ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری دارایی هەرێم: زیاتر لە ملیارێك دۆلار قەرزمان داوەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2/5/2019 بینوا جنڤو جێگری بەرپرسی بەشی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا لەگەل شاندێكی كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمیان كرد و لەگەڵ ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كۆبوونەوە.

بینوا جنڤو جێگری لێپرسراوی بەشی ئابووری ڕۆژهەڵاتی هەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا دەستخۆشی لە وەزیری دارایی و ئابووری كرد كە لەكاتە سەختەكان ئەركەكانی بەسەركەوتووانە ئەنجامداوە، بەتایبەت لەوكاتەی قەیرانی دارایی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد.

ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری تیشكی خستەسەر تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و وتی، ڕۆژە سەختەكانمان تێپەڕاند بەردەوامین لە ڕیفرۆم لە گومرگ و دەروازەكان و باج، ئەمەش وایكردووە داهات بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات و بەردەوامیش دەبین لە چاكسازیكردن.

هەروەها لە ئێستادا مووچە لەكاتی خۆیی دەدرێت، تواندراوە نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بدرێتەوە لەگەڵ 300 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەرانی ناوخۆ و بیانی و 260 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانكە ئەهلییەكان.

سەبارەت بە پڕۆژە یاسایی بودجەش وەزیری دارایی و ئابووری ڕوونیكردەوە، پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2019 ئامادەیە و لە چاوەڕوانی كابینەی نوێی حكومەتدایە و خەرجی حكومەتیش لە 18 ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە بۆ 14 ترلیۆن دینار.

وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كرد كە لە بواری نەوتدا لیژنەی تایبەت پێكهێندراوە و هەرچی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و ئابووریش ڕێككەوتن كراوە لەسەر پێناسەی گومرگی و یەك پێناسەی گومرگی هاوبەش جێبەجێ دەكرێت.

هەروەها وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لەسەر ناردنی مووچە ڕوونیكردەوە، بەغداد 453 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرێت، بەڵام ئێمە بۆ مووچە پێویستمان بە 881 ملیار دینارە، تایبەت بە مووچەی پێشمەرگەش لە یاسایی بودجەی عیراق 68 ملیار دیناری مانگانە دیاریكراوە، بەڵام مانگانە 150 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە پێویستە، هەرچەندە تا ئێستا بەغدا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچەی پێشمەرگە نەناردووە.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان