زنجیرەی نوێی Galaxy S23، پەردەی لەسەر لادرا


سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پەردەی لەسەر مۆبایلەکانی Galaxy S23 Ultra و Galaxy S23+ و Galaxy S23لادا، کە سەردەمێکی نوێی ئەزموونی کۆتایی مۆبایلی بەرزی سامسۆنگ گالاکسى دیاری دەکات.

کامێرای ئەفسانەیی سامسۆنگ Galaxy ئازادی زیاتر بە بەکارهێنەران دەدات بۆ گەڕان بەدوای داهێنانەکانیاندا، وەک توانای تۆمارکردنی گرتەڤیدیۆی شەوانە بە شێوەی سینەمایی Nightography لەڕێی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردەوە و سەکۆی “Snapdragon® 8 Gen 2 بۆ Galaxy” ئەزموونێکی بەرز دەخاتە ڕوو بە زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو، ئەزموونی یاریکردن کە ئامادەیە بۆ داهاتوو و یاریکردنی بەهێزی بەردەوام بە خێراترین گرافیکی مۆبایل لە جیهاند، لەسەر مۆبایلی Galaxy S23 Ultra ، S Penی جێگیرکراو هەیە کە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی سامسۆنگ گالاکسی ماوەیەکی زۆرە دەیانناسن و خۆشیان دەوێت چونکە ئەگەری زیاتر بۆ بەرهەمهێنان و نووسینی تێبینی و خولیا و زۆر شتی تر پێشکەش دەکات. هەموو داهێنانە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy S23 لەناو دیزاینێکی سەرنجڕاکێشدا جێگیرکراون کە پابەندبوونی سامسۆنگ بۆ بەردەوامیی ڕووندەکاتەوە بە بەکارهێنانی کەرەستەی بەکارهێنراو بە ڕێژەیەکی زیاتر لە هەر مۆبایلێکی زیرەکی تری سامسۆنگ گالاکسی.

 

تی ئێم ڕۆ، سەرۆک و بەرپرسی کارەکانی ئەزموونی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: ” بەهای کاریگەری تەکنەلۆژیا دەتوانرێت بەو شتانە بپێورێت کە ئەمڕۆ دەیخاتە بەردەستی بەکارهێنەران، هەروەها ئەو ڕێگایانەی کە بەشداری دەکات لە داهاتوویەکی باشتردا . تەواوی زنجیرەی Galaxy S23 Ultra هەڵگری پێوەری نوێی ئەزموونێکی بەرزی متمانەپێکراوی مۆبایلە زیرەکەکانە. ئێمە لوتکەی کارایی پێناسە دەکەینەوە بە تێکەڵکردنی هێز و داهێنانی بەردەوام لە ئامێرەکاندا کە کەمترین کاریگەریان لەسەر ژینگە هەیە.”

کامێرایەک بە زۆرترین مێگاپیکسڵ و کۆنترۆڵی داهێنەرانەی بەرفراوان، بە ڕۆژ و شەو
Galaxy S23 Ultra ئاسانکاری دەکات بۆ هەر وێنەگرێک بۆ چرکاندنی ناوەڕۆکی ناوازە. و پێشکەوتووترین سیستەمی کامێرای سامسۆنگ گالاکسی پێشکەش دەکات، بۆ ئەوەی ووردەکارییەکی باوەڕپێنەکراو پێشکەش بکات چونکە دروستکراوە بۆ هەر بارودۆخێکی ڕووناکی. تواناکانی وێنەگرتنی شەوانەی باشترکراو هاوکارێکی گرنگن بۆ زنجیرەی Galaxy S بە ئامانجی بەدەستەوەدانی وێنە و گرتە ڤیدیۆی ئاست بەرز لە هەموو بارودۆخە جیاوازەکاندا، لە ساتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی گۆرانییەکی دڵخواز لە کۆنسێرتێکدا، گرتنی سێڵفی لە ناوچەی ئاویی، یان گرتنی وێنەی هاوڕێیان لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا — بەکارهێنەران دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی ڕوونتر بەدەستبهێنن. و ژاوەژاوی بینراو کە زۆرجار وێنەکانی کەم ڕووناکی تێکدەدات بە ئەلگۆریتمێکی نوێی چارەسەری سیگناڵی وێنە (ISP) بە زیرەکی دەستکرد چاک کراوەتەوە کە ووردەکارییەکانی شتەکان و تۆنی ڕەنگەکان بەرز دەکاتەوە.

مۆبایلی Galaxy S23 Ultra دەوڵەمەندە بە هەستەوەرێکی نوێی “200MP Adaptive Pixel” دەکات کە ساتە ئەفسانەییەکان بە ووردبینییەکی باوەڕپێنەکراو دەگرێت. بە بەکارهێنانی کۆکردنەوەی پێکسڵ بۆ پشتگیریکردنی چەندین ئاستی شیکردنەوە بە ڕوونییەکی بەرز لە هەمان ساتدا. وە لەبەر ئەوەی سامسۆنگ گرنگی کامێرای سێڵفی دەزانێت بۆ چۆنیەتی پەیوەندیکردنی ئەمڕۆمان، زنجیرەی Galaxy S23 فۆکەسی خۆکاری خێرا و یەکەم کامێرای سێڵفی Super HDR لە خۆ دەگرێت، کە بازدانە لە 30چوارچێوە لە چرکەیەکدا بۆ 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، بۆ وێنە و ڤیدیۆی باشترکراوی سێڵفی.

وە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەدوای کۆنترۆڵی داهێنەرانە و وێنەی تایبەتدا دەگەڕێن، زنجیرەی Galaxy S کۆمەڵێک ئامراز پێشکەش دەکات کە جیاوازە لە هەر ئەزموونێکی وێنەگرتن. بەرنامەی Expert RAW کە بە تایبەتی لە سامسۆنگ گالاکسی بەردەستە، یارمەتیت دەدات وێنەی هاوشێوەی کامێرای دیجیتاڵی بگریت بە هاوینەی DSLR و بە فۆرماتەکانی RAW و JPEG دەستکارییان بکەیت ، و پێویست بە هیچ کەرەستەیەکی گەورەی کامێرا ناکات. بەکارهێنەران دەتوانن ئەزموونی هونەری وێنەی چەندین بەرکەوتن بکەن یان دیمەنێکی ڕوونی دیمەنی کاکێشان بگرن بە ڕێکخستنەکانی وێنەگرتنی گەردوونی Astrophoto کاتێک دابەزێنرا بۆ مۆبایلی Galaxy S23 Ultra ، دەتوانرێت دەست بگات بە تایبەتمەندییەکانی Expert RAW لەناو بەرنامەی Samsung Camera.
پەرەپێدانە زیادەکانی کامێرا بریتین لە:
• لە ڕووناکی کەمدا یان لە دۆخێکدا کە بە شێوەیەکی ئاسایی کاڵبوونەوە دروست دەکات، ڤیدیۆکان جێگیرن بە دوو گۆشەی (OIS) optical image stabilizer لە هەموو ئاڕاستەکاندا لە ڕێگەی Galaxy S23 Ultra.
• ڤیدیۆی زۆرتر سینەمایی کە بە ڤیدیۆی 8K بەهێزکراوە بە خێرایی 30 چوارچێوە لە چرکەیەکدا لەگەڵ گۆشەی فراوانتر.
• زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو و لەسەر بنەمای شتەکان،هەر ووردەکارییەک لە چوارچێوەکەدا شیدەکاتەوە، تەنانەت تا دەگاتە تایبەتمەندییەکانی ڕووخسار وەک قژ و چاو، بۆ ئەوەی بە ووردی تایبەتمەندییە ڕووخساریەکانی کەسێک دەربخات.
• بۆ ئەزموونێکی ڤیدیۆیی هێندەی تر بەرزتر، تایبەتمەندی 360 Audio Recording نوێی تۆمارکردنی دەنگی لەسەر Galaxy Buds2 Pro دەنگی فرەڕەهەند دروست دەکات.

کارایی نایاب ڕێگەی نوێ بۆ یاریەکانی مۆبایل دەکاتەوە
خواستی تێپەڕاندنی سنوورەکان و دووبارە خەیاڵکردنەوەی ئەوەی کە بۆ گەشەپێدەرانی ناوەڕۆک و یاریزانان دەکرێت، پێویستی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا هەیە بە توانای زیاتر لە چاوەڕوانییەکان. Samsung و Qualcomm پێکەوە ئەزموونی سامسۆنگ گالاکسییان باشتر کردووە بە سەکۆی مۆبایلی “Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform زۆر نوێ بۆ Galaxy” کە بەهێزترین و کارامەترین سەکۆیە تا ئێستا لە ئامێرێکی سامسۆنگ گالاکسیدا و خێراترین سناپدراگۆنە کە ئەمڕۆ بەردەستە. لەلایەکی دیکەوە مۆبایلی Galaxy S23 Ultra پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە بۆ کاراکردنی گەورەترین کامێرا لە Galaxy S22 Ultra بەبێ گەورەکردنی قەبارەی مۆبایلەکە.

ڕامی تازە دیزاینکراو توانای چارەسەرکردنی زنجیرەی Galaxy S23 بە ڕێژەی نزیکەی 30% بەرز دەکاتەوە بە بەراورد بە زنجیرەی Galaxy S22. گرتنی وێنەی سەرسوڕهێنەری کەم ڕووناکی پێویستی بە تریلیۆن ژمێریاری هەیە لە چرکەیەکدا، بۆیە بیناسازی NPU ی کارامەی بەرزی سامسۆنگ گالاکسی بە ڕێژەی 49% باشتر کراوە بۆ هاوسەنگکردنی کارایی و هێز لەکاتی بەکارهێنانی ئەلگۆریتمێکی زیرەکی دەستکرد بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ گرتنی وێنە و ڤیدیۆی نایاب. لەنێو پەرەپێدانە بەرچاوەکانی زنجیرەی Galaxy S23دا، باشترکردنی چارەسەری گرافیکی هەیە کە نزیکەی 41% خێراترە بە بەراورد بە زنجیرەی Galaxy S22و بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی ووزە دیزاین کراوە.

وەک ئامادەکارییەک بۆ داهاتووی ڕاستەقینەی دیجیتاڵی تەواو، مۆبایلی Galaxy S23 Ultra بە پشتگیری شوێنپێهەڵگرتنی تیشکی کاتی ڕاستەقینە بەهێزە کاتێک باس لە سیاسەتی یاریکردنی مۆبایل دەکرێت. بەکارهێنەران دەتوانن ڕێندەرکردنی واقیعی زیاتری دیمەنەکان ببینن، ئەمەش بەهۆی تەکنەلۆژیاوە کە دەتوانێت هەر تیشکێکی ڕووناکی ھاوشێوە بکات و شوێنپێی بگرێت. ژووری ساردکردنەوەی هەڵمی سامسۆنگ گالاکسی کە ئێستا لە هەموو مۆدێلەکانی زنجیرەی Galaxy S23 گەورەترە، دڵنیای دەدات لە چێژوەرگرتن لە پێشبڕکێی یاریکردن بە تەواوی.

بە لەبەرچاوگرتنی هەسارەکە دیزاین کراوە
زنجیرەی Galaxy S23 ڕێڕەوی تەکنەلۆژیای بەرز دەکاتەوە چونکە دەتوانێت ژیانی مرۆڤەکان دەوڵەمەند بکات و بەشداری بکات لە هەسارەیەکی تەندروستتر. لە دوای ڕاگەیاندنی زنجیرەی Galaxy S22، سامسۆنگ بەکارهێنانی ماددە بەکارهاتوو لە ئامێرەکانی گالاکسیدا زیادکردووە، لە شەش پێکهاتەی ناوەکی مۆبایلی Galaxy S22 Ultra بۆ 12 پێکهاتەی ناوەکی و دەرەکی لە Galaxy S23 Ultra. هەروەها زنجیرەی Galaxy S23 جۆرەها مادەی بەکارهاتوو لەخۆدەگرێت لە هەر مۆبایلێکی زیرەکی تری گالاکسی، لەوانە پارچە ئەلەمنیۆم و شووشەی فرێدراوی کارگەکان، و پلاستیکە بەکارهاتووەکان کە سەرچاوەیان لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو و بەرمیلی ئاو و شووشەی پۆلی ئیتیلێن تێرێفتالێت (PET) وەرگرتووە.
زنجیرەی نوێی S یەکەمجارە کە شووشەی پارێزەری Corning® Gorilla® Glass Victus® 2 دەناسێنێت، کە مانەوەی زیاتر دەبەخشێت بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن و بە تێکڕا لەسەدا 22ی لە ماددەی بەکارهێنراوی پاشماوەکان دیزاین کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy S23 لە پاکەتێکدا دێت کە لە کاغەزی 100% بەکارهێنراو دروستکراوە.

تایبەتمەندییە ئاسانەکانی ئاسایش و پاراستنی نهێنی ئەزموونێکی پوخت بەبێ سازشکردن مسۆگەر دەکات
ئەزموونی دڵنیا و تایبەت بنەمان لە زنجیرەی Galaxy S23دا. هەموو مۆبایلێکی زیرەک پارێزگارییەکی گشتگیری Samsung Knox لەگەڵدایە، کە بڕوانامەی حکومی و پیشەسازی زیاتری وەرگرتووە لە هەموو ئامێرێکی مۆبایل، سەکۆ یان چارەسەرێکی دیکە لە بازاڕدا. داشبۆردەکەی ئاسایش و نهێنی لەسەر سامسۆنگ گالاکسی زانیاری تەواو بە بەکارهێنەران دەدات کە کێ دەستی بە داتاکانیان گەیشتووە و چۆن بەکاردەهێنرێت.

ئازادی و نەرمی زیاتر بۆ شێوازی ژیانی پەیوەست
لە دڵی ئەزموونی بەرزی زنجیرەی Galaxy S داهێنانی سازش نەکراوی Samsung Galaxy Ultraیە. بەڵام هێز و توانا داهێنەرەکانی لە مۆبایلە زیرەکەکاندا ناوەستن. بە ڕاگەیاندی ئامیرە نوێیەکانی Galaxy Book3 Ultra و Galaxy Tab S8 Ultra ، ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە سیستەمی زۆر پێشکەوتوو وەربگرن کە ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسیدایە.

Samsung Multi Control کە کارایی ماوس و کیبۆرد لە نێوان کۆمپیوتەرێکی سامسۆنگ Galaxy و تابلێتدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئێستا بەردەستە لە Galaxy S23 Ultra و Galaxy S23+ و Galaxy S23 بۆ کۆتا نەرمیی نێوان ئامێرەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاسانکاری دەکات بۆ بەکارهێنانی دەقەکان، وەک لەبەرگرتنەوەی URLەکان، لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکە لەسەر ئامێرێکی تر. لە Galaxy S23 Ultra، و Google Meetلەگەڵ Samsung Notes دانراوە و پێنوسی S جێگیرکراو ئێستا پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان زیاتر هاوبەش دەکەن.
بەردەست بوون
زنجیرەی Galaxy S23 بە چوار ڕەنگی مات دێت کە لە سروشتەوە ئیلهامیان وەرگرتووە: ڕەشی مات، کرێمی، سەوز و مۆری کاڵ، سەرجەم مۆبایلەکانی ئەم زنجیرە نوێیە بە هەموو ڕەنگەکان لە عێراق بەردەستە.
سامسۆنگ هەڵمەتێکی پێش داواکردن لە بازاڕەکانی عێراق دەستپێدەکات، کە لە دوو تا بیست و سێیەمی مانگی شوبات بەردەوام دەبێت.
لە 24ی شوباتی 2023ەوە مۆبایلەکانی Galaxy S23 Ultra و Galaxy S23+ و Galaxy S23 لە ئاستی جیهانیدا بەردەست دەبن، لەنێویاندا لە بازاڕەکانی عێراقدا.

لە سلێمانی دوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا دەكرێنەوە
پێشت لە سلێمانی دوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا دەكرێنەوە
هاووڵاتییانی دەربەندیخان لەسەر شەقام دەمێننەوە
دواتر هاووڵاتییانی دەربەندیخان لەسەر شەقام دەمێننەوە
پەیوەندیدار