ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دەست بەدابەشكردنی ئاردی سفر دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بەدابەشكردنی ئاردی سفر كردووە لە سنوری دەرەوەی شاری سلێمانی و هەفتەی داهاتووش ناو شار دەست پێدەكرێت.

نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستیان كردووە بە دابەشكردنی ئەو بڕە ئاردە سفرەی، كە وەك دیاری دەدرێتە هاووڵاتیان و خێزانەكان بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە.

وتیشی، “لە ئێستادا لەدەرەوەی شار ئارد دابەشدەكرێت و هەفتەی داهاتووش لەناو شار دەست پێ دەكرێت، كە بۆ هەر خێزانێك بڕی 5 كیلۆ ئاردی سفرە و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت و تەنها وەك دیاری دابەش دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەم بڕە لە ئاردی سفر وەك ساڵانی پێشوو نیە، كە لە بەشە ئاردی مانگەكانی دیكە ببڕێت، بەڵكو تەنها دیاریە و هیچ ئاردێكی دیكە لە هاووڵاتیان وەرناگیرێتەوە لە جیاتی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هاووڵاتیان ئاگاداری ئەوەبن، كە هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن بریكارەكانەوە بۆ ئەوە 5 كیلۆ ئاردە وەرناگیرێت.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان