ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات تۆ کەسایەتیەکی کارزیمات هەیە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە لەو کەسانەدا هەیە کە   کەسایەتیەکی کارزیمایان هەیە:

 

کەسایەتی کاریزما ئەو جۆرە کەسانەن کە دەتوانن کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە دابنێن و ئاڕاستەیان بکەن، زۆرجار ئەم کەسانە دەبنە سەرکردە و سەرکردەی ڕا لە کۆمەڵگەکانی خۆیاندا، ئەمەی خوارەوە ٤ نیشانەی کەسی کاریزمایە:

 

-بەرگەنەگرتنی بڕیاری بێمێشکانە

-کەسە کاریزماکان پاش بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی سەرجەم لایەنەکانی بابەتێک بڕیار دەدەن، هەر بۆیە کاتێک کەسێک بە هەڵەشەی و بەبێ بیرکردنەوە بڕیاری گەمژانە دەدات ڕاستەوخۆ هەست بە بێزاری دەکەن بەرامبەری.

 

-بۆ سەرنج ڕاکێشانی دەروربەر پێویست بە خۆ نواندن ناکات

-کەسی کاریزما هەوڵی ئەوە نادات سەرنجی دەوروبەر بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و بگرە زۆرجار هەر بۆشی گرنگ نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەردەوام سەرنجی لەسەرە کەسانیک وا دەزانن کە بۆخۆی مەبەستیەتی دەربکەوێت، بۆنمونە ئەم کەسانە ژمارەیەکی زۆر هاوڕێیان هەیە نەک لەبەر ئەوەی خۆیان دەیانەوێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی کەسانی دیکە دەیانەوێت ببن بە هاوڕێی.

 

-حەز بە قسەی زۆر و زیادە ناکات

-بەشێوەیەکی گشتی کەسە کاریزماکان ناچنە نێو ئەو جۆرە گفتوگۆیانەوە کە ئامانجدارنین  و تەنها بۆ کاتبەسەربردنە.

 

-نازانن ترس چیە

-ئەم کەسانە زۆر چاونەترسن و کاتێک دەکەونە مەترسیەوە ناشڵەژێن و هەوڵی دۆزینەوەی چارسەر بەوپەڕی متمانەبەخۆبونەوە دەدەن.

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند بەهەمێک کە لە بنەڕەتدا بۆ کارێکی دیکە داهێندرابوون

خێزان

دەڵێن پێویستی دایکی داهێنانە، زۆرێک لە داهێنانەکانی مرۆڤ لە شتانێک دروست کراون کە چەندەها ساڵە بۆ هۆکارێکی تر بەکارهێنراون، ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە ماددەیەکی جیاوازن کە دەتوانەرێت بۆ مەبەستێکی تر بەکاربهێنرێت:

 

-لیستیرین

لیسترین بۆ شۆردنی ناودەم بەکاردێت بەڵام پێشتر وەک پاکەرەوی ئەرز بەکار ڕیکلامی بۆ کراوە.

 

-یاری پەینتبۆڵ

پەینتبۆڵ پێش ئەوەی بۆ یاری کردن بەکاربهێنرێت پێیوتراوە پەینتبۆڵ مارکەر کە بۆ نیشانەکردنی ئەو درەختانە بەکارهێنراوە کە پێویستیان بە نەخشاندن یان بڕین هەبووە.

 

-کلینێکس 

کلینێکس لەڕاستیدا دروست کراراوە بۆ ئەوەی کە وەکو دابڕێک بەکاربهێنرێت لە ماسکی گازدا لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم.

 

 

-مایکرۆوەیڤ

مایکرۆوەیڤ پێش ئەوەی بۆ گەرمکردنەوەی خۆراک و دروست کردنی گەنمەشامی برژاو بەکاربهێنرێت بۆ بۆگواستنەوەی ئاماژەکانی ڕادار بەکارهێنراوە لە جەنگی جیهانی دووەم دا.

 

 

-پێڵاوی پاژنە بەرز

لە ئێستادا زۆرتر خانمان پێڵاوی پاژنە بەرز بەکاردەهێنن بەڵام لە کۆندا پیاوان لەپێیان کردوە و بەکاریانهێناوە لەکاتی سوارچاکیدا بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە قایمکردنی پاژنەیان لە ئاوزەنگی ئەسپکە.

 

 

-سانتی

سانتی سەرەتا دروستکرا بۆ هەڵمژینی خوێن لە شوێنی برینی گولە لە سەربازەکاندا بەڵام پەرستیارەکان بەکاریانهێنا وەک بەرهەمێکی خاوێنی خانمانە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٧ تایبەتمەندی خانمان، کە یەکسەر سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت

خێزان

بەردەوام ئەوە پرسیاربووە لایی زۆرێک لە خانمان کە چ شتێکی ئەوان زۆر سەرنجیان ڕادەکێشێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە زانایانی مرۆڤناسیی کۆکن لەسەری:

– زەردەخەنە و پێکەنینی ئاسایی خانمان یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین خاڵەکان لای پیاوان.

– هاڕمۆنی ڕوخسار بەیەکەوە، کە ئەمەش کاتێک دەبێت کە چاو و برۆ  و لێو و هەموو بەشەکانی ڕوخسار هاڕمۆنیەکی جوانیان دروستکردبێت.

– لێو: هەرچەندە ئێستا لێوی گەورە زۆر مۆدیەتی، بەڵام زانایان دەڵێن کە پیاوان حەز بە لێویی ئاسایی و مامناوەندی دەکەن کە لە مێشکی ئەواندا بۆ ماچ گونجاوە.

– چاو، بەتایبەتیش چاوی گەورە

– برۆ و شێوازی گونجاندنی لەگەڵ ڕوخسار یەکێکی دیکەیە لە گرنگترین ئەو شوێنانەی ژنان کە سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت.

– شێوەی وەستانی جەستە و دەرخستنی مێینەیی یەکێکی دیکەیە لە خاڵە گرنگەکان.

– ڕەنگ: ڕەنگی پیست و جلوبەرگ و گونجاندنیان یەکێکی دیکەیە لە شتە سەرنجڕاکێشەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند کارێک بە هیچ جۆرێک لە کاتی بڕانی کارەبادا ئەنجامی مەدە

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە کردارێکن کە باشترە نەکرێن لە کاتی بڕانی کارەبا چونکە خۆت دەخەیتە مەترسیەوە:

 

-داگیرساندنی مۆم

لەکاتی بڕانی کارەبا یەکەم کردارت لەوانەیە داگیرساندنی مۆم بێت بەڵام مۆم زۆر بە ئاسانی ئەتوێتەوە و دەبێتە هۆی دروست کردنی کێشە، دەتوانی لەجێگەی مۆم فانۆسی کارەبای بەکاربهێنیت.

 

-زۆر بەکارهێنانی مۆبایل تا وزەی تیانامێنێت 

کاتیک کارەبانیە و ناتوانی سەیری تەلەفیزیۆن بکەیت ناچار مۆبایلەکەت بۆیاری کردن بەکاردەهێنیت بەڵام دەبێت ئاگاداربیت هەموو وزەی مۆبایلەکەت بەفیڕۆنەیەیت بۆ ئەوەی لە حاڵەتی نەخوازراودا بتوانیت پەیوەندی بکەیت. 

 

-کردنەوەی بەفرگر

لەکاتی نەمانی کارەبادا بەفرگر تاکە شوێنە کەبتوانێت خۆراکەکان بە ساردی بهێڵێتەوە بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر دەرگای بەفرگرەکە چەند جارێک نەکرێتەوە.

 

-گوێنەدان بە یاسای هاتوچۆ

ئەگەر لەدەرەوەبویت و ترافیک ئیشی نەکرد دەبێت چاوەڕێکەی تا ئەو کەسانەی کە پێش تۆ لەوێبوون بڕۆن. 

 

-بەکارهێنانی لایتی کۆن

لایتی کۆن بێجگە لە کزیەکەی مەترسی هاتنەدەرەوەی ترشەکەی هەیە بۆیە هەوڵبدە ئەو لایتانە بەکاربهێنیت کە بەدەست بارگاوی دەکرێن. 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان