ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

105 ملیۆن دینار لە گرێبەستی كڕینی سەگی پۆلیسیدا بەهەدەر دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
نووسینگەی پشكنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بەهەدەردانێكی دارایی بە بڕی 105 ملیۆن دینار لە گرێبەستی كڕینی سەكی پۆلیسی ( k9 ) بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە، ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی پشگنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ، “نووسینگەكەیان بوونی بەهەدەردانێكی لە سامانی گشتیدا بە بەهای 105 ملیۆن دینار لە گرێبەستی كڕینی سەكی پۆلیسی ( k9 )ی نێوان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیالە و كۆمپانیایەكی ناپسپۆڕدا، ئاشكرا كردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی ناوخۆی عیراقدا هاتووە، “لیژنەی وردبینی سەر بە نووسینگەی پشگنەری گشتی لە پارێزگای دیالە، لەلایەن جەمال ئەسەدی، پشكنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆوە پێكهێنرا و توانرا، تەواوی ئەو گەمە و سەرپێچییان لەو گرێبەستەدا بدۆزێتەوە، كە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە و كۆمپانیایەكی ناپسپۆڕدا بۆ دابینكردنی 30 سەگی پۆلیسی بۆ دزۆینەوەی تەقەمەنییەكان و ماددە هۆشبەرەكان واژۆكرابوو، بەڵام بۆ لیژنەكە دەركەوت ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵدا كراوە، پسپۆڕییەكانی ئەوە نییە سەكی پۆلیسی دابین بكات، وێڕای پێشكەشكردنی نمایشەكەی، كە بەرزترین بووە لە بازاڕ و 105 ملیۆن دینار بووە”.

نووسینگەی پشكنەری وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: “بەهای گرێبەستی دابینكردنی 30 سەگەكە گەیشتۆتە 495 ملیۆن دینار، لەكاتێكدا لێكۆڵینەوەكان دەریانخست، كە كۆمپانیایەكی پسپۆڕ، هەمان ژمارەی سەگی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل بە هەمان تایبەتمەندی دابین كردووە، بە خزمەتگوزارییەكانی دوای فرۆشتینیش بەهاكەیان گەیشتۆتە 390 ملیۆن دینار”.

پشكنەری گشتی، ئاماژەی بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی ورد كردووە لە پارێزگای دیالە و ڕاپۆرتەكەی بۆ مەبەستی وردبینی بۆ چاودێری دارایی لە پشكنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ بەرزكردۆتەوە، بەو پێیەی لایەنی بەرپرس لە ئەنجامدانی كاری وردبینی لە كەیسەكە،ڕاسپاردەكەشی پێكهێنانی ئەنجوومەنێكە بۆ خستنەڕووی سەرپێچیكاران و كەمتەرخەمەكان، تا ڕێوشوێنی یاساییان لە دژ بگرێتەبەر.

عێراق

پێیوایە لە حاڵەتی جەنگدان
وەزیری تەندروستی عیراق باس لە خەرجكردنی پارە دەكات بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا


خەڵك- بەشی هەواڵ
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە هیچ پڕە پارەیەك بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا خەرجبكرێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان لەئێستادا لە حاڵەتی جەنگدان و داواش لە هەموان دەكات پاڵپشتی وەزارەتەكەبن.

ئەمڕۆ چوار شەممە تەمیمی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە میانی ئامادەبوونی لەگەڵ نەقیبی سەندیكای پزیشكان لە عیراق و لە كاتی كردنەوەی سێ‌ ناوەندی پزیشكی لە نەجەف ڕایگەیاند”هەموو حاڵەتەكانی توشبوون چاوەڕوانكراون، لەئێستاشدا ڕەوشەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و تەنیا 43 حاڵەت لە بارێكی مەترسیداردان”.

وەزیری تەندروستی عیراق، پێشبینی كرد بودجەیەكی باش بۆ تەندروستی تەرخان بكرێت و وتی”ئێمە لە حاڵەتی جەنگداین، ڕەتیشیدەكەینەوە هیچ بڕە پارەیەك بدرێت بە نەخۆشانی كۆرۆنا، ئەمە تەنیا لەكەداركردنە، بۆیە داوا لە هەموان دەكەین پاڵپشتمانبن”.

تەمیمی دەڵێت”ئەوانەی دەیانەوێت سیستمی تەندروستی لە وڵاتدا دابڕوخێت، ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەكەنەوە”، فەرمانیشی كرد پاداشت بۆ هەموو كارمەندانی تەندروستی خەرج بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێیوایە لە حاڵەتی جەنگدان
وەزیری تەندروستی عیراق باس لە خەرجكردنی پارە دەكات بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا


خەڵك- بەشی هەواڵ
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە هیچ پڕە پارەیەك بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا خەرجبكرێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان لەئێستادا لە حاڵەتی جەنگدان و داواش لە هەموان دەكات پاڵپشتی وەزارەتەكەبن.

ئەمڕۆ چوار شەممە تەمیمی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە میانی ئامادەبوونی لەگەڵ نەقیبی سەندیكای پزیشكان لە عیراق و لە كاتی كردنەوەی سێ‌ ناوەندی پزیشكی لە نەجەف ڕایگەیاند”هەموو حاڵەتەكانی توشبوون چاوەڕوانكراون، لەئێستادا ڕەوشەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و تەنیا 43 حاڵەت بە بارێكی مەترسیداردان”.

وەزیری تەندروستی عیراق، پێشبینی كرد بودجەیەكی باش بۆ تەندروستی تەرخان بكرێت و وتی:”ئێمە لە حاڵەتی جەنگداین، ڕەتیشیدەكەینەوە هیچ بڕە پارەیەك بدرێت بە نەخۆشانی كۆرۆنا، ئەمە تەنیا لەكەداركردنە، بۆیە داوا لە هەموان دەكەین پاڵپشتمانبن”.

تەمیمی دەڵێت”ئەوانەی دەیانەوێت سیستمی تەندروستی لە وڵاتدا دابڕوخيَت، ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەكەنەوە”، فەرمانیشی كرد پاداشت بۆ هەموو كارمەندانی تەندروستی خەرج بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە پارێزگەیەكی عیراقی بەنزینحانەكان دادەخرێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە پارێزگەی بەسرە لە باشووری عیراق، ئاماژە بە داخستنی بەنزینخانەكان دەكات لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارێزگەكە.

سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”ئەمڕۆ ڕێنماییەكی ئەمنی دەركركرا لە بەسرە كە لێوەی وێستگەكانی سوتەمەنی دادەخرێن لە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، بەپێی ڕێنماییەكەش سەرپێچیكاران دەستگیردەكرێن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنە، بۆ پابەندكردنی هاووڵاتیانە بە جێبەجێكردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ و مانەوەی هاووڵاتیانە لە ماڵەكانیان، لەپێناو خۆپاراستن و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بەسرە یەكێكه لەو پارێزگەیانەی عیراق كە تائێستا زۆرترین ڕێژەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرووە، هۆكاریی ئەمەش بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و جێبەجێنەكردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ، دەگێڕدرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان