لە خوێندنگەیەكی سلێمانی تەندروستی نزیكەی 100 خوێندكار تێكدەچێت



تەندروستی نزیكەی 100 خوێندكار بەهۆی غازی فرمێسكڕێژەوە تێكدەچێت و بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە چارەسەری پێویست بۆ خوێندكارەكان كراوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بۆ (خەلك) ڕایگەیاند، لەكاتی خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، بۆمبێكی گازی فرمێسكڕێژ كەوتووەتە نێو خوێندنگەیەكی بنەڕەتییەوە و بەهۆیەوە 100 خوێندكار تەندروستییان تێكچووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەناو خوێندنگەكە (دیاری بنەڕەتی) چارەسەری پێویست بۆ هەموو خوێندكارەكان کراوە، كە بەهۆی گازە فرمێسکڕێژەکەوە تووشی هەناسەتووندی و سووربوونەوەی چاو بوو بوون.

جەختیشی كردەوە، خوێندكارەكان هیچ کێشەیەکیان نەماوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.

نمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان كەم كرایەوە
پێشت نمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان كەم كرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هۆشداری جەنگێكی درێژخایەن دەدات
دواتر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هۆشداری جەنگێكی درێژخایەن دەدات