بە ئۆنلاین ناوی خۆت بۆ حەج و عومرە تۆمار بكە



بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دراوە سیستەمی ئۆنلاین بۆ حەج و عومرە لەساڵی داهاتوو كاری پێبكرێت، تاوەكو هاووڵاتیيان  بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان تۆمار بكەن، ئینجا تیروپشك ئەنجام دەدرێت.

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە ی هەرێم، ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دراوە سیستەمی ئۆنلاین بۆ حەج و عومرە لەساڵی داهاتوو كاری پێبكرێت، تاوەكو هاووڵاتییان بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان تۆمار بكەن، ئینجا تیروپشك ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەمساڵ هیچ ناوێك تۆمارناكەن، تاوەكو ئەو سیستەمە ئامادە دەبێت، بەهەمان شێوە مامۆستایانی ئاینیش وەك ڕێبەری ئایینی پێویستە ناویان بە ئۆنلاین تۆماربكەن.

دەشڵێت، سعودیە ئەمساڵ ژمارەی حاجیانی بەرزكردۆتەوە بۆ ٢ ملیۆن هاوڵاتی، كە پشكی عێراق بە زیاتر ٣٣ هەزار كەس دیاری كراوە لەنێویاندا ٤ هەزار و ٨٦٥ هاوڵاتی وەك پشكی هەرێم دیاری كراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ ووردبینی لەو ناوانە كراوە كە ساڵی ڕابردوو بەهۆی كەم بوونەوەی ژمارەی حاجیان لەبەر كۆرۆنا نەیان توانیوە ئەو سەفەرە بكەن، داوایان لێكراوە مامەڵەكانیان تەواوبكەن، ئەوانەی بەڕێگەی وشكانی سەفەر دەكەن، تێچووی حەجیان كەمتر دەبێت، بۆ پڕكردنەوەی ژمارەی ئەو كورسیانەی دەمێنێت، بە ڕیزبەندی ناوی یەدەگەكان دادەنێت كە پێشتر تیروپشكیان بۆكراوە.

ئێران: لە هەرێمی كوردستانەوە هاوكاری هێرشی سەر ئەسفەهان كراوە
پێشت ئێران: لە هەرێمی كوردستانەوە هاوكاری هێرشی سەر ئەسفەهان كراوە
بڕی باران بارین بڵاوكرایەوە
دواتر بڕی باران بارین بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار