ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

واتساپ سەدان هەزار كەس بێبەش دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەپی (واتساپ) بۆ ئاڵوگۆڕی نامە خێراكان، لەماوەی چەند مانگێكدا لەسەر هەموو ئەو مۆبایلە زیرەكانە لەكاردەكەوێت كە بە سیستمی (ویندۆز) كاردەكەن، بەهۆی ئەم هەنگاوەشەوە سەدان هەزار كەس لە بەكارهێنرانی لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان زیانیان پێدەگات.

هەڵسوڕێنەرانی ئەو ئەپە كە لەلایەن (فەیسبوك)ەوە خاوەنداری دەكرێت، لە بڵاوكراوەیەكیاندا دەڵێن”ئەپەكە لە مانكی كانووی یەكەمی داهاتووەوە، لەسەر ئەو مۆبایلە زیرەكانە كارناكات كە بەپێی پرۆگرامی (مایكرۆسۆف) كاردەكەن”.

بەپێی بڵاوەكراوەكە”بەڕەچاوكردنی ئەوەی كە كار لەسەر پەرەپێدانی سیستمی كارپێكردنی كۆن ناكەن، بۆیە هەندێك لە تایبەتمەندییەكان لەهەركاتێكدابن لەكاردەكەون”.

مایكرۆسۆفت، كە سیستمی كارپێكردنی (ویندۆز فۆن)ی خستەگەڕ و لە مانگی تشرینی یەكەمی 2010دا واتساپ كاری لەسەر دەكات، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا رایگەیاند كە مۆبایلە زیرەكە نوێیەكانی لەسەر ئەو سیستمە ناخاتەگەڕ، و رێنمایی دابووە بەكارهێنەرانی، تا ئەو ئامێرانە بكڕن كە بە سیستمی ئەندرۆیدی تایبەت بە گۆگڵ، یان (ئای ئۆ ئێس)ی تایبەت بە مۆبایلەكانی (ئەپڵ) كاردەكەن.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گەنجێکی کورد یارییەکی ئەندرۆید دروستدەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

گەنجێکی بە توانای کورد بە ناوی ڕەهێڵ زاهیر یارییەکی سێ ڕەهەندی بە ناوی Penguin Run 3D درووست دەکات بۆ سەکۆی ئەندرۆید و دواتریش بۆ سەکۆی iOS

ڕەهێڵ لەبارەی یارییەکەیەوە دەڵێت: سوپاس بۆ خوای گەورە دوای کارکردن بۆ ماوەی 750 سەعات توانیم یارییەک بۆ موبایل دروست بکەم، ئەمە یەکەم یاریمە کە دروستم کردبێت ئیشەڵا بە دڵی هەموو لایەک دەبێت.

 

وتبشی: پێم وایە ئێمەش هیچمان لە خەڵکی ئەو وڵاتانە کەمتر نییە و ئەتوانین کاری لەم شێوەیە بکەین و بە 3 زمان دروستم کردووە کوردی عەرەبی ئینگلیزی (پێموابێت) ئەمە یەکەمین یارییە، کە دروست کرابێت زمانی کوردی تێدابێت.

ئەمەش هەندێک زانیارییە لەسەر کارەکە:

بەرنامەی بەکارهاتوو unreal engine 4

زمانی پرۆگرامین Blue print کە لەسەر ئەساسی ++c ئیش ئەکات

بەرنامەی گرافیک دیزان blender

لەسەر سەکۆی android بڵاوکراوەتەوە، ماوەیەکی تریش  بۆ  ios ی بڵاودەکرێتەوە، بەوتەی ڕەهێڵ، بەهۆی ناکۆکی نێوان کۆمپانیای epic game و apple وە بۆ ios ی دواخستوە.

 

چەند وێنەیەکی یارییەکە:

لێرەوە یارییەکە دابەزێنن بۆ ئەندرۆید:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.MATRIX.penguinrun3d

 

سەرچاوە:   kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان