ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانی نەسڕ بۆ (خەڵك): حەیدەر عەبادی دەگەڕێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووەوە سەركردایەتی دەكرێت، ئاماژە بە ئەگەری گەڕانەوەی عەبادی دەكات بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق و دەستكەوتەكانی باس دەكات.

نەدا شاكر جەودەت، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “فراكسیۆنەكانی فەتح و بەدر، حەیدەر عەبادییان بە كەسێكی لاواز بۆ سەرۆكایەتی وەزیران وەسفكردبوو، ناكرێت بە كەسێكی وەها بوترێت لاواز، لەكاتێكدا دەستكەوتەكانی لە ژماردن نایەن”.

بە وتەی نەدا شاكر، “عەبادی لەسەردەمی خۆیدا سەركەوتنی بەسەر داعشدا تۆماركرد، لەكاتێكدا زۆربەی وڵاتان بە ئەمریكا و ئەوروپاشەوە گرەویان لەسەر ئەوە دەكرد، كە ڕێكخراوەكە كۆتایی نایەت، ئەو ماوەیەی تێیدا بەسەر داعشدا سەركەوتین، بە پێوانەیی دادەنرێت، وێڕای پاراستنی ئابوری عیراقی لە داڕمان و لەكاتێكدا ئێران و توركیا لە دۆخێكی ئابوری باشدا دراوەكەیان داڕوخانی بەخۆوەبینی، لەو ماوەیەدا پارێزگاری لەسەر بەهای دیناری عیراقی كرا و مووچەی فەرمانبەران دابین كرا”.

پەرلەمانتارەكەی نەسڕ دەڵێت: “عەبادی پەیوەندییەكی دیپلۆماسی هاوسەنگی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان دروستكرد، بەری ئەم بەرهەمەش لەم ماوەیەی دواییدا لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە چنرایەوە، وێڕای دامەزراندنی ئەنجوومەنی پاڵای بنبڕكردنی گەندەڵی، كە لەئێستادا لەلایەن عەبدولمەهدیەوە كاری لەسەر دەكرێت”، بۆیە بە نەشیاوی زانی پیاوێكی وەها لەگەڵ هەموو ئەو دەستكەوتانەدا بە لاواز لەقەڵەم بدرێت.

نەدا شاكر جەودەت، لەگەڵ ئەوەی هیوای سەركەوتنی بۆ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی خواست، بەڵام بەدووریشی نەزانی لە حاڵەتی شكستی حكومەتی ئێستادا، جارێكی تر حەیدەر عەبادی بۆ سەرۆكایەتی كردنی حكومەتی عیراقی بگەڕێتەوە.

عێراق

بە كۆرۆنا مردوون
نەجەف، 111 تەرم لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەخاكسپێردران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیوای دوو و تیمی پزیشكی حەشدی شەعبی، ئاماژە بە بەخاكسپاردنی 111 تەرم دەكەن كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”لیوای دووی حەشدی شەعبی و تیمی پزیشكی سەر بە حەشد، 111 تەرمیان لە گۆڕستانی (وادی السلام)ی نوێ‌ لە پارێزگەی نەجەف كە بۆ قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخانكراوە، بەخاكسپارد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەوانەی لە گۆڕستانی (وادی السلام)ی نوێ‌ بەخاكسپێردران، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی كۆرۆناوە لەم پارێزگایانەی عیراق گیانیانلەدەستداوە: 48 تەرم لە بەغدای پایتەخت، 26 تەرم لە زیقار، 23 تەرم لە پارێزگەی بەسرە، 5 تەرم لە پارێزگەی میسان، 4 تەرم لە پارێزگەی نەجەف، دوو تەرم لە پارێزگەی بابل”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

کەرکوک..باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤ دەستگیرکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق لەکەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤی ئاشکراکرد.

 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق لەکەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژەى بەدەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤ کرد، کە لە دوو ژن و پیاوێک پێکهاتوون.

 

باس لەئەوەشکراوە، ئەو باندە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندییان لەگەڵ قوربانییەکان دروستکردووە و هەڵیانخەڵەتاندوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق..گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هاوڵاتییان دەستپێدەکاتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عیراق، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هاوڵاتییانی عیراق دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لەژێر چاودێری و ڕێنماییە تەندروستییەکاندا.

 

بەپێی ڕێنماییەکان، هەر کەسێک دێتە ناو عیراقەوە دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت و ئەگەر نیشانەى کۆرۆنای هەبێت، ئەوا دەنێردرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە.

 

هەر بەپێی ڕێنماییەکان، هەر کەسێک بیهەوێت لەعیراقەوە گەشت بکات، دەبێت کە گەڕایەوە پشکنینی بۆ بکرێت و دواتر کەرەنیتین بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان