بڕی باران بارین بڵاوكرایەوە



 

لە هەرێمی كوردستان، بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە و بەپێی ئاماری تۆماركراو، لە سەیدسادق زۆرترین باران باریوە كە 49 ملیمەترە و كەمترینیش لە گردەسێنی سەر بە پارێزگای دهۆك باریوە كە 5 ملیمەتر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە كاتژمێر 9:00ی بەیانیی دوێنێ تاوەكو 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری سلێمانی 37 ملیمەتر باران باریوە، لە ناوەندی شاری هەولێر 7.4 ملیمەتر، لە دهۆك 12.7 ملیمەتر، لە هەڵەبجە 20.6 ملیمەتر باران باریوە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، هەروەها لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان زۆرترین ڕێژەی باران لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریوە كە 49 ملیمەترە و كەمترین رێژەش لە گردەسێنی سەر بە پارێزگای دهۆك باریوە كە 5 ملیمەتر بووە.

 

بە ئۆنلاین ناوی خۆت بۆ حەج و عومرە تۆمار بكە
پێشت بە ئۆنلاین ناوی خۆت بۆ حەج و عومرە تۆمار بكە
بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت
دواتر بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت
ەیوەندیدار