ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی كارتی سیمكارتە فریەكەی فەرمانبەران گران دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەبڕیارێكی دەستەی پەیوەندیكردنی عیراقی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ نرخی بەشداریكردنی مانگانەی سیمكارتی فری لە 10 هەزارەوە بەرزكردەوە بۆ 12 هەزار، دەشڵێت: “بڕیارەكە لە دەسەڵاتی ئاسیاسێڵدا نییە و كارتی پێڕاگەیاندن و غەرامەكەشیان نیشانداوین”.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە زیادكردنی نرخی كارتی سیمكارتە فریەكانی ئاسیاسێڵ وەك ئەنجوومەن بانگهێشتی نوێنەری كۆمپانیاكەمان كرد و لە ڕوونكردنەوەیەكدا پێی ڕاگەیاندین، كە كۆمپانیاكانی دیكە لە دەستەی پەیوەندیكردنی عیراقی سكاڵایان لەدژی ئاسیاسێڵ تۆماركردووە، كە سیمكارتی فری فرۆشتووە و بازاڕی ئێمە نەماوە، هەربۆیە ئیتر باجی كەمترتان پێدەدەین.

ڕاشیگەیاندووە، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ نرخی بەشداریكردنی مانگانەی سیمكارتی فری لە 10 هەزارەوە بەرزكردەوە بۆ 12 هەزار، بڕیارەكەش دەسەڵاتی كۆمپانیای ئاسیاسێڵی تێدا نییە و كارتی پێڕاگەیاندن و غەرامەكەشیان نیشانداوین.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەری كۆمپانیاكە ئەوەشی ڕوونكردەوە، كە سەرەڕای ئەوەی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ داوای لێكراوە نرخ بەرزبكاتەوە بە بڕی 10 ملیۆنیش غەرامە كراوە، ئەگەر پابەندیش نەبێت ئەوە نەك هەر غەرامە دەكرێت، بەڵكو مۆڵەتی كاركردنیشی لێ دەسێنرێتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە بڕیاری دەستەی پەیوەندیكردنی عیراقی نرخی بەشداریكردنی مانگانەی سیمكارتی فری لە 6 هەزارەوە بۆ 10 هەزار دینار بەرزكردەوە.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان