ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئارسیناڵ و چێڵسی وه‌ک دوو نوێنه‌ری له‌نده‌ن گه‌یشتنه‌ یاریی کۆتایی “یوروپا لیگ”

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و دوو رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی ئه‌وروپی ئه‌نجامدران و هه‌ردوو یانه‌ی ئارسیناڵ و چێڵسی گه‌یشتنیان بۆ‌ یاریی کۆتایی مسۆگه‌ر کرد.

له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یانه‌ی ڤالێنسیا له‌نێو یاریگا و هانده‌رانی خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی کرد، به‌وپێیه‌ی له‌یاریگای ئیماراتس به‌ ئه‌نجامی (٣ – ١) دۆراندنیان تۆمار کردبوو، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ له‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا پێویستیان به‌ تۆمار کردنی دوو گۆڵ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی یانه‌ی خانه‌خوێ‌ بوو.

له‌خوله‌کی (١١) کیڤن گامێرۆی فه‌ره‌نسی گۆڵی یه‌که‌می بۆ شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کان تۆمار کرد و دووباره‌ هیوایان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها شه‌ش خوله‌کی خایاند پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی تۆمار کرد (خوله‌کی ١٧)، ئه‌و تایمه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات (١ – ١).

له‌تایمی دووه‌مدا و له‌سه‌ره‌تاوه‌ تۆپچیه‌کانی شاری له‌نده‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیکسانده‌ر لاکازێتی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ گۆڵی دووه‌م و بێهیواکه‌ری ڤالێنسیایان تۆمار کرد (خوله‌کی ٥٠)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێدێس و هاوه‌ڵانی کۆڵیان نه‌دا و له‌ خوله‌کی (٥٨) گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌یان له‌ڕێگه‌ی کیڤن گامێرۆوه‌ بۆ ڤالێنسیا تۆمار کرد (٢ – ٢)، به‌ڵام باڵاده‌ستی ئینگلیزه‌کان له‌نێو یاریگادا یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بوو و دوابه‌دوای گۆڵی دووه‌می ڤالێنسیا توانیان دوو گۆڵی تر له‌ خوله‌که‌کانی (٦٩ و ٨٨) له‌ڕێگه‌ی ئۆبامیانگه‌وه‌ تۆمار بکه‌ن و (٤ – ٢) دووه‌م سه‌رکه‌وتن تۆمار بکه‌ن.

به‌کۆی ئه‌نجامی یاریی چون و گه‌ڕانه‌وه‌ (٧ – ٣) ئارسیناڵ سه‌رکه‌وتنی بۆ یاریی کۆتایی مسۆگه‌ر کرد.

له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دووه‌مدا یانه‌ی چێڵسی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی ماراسۆنی به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدا.

له‌ خوله‌کی (٢٨) ڕۆبن لوفتس چیک گۆڵی پێشکه‌وتنی بۆ “بلوزی له‌نده‌ن” تۆمار کرد، له‌و تایمه‌شدا چه‌ندین هه‌لی گۆڵکردنیان ڕه‌خساند و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ چنینه‌وه‌ی.

له‌تایمی دووه‌مدا کوڕانی ئادی هوته‌ر به‌ گڕوتینێکی جیاوازه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌ خوله‌کی (٤٩) له‌ڕێگه‌ی لوکا یوڤیچه‌وه‌ گۆڵی یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌یان تۆمار کرد (١ – ١) و چه‌ندین هه‌لی مه‌ترسیداریان دروست کرد، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک له‌ ساته‌کانی یارییه‌که‌دا وا ده‌رده‌که‌وت ئینتراخت هه‌نگاوێک له‌ گۆڵی دووه‌م و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ نزیک بێت، به‌ڵام هیچکام له‌ هه‌له‌کانی گۆڵکردن به‌سه‌رکه‌وتویی کۆتاییان پێنه‌هات و یارییه‌که‌ به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات (١ – ١).

به‌وپێیه‌ی له‌یاریی چون هه‌مان ئه‌نجام تۆمارکرابوو، ناچار په‌نا بۆ کاته‌ زیادکراوه‌کان برا و دووباره‌ سیناریۆکانی (٩٠) خوله‌کی یاسایی یارییه‌که‌ دووباره‌ بوه‌وه‌ و هیچکام له‌ دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ نه‌یانتوانی پێشه‌نگی بگرن، له‌کۆتاییشدا هه‌ردوو یانه‌ په‌نایان بۆلێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ برد و لێره‌دا ئیدین هازارد و هاوه‌ڵانی به‌ ئه‌نجامی (٤ – ٣) سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشتنیان به‌ یاریی کۆتایی مسۆگه‌ر کرد.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و، له‌ یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپیدا هه‌ردوو یانه‌ی ئارسیناڵ و چێڵسی ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ له‌یاریی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانیشدا به‌هه‌مان شێوه‌ دوو یانه‌ی ئینگلیزی که‌ پێکهاتون له‌ لیڤه‌رپوڵ و تۆتنهام ململانێ ده‌که‌ن.

جیهانی

هازارد؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە

خەڵک

ئیدین هازارد،  ده‌ڵێت “له‌ منداڵییه‌وه‌ خه‌ونم  ئەوە بووە له‌ یاریگا‌ی سانتیاگۆبێرنابیۆ یاریی بۆ یانەی  ریال مه‌درید بكەم.

لە چاوپێکەوتنێکدا هازارد دەڵێت؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە، ئەو درێسە بۆ مەدریدییەكان جێگەی شانازییە و پێشتر ڕائول گۆنزالیسییش ئەو درێسەی پۆشیوە كاتێكیش لە نێو یاریگادا دەبم ناهێڵم قورسایی ئەو ژمارەیە كاریگەری بەسەرەمەوە هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا  قورسە بتوانیت شتێکی زیاتر لە کریستیانۆ و رائول  پێشكەش بکەیت.

هازارد وتویەتی؛ “زیدانی ڕاهێنەری  شارەزایە لەوەی كە دەزانێت یاریزانەكانی چیان پێویستە، زۆرڕاشكا و ڕاستگۆیەو پێشەنگی منە لە تۆپی پێ دا”.

ئیدن هازاردی بەلجیکی،‌ له‌ هاوینی رابردوو، به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ له‌ چێڵسییه‌وه‌ رویكرده‌ ریاڵم بەڵام  تا ئیستا نەیتوانیوە ئاست بەرزی خۆی پیشان بدات، بەو پێیەی لە چێڵسی یەکێک لە یاریزانە دیارەکان بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مێسی بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە

خەڵک

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیاواز سەبارەت بەلیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، کە گوایە پێکانی نییە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە نوێترین هەواڵدا رادیۆیەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکات کە مێسی هیچ پێکانێکی نییە و تووشی کۆرۆناش نەبووە.

دوای ئەوەی  چوارشەممەی رابردوو، لیۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و لە هۆڵی داخراودا مەشقەکانی ئەنجام دا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە بوونی پێکان لە قولەپێی یاریزانەکەدا دەکرد، لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرا کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی تەندروستی زۆر باشە و هیچ پێکانێکی نییە و بەم نزیکانە بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە و دەتوانێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی  بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا یاری بکات.

هاوکات باس لەوەش دەکات  ئامادەنەبوونی مێسی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پشوودان بووە، چونکە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان هات بوو.

سەبارەت بە دەنگۆی تووشبوونیشی بە کۆرۆنا ئەو دەنگۆیەش رەتکراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”

خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان