ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوا لە بەریتانیا دەكرێت لەسەر مانگرتووان، فشار بخاتە سەر توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە میانی بەشداریكردنی لە دانیشتنێكی تایبەتی پەڕلەمانی وڵاتەكەی، داوا لە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرا، فشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی توركیا تا بەپـێی مافەكانی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ كوردە مانگرتووەكانی وڵاتەكەیدا بكات.

 

لیز سیڤڵ ڕۆبێرتس، ئەندامی پەڕلەمانی بەریتانیا لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەمەی پەڕلەمانی وڵاتەكەیدا، كە ” تێریزا مەی ” سەرۆك وەزیران ئامادەی بوو، داوایكرد، حكومەتی وڵاتەكەی فشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی توركیا تا كۆتایی بهێنرێت بە مانگرتنی، مانگرتووانی كورد لە زیندانەكاندا كە وەك هەڵوێستێك بۆ گۆشەگیری سەرۆكی زیندانیكراوی “پەكەكە”دەستیان لەخواردن هەڵگرتووە، وتیشی خوازیارم فشارەكان چڕ بكەنەوە و توركیا ناچار بكەن بە پێی مافەكانی مرۆڤ مامەڵەی كوردانی مانگرتوو بكات.

 

لای خۆیەوە تێرێزا مەی وتویەتی، بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی لەگەڵ توركیا بۆ پشتیوانیكردنی لە مافەكانی مانگرتووان.

لە ئێستادا نزیكەی 3 هەزار كەس مانیان لە خواردن گرتووە و لەم دوایانەشدا 8 كەس لە زینداندا گیانیان لەدەستداوە.

 

جێی ئاماژەیە، 48 پەڕلەمانتاری بەریتانیا لە نامەیەكدا داوایان لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان كردووە، كە ئەم دۆسیەیە بە جددی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا تاوتوێ‌ بكات.

کوردستان

داوا دەكرێت سەرۆكی هەرێم یاسای چاكسازی واژوو نەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

كەم ئەندامان داوا لەسەرۆكی هەرێم دەكەن یاسای چاكسازی ئیمزا نەكات
خەڵك-ئارام سەردار

ژمارەیەك لە كەمئەندامانی هەرێمی كوردستان دژی یاسای چاكسازی گردبوونەوە داوا دەكەن سەرۆكی هەرێم واژووی نەكات.

لە ژێر ناونیشانی (خۆشگوزەرانی ئەركی حكومەتە و دەبێت بەئەركی خۆی هەڵبستێت)
ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۲ی كانوونی دووەمی ۲۰۲۰ لەگردبوونەوەیەكدا كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەهەولێر داوا لەسەرۆكی هەرێم دەكەن یاسای چاكسازی واژوو نەكات.

مەسعود ئەنوەر سەرۆكی كۆمەڵەی ژین بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەكۆنفڕاسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەڕەڕای چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەت و پەڕلەمان كەوا لەیاسای چاكسازی ڕەچاوی گوزەران و ژیانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بكرێت، بەڵام بەداخەوە بەڵێنەكانیان نەبردە سەر.

دەشڵێت”ئێمە وەك كۆمەڵەی ژین تایبەت بە كەمئەندامان داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكەین ئەو پڕۆژە یاسایەی لەژێر ناوی چاكسازی كە لەلایەن حكومەتی هەرێم ڕەوانەی پەڕلەمان كرا و لەپەڕلەمان دەنگی لەسەردراوە، واژووی نەكات”.

سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ناوبراو وتی”بەداخەوە یاساكە وەك خۆی جێبەجێ ناكرێت، لەهەمانكاتدا ڕێنمایی هەیە لەبەرژەوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان جێبەجێ ناكرێت”.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەفر بارین كاریگەری لەسەر هاتوچۆی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەكان نەكردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ڕایدەگەیەنێت، تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی بە بەردەوامی سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگا سەرەكییەكانن.

حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ناوچەی هەورامان ناوچەیەكی سارد و شاخاوییە و لە وەرزی زستاندا ڕووبەڕووی شەپۆلێكی بەفر و بارانی بەهێز دەبێتەوە، بەڵام لیژنەكان بە بەردەوامی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان دەكەن.
وتیشی”تیمەكانی شارەوانی و كۆمپانیای گارێكس و لیژنەكانی سەر بە ناحیەی بیارە و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەڵەبجە بەردەوامن لە پاكردنەوەی ڕێگاوبانەكان و هاتوچۆی هاوڵاتیانیش بە بەردەوامی هەیە وخاڵی سنووری شوشمێش هاتوچۆی بازرگانی تێدایە و تا ئەمساتە نەمانهێشتووە هیچ كێشەیەك دروستببێت”.

سەبارەت بە كەمبوونەوەی هاتوچۆی شۆفێران و دابەزینی ئاستی بازرگانی لە خاڵی سنووری شوشمێ، ناوبراو ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەفر بارینەكە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوی هاتوچۆی شۆفیران و ئاستی بازرگانی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دووەمین ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كۆبووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند، بەخۆشحاڵیەوە ماوەیەكی زۆرە پێكەوە كار دەكەین و خەلافەتی داعشمان تێكشكاند و ئاسایشی ناوچەكەش دەپارێزن.

لای خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە كۆبوونەوەكە دەربڕی و سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەكانی ئەمەریكاشی كرد و ئاشكرایكرد، پێكەوە داعشمان تێكشكاند و بەناوی كوردستانیشەوە سوپاسی هاوكارییەكانی ئەمریكا دەكەین.

ڕۆژی 21/1/2020 یەكەم ڕۆژی كارەكانی 50ەمین كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەستیپێكرد، كە تێیدا (224) پانێڵ و دیدار و كۆبوونەوەی ڕەسمی ئەنجام دەدرێن و (774) بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و كۆبونەوەكان قسە دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان