ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

شابەندەر: هەزار سەدامی تر دەركەوتوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
عیزەت شابەندەر، ساسەتمەداری عیراقی سەربەخۆ دەڵێت، ئەمریكا ڕێخۆشكەر بوو بۆ سەرهەڵدانی “هەزار سەدام حسێنی نوێ‌”، لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو.

شابەندەر لە ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی، ” گەر لە ئاستی هۆشیاری ئێستادابومایە و وەك ئێستا لە ئامانجەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل تێدەگەیشتم، دژ بە داگیركردنی عیراق ڕادەوەستام و بەرگریم لە وڵاتەكەم دەكرد، تەنانەت گەر بەرەنجامەكەی مانەوەی سەدامیش بوایە لەسەر حوكم بۆ ماوەیەكی تر”.

بە وتەی شابەندەر، “ئەمریكا دەوڵەتی ڕوخاند و ڕێگەی بۆ دەركەوتنی و سەرهەڵدانی هەزار سەردام حسێنی نوێ‌ خۆشكرد”.

عێراق

بەهۆی كەمبوونەوەی بەهای دینار، حكومەتی عێراق نزیكەی 250 ملیار دیناری دەستكەوتووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئینستیوتی ئابووری بەژمارە ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 27 ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی عێراق بەدابەزاندنی بەهای دینار 242 ملیار دینار داهاتی زیاتری كۆكردووەتەوە.

بیلال سەعید سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە ڕایگەیاند، بەپێی شیكارییەك حكومەتی عێراق بە تەنها لەماوەی (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بەدابەزاندنی بەهای دینار لە 119هەزار دینارەوە بۆ 146 هەزار دینار بڕی 242 ملیار و 736 ملیۆن 944 هەزار دینار داهاتی زیاتری كۆكردووەتەوە.

وتیشی”كۆی قەبارەی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق دوای بڕیاری دابەزاندنی بەهای دینار لە 119 هەزارەوە بۆ 146 هەزار دینار لە ماوەی (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بڕەكەی تەنها 899 ملیۆن و 25 هەزار و 719 دۆلار بووە.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر حكومەتی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بەهەمان نرخی ڕابردوو واتە بە 119 هەزار ئەنجامبدایە، تەنها بڕی یەك ترلیۆن و 69 ملیار و 840 ملیۆن و 605 هەزار دیناری دەستدەكەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: هەرێم پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەگاتە 20 دۆلار و هەرێم پابەندی ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت نییە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە كەمكردنەوەی ئەو پشكەی لە ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆی دیاریكراوە، ئەوەش وایكردووە ئاستی پابەندبوونی عیراق بەو ڕێككەوتنەوە بۆ ڕێژەی 79% دابەزێت.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەو ڕێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا كردوویەتی بۆ ئەوەی 20%ی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە، بەڵكو بەردەوام بووە لە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 430 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

وەزیری نەوتی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرێمی كوردستان بە 10 دۆلار كەمتر نەوتەكەی دەفرۆشێت ئەوەش زیانێكی زۆر بە ئابووری وڵات دەگەیەنێت.

هەروەك ڕوونیشی كردووەتەوە، هەموو بەرهەمی نەوتی كێڵگەكانی پارێزگای كەركوك لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكوورەوە بەڕێوەدەبرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: ڕێگە بە دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە نادەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

مەحمود زەجراوی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان هەڵوێستی هاوپەیمانییەكەی لەبارەی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق خستەڕوو و ڕایگەیاند: سائیرون ڕێگە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە نادات.

وتیشی: ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی وڵات خستووەتەڕوو.

مەحمود زەجراوی دووپاتیشكردەوە، لەئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكە دوور نییە جارێكی تر خۆپیشاندانەكانی بەغدا و باشووری عیراق دەستپێبكەنەوە كە ئەوەش ئاڵۆزییەكانی عیراق دوو هێندەی تر قوڵ دەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان