڵاتانی ئەندام لە G7، ساز بكات.

ئاژانسی هەواڵیی كیۆدۆ بڵاویكردەوە، لە یەكەم ساڵیادی دەستپێكی جەنگی رووسیا- ئۆكراین، ژاپۆن سەركردەكانی وڵاتانی ئەندام لە G7 كۆدەكاتەوە.

پێدەچێت سەرۆكی ئۆكراین، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە بانگێشت بكرێت كە بڕیارە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبچێت.

ئامانجیش وایە لە لووتكەكەدا، پەیامی پێداگریی و خەبات بدرێتە ئۆكرایا كە هێرشەكانی رووسیا بۆ سەری بەردەوامن.

هەریەكە لە سەركردەكانی ئەمریكا، ئەڵمانیا یەكێتیی ئەورووپا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و كەنەدا، بەشداری لووتكەكە دەبن و هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ ئۆكراین، بەهێزتر دەكەن.

سەركردەكان دەربارەی دەستەبەركردنی سەقامگیریی بۆ بازاڕی وزەش گفتوگۆ دەكەن كە رووبەڕووی كاریگەری نەرێنی قەیرانی رووسیا-ئۆكراین، بووەتەوە.

بڕیاریشە لووتكەی ٢٠٢٣ی سەركردەكانی وڵاتانی ئەندام لە G7 لە مانگی ئایاردا لە شاری هیرۆشیما باشووری رۆژئاوای ژاپۆن ساز بكرێت.

ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەسفەهانی خستە ئەستۆی ئیسرائیل
پێشت ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەسفەهانی خستە ئەستۆی ئیسرائیل
هیچ بڕەنەوتێك بۆ ناوەندی شارەكان نەماوە
دواتر هیچ بڕەنەوتێك بۆ ناوەندی شارەكان نەماوە
پەیوەندیدار