ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“گۆڕانەكان دەنگیان بەوەدا سەرۆك بە هەموو دەسەڵاتەكانیەوە سەرۆك بێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: گۆڕانەكان دەنگیان بەوە دا سەرۆك بە هەموو دەسەڵاتەكانیەوە سەرۆك بێت.

عەبدوڵا مەلا نوری، ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی كوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی ” لە دانیشتنەكەی پەڕلەماندا، دا تەنها 20 ئەندام پەڕلەمان دەنگیان بەوە داوە كە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم هاوشێوەی بەغدا پرۆتۆكۆلی و تەشریفاتی بێت، بەڵام لە بەرامبەر پێشنیازی “فروانكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم وەكو جاران لەلایەن 88 ئەندامەوە پێشوازی لێكراوە”.

 

نوسیویشیەتی “سەرنج بدەن، گۆڕانەكان لە گەڵ پارتیەكان و یەكێتیەكان پێكەوە دەنگیان دا، دەنگیان بەوە دا سەرۆك بە هەموو دەسەڵاتەكانیەوە سەرۆك بێت”.

عەبدوڵا مەلا نوری ئەو هەنگاوەی پەرلەمانتارەكانی گۆڕان بە تەسلیمبون بە پارتی ناو دەبات و دەڵێت”من دەزانم رێكەوتن كراوە، بەڵام ئێوەش بزانن ئەوەی بە ناوی نەوشیروان مستەفاوە دەكرێت درۆیەكی گەورەیەو پەیوەندی بەو زاتەوە نیە، بەڵكو هاوشێوەی یەكێتی تەسلیمبوونە بە پارتی، ئەوەی دەكرێت 30 حوزیرانە، ئەوەی دەكرێت ناپاكیە”.

کوردستان

بارزانی و پلاسخارت لە دۆخی عیراق نیگەرانن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق دەكات و دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی (مەسعود بارزانی)، ئەمڕۆ یەك شەممە 23ـی 2ـی 2020 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە هنیس جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عیراق و دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عیراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عیراق تاوتوێ كرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسی عیراق ڕاگەیاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی عیراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسی عیراق كرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“نزیكەی 120 كەس لە ئێران گەڕاونەتەوە سلێمانی و لەناو هۆتێلێك بەبێ‌ خزمەتگوزاری دانراون”

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكی 120 كەس، كە لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە سلێمانی لەناو هۆتێلێكی سلێمانیدا هێڵراونەتەوە، كە لەدوێنێوە هیچ پێداویستییەكی خۆپارێزی و خزمەتگوزاری سەرەتاییان پێنەگەیشتووە.

یەكێك لەو كەسانەی، كە لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوە سلێمانی و لەهۆتێلێكی سلێمانیدا دانراوە، بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دۆخیان زۆر خراپە، كەس نایەت بەلایاندا، نە پشكنینیان بۆ كراوە، نە خواردنیان بۆ دەهێنن، نە دەهێڵن بچنە دەرەوە.

وتیشی، “ئەگەر نەخۆشین با چارەسەرمان بۆ بكەن، ئەگەر نەخۆشیش نین، با بڕۆینەوە ماڵەوە، ئەگەریش لەژێر چاودێریمان دادەنێن، ئەوا با خزمەتگوزاری پێویستمان بۆ دابین بكەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیكی 120 كەسن لەناو هۆتێلەكەدا ماونەتەوە، كە هەر ژوورێك پێنج یان شەش كەس خراونەتە ژوورێكەوە، هیچ دەمامك و دەستكێش و كەلوپەلێكی خۆپارێزییان بۆ نەهێناون.

دەشڵێت: “داواكارم لەلایەنە پەیوەندیدارەكان بەجدی بێن بەدەممانەوە و هیچ نەبێت خزمەتگوزاری سەرەتاییمان بۆ دابین بكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

د. سەباح: هاووڵاتیان پێویستیان بە دەمامك نییە
د. هەڤاڵ: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و دوابڕیار دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوكاتەی كە پێویست بوو خۆیان بەهاووڵاتیان دەڵێن، كە چ جۆرە دەمامكێك بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان پێویستە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە، بۆئەوەی تەواوی بڕیار و ڕاسپاردەكان و ئامادەكارییەكان باسبكەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، تاكو ئێستا هیچ كەسێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە و هەموو ڕێكارێكی پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە كردووە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە بۆئەوەی بڕیار لەم بابەتە بدەن و ئەمڕۆش تیمێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەردانی وەزارەتی تەندروستی عیراق دەكەن، بۆئەوەی هەماهەنگی زیاتر بكەن.

لای خۆشیەوە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەئەوەدا، چەندین شوێنیان داخستووە لەبەرامبەر گرانكردنی نرخی كەلوپەلی پزیشكی، كە لەم چەند ڕۆژەدا خواستی كڕینی زۆر لەسەرە.

ئەوەشی خستەڕوو، داواكارن لەهەموو لایەك، كە كاری خۆپارێَزی و خۆپاراستن ئەنجامبدەن، بۆئەوەی وڵاتەكەیان بەدووربگرن لەم ڤایرۆسە.

هاوكات، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی جەختیلەئەوەكردەوە، لەئێستادا هاووڵاتیان پێویستیان بە دەمامك نییە، بەڵكو ئەو كەسانەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا دەكەن، ئەوانە پێویستیان پێی هەیە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەوكاتەی، كە پێویست بوو خۆیان بەهاووڵاتیان دەڵێن، كە چ جۆرە دەمامكێك بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان پێویستە.

وتیشی، “ئەم ڤایرۆسە لەهەوادا ناگوازرێتەوە، بەڵكو لەڕێگەی لیكەوە دەگوازرێتەوە، كە بەر كەسێك بكەوێت، بۆیە تكایە كەس دەمامك نەكاتە كێشە، بەڵكو، كە پێویستی كرد خۆمان لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە جۆری دەمامكەكە و شێوازی بەكارهێنانەكەی و كاتی بەكارهێنانەكەی بڵاودەكەینەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان