ئاوات شێخ جەناب: لەکاتی پێویستدا وەفدی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغداد بکاتەوە



وەزایری دارایی و ئابوری رایگەیاند، چاوەڕێی دەرچەو هەنگاوی نوێین لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ناردنی بەشە بودجەی
هەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردوەتەوە، ئەمرۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١/٣١، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە دکتۆر تۆرکیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری دارایی ڕایگەیاند بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەنیسبەت حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیشەوە چاوەڕوان نەکراو بووەو پێچەوانەی ئەو ڕێکەوتن و لێک تێگەیشتنانە بووە کە لەنێوان هەردوولادا هەبووە لە سەر پرسی بودجەو نەوت و مادەی ١٤٠و هەندێک پرۆژەیاسای تر.

لای خۆشیەوە دکتۆر تورکیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا هیوای خواست هەردولا بە ڕێگەی گفتوگۆو ئاشتیانە بگەنە ڕێکەوتن و کێشەکان چارەسەر بکەن، ئامادەیی خۆشیانی نیشاندا بۆ لێکنزیک بونەوەو هاوکاری زیاتر لەو بوارەدا.

لەکۆتایی دیدارەکەشدا، وەزیری دارایی ڕایگەیاند سەرباری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەدابین کردنی موچەو پێداویستیەکانی خەڵکی کوردستان و لەکاتی پێویستیشدا وەفدی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغداد بکاتەوە.

جەختیلەوەشکردەوە، وەک حکومەتی هەرێم باوەڕمان بەچارەسەری کێشەکانە بەڕێگای گفتوگۆ، لەو چوارچێوەیەشدا نیەت و هەوڵی باش لەهەردولاوە هەیە و چاوەڕێی دەرچەو هەنگاوی نوێین لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم تا دەرچونی یاسای بودجە لەپەرلەمانی عێراق.

وتیشی: لەم کاتەدا دۆخی عێراق ناخوازێت کێشەی زیاتر بۆخۆی دروست بکات
عێراق و هەرێم پێویستیان بەدۆخێکی ئارام هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو لێکتێگەیشتن و پرۆژانە تەواو بکەن کە لە سەرەتای دەستبەکاربونی کابینەی محەمەد شیاع سودانیەوە کاریان لە سەرکراوە بە پێی ڕێکەوتنی نێوان هەردولا، لەوانە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق و پرۆژە یاسای نەوت و غازو مادەی ١٤٠ و هەندێک پرۆژە یاسای تر.

سودانی بۆ هاووڵاتییان: دۆلار کۆمەکەنەوە دینار بەهێزترە
پێشت سودانی بۆ هاووڵاتییان: دۆلار کۆمەکەنەوە دینار بەهێزترە
حاكم قادر: چارەسەری کێشەکان بەعینادی شەخسی ناکرێت
دواتر حاكم قادر: چارەسەری کێشەکان بەعینادی شەخسی ناکرێت
ەیوەندیدار