ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ڕێگەیەک بۆ کێش دابەزاندن کە هیچ پەیوەندی بە ڕێجیم و وەرزشەوە نییە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە بۆ کێش دابەزاندن کە هیچ پەیوەندی بە ڕێجیم و وەرزشەوە نییە:

 

– لە پەرداخی درێژدا شەربەت بخۆ، بەوجۆرە کەمتر دەخۆیتەوە

– با لەجیاتی شیرینی میوە لەسەر مێزەکەت بێت

– کاتێک زۆر برسیتە، بۆئەوەی خواردنی ناتەندرووست نەخۆیت بنێشتی نەعنا بجوو، تامی نەعناکە وادەکات هەست بە تێری بکەیت.

– پێویستە خەوێکی تەندرووستت هەبێت و شەوان کەمێک زوو بخەویت

– هەوڵبدە کەسێک بدۆزیتەوە و بەیەکەوە هەوڵی کێش دابەزاندن بدەن، بەوجۆرە زۆر باشتر بەردەوام دەبیت

ئەم ڕێگایە بەکاربهێنە:

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی Maastricht ئەنجامدراوە، دەتواندرێت لەڕێگەی ساردکردنی ناوچەیەکەوە چەوری بسوتێندرێت، بەم جۆرەی خوارەوە:

– پارچە سەهۆڵ بکەرە ناو پەڕۆیەک یان کیسەیەکی تایبەتەوە

– بۆماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ئەو ناوچەیە دایبنێ کە دەتەوێت چەوریەکەی بسوتێنیت.

– تا ١٢ ڕۆژ، هەموو ڕۆژێک ئەم کارە دوبارە بکەرەوە.

ریکلام

تەندروستی

چەند خواردنێک کە زیانی زۆری بۆ ددانەکانت هەیە و پێویستە کەمی بکەیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکە کە زیانی زۆری بۆ ددانەکانت هەیە و پێویستە کەمی بکەیتەوە:

 

-شەکر و شیرینی یەکێکە لەو خواردنانەی زیانی زۆری بۆ ددان هەیە، چونکە بەکتریاکانی ناو ددان زۆر زیاد دەکات

-کرۆشاندنی سەهۆڵ یەکێکە لە کارە مەترسیدارەکان بۆ ددانت، کە دەبێتە هۆی درز و برینداربوونی

– خواردنی ئەو خواردەمەنیانەی کە بەددانەوە دەمێننەوە و پیویستیان بە جوینە بەهەمان شێوە زیانی بۆ ددان هەیە

-زۆر خواردنەوەی چاو قاوە یەکێکی دیکەیە لە خواردنەوە مەترسیدارەکان چونکە ددان زەرد دەکەن.

– خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە دوو دووژمنی سەرەکی ددانەکانتن.

– زۆر خواردنی میوە ترشەکان بەهەمان شێوە بۆ ددان مەترسیدارە، چونکە ترشەڵۆکەکان ددانەکە لاواز دەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی پێشوەختە کە دەری دەخات منداڵەکەت خەریکە بخنکێت و پێویستە فریای کەویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی پێشوەختە کە دەری دەخات منداڵەکەت خەریکە بخنکێت و پێویستە فریای کەویت:

 

-بە قورسی دەیەوێت سەر بهێنێتە دەرەوە بۆ ئەوەی هەناسە بدات یاخود قسەیەک بکات

-شێوەی جوڵانی قۆڵەکانی هێمایەکی دیکەیە، کە کەسێک کە خەریکە دەخنکێت هاوسەنگی لەدەستدەدات و قۆڵەکانی زۆر بە ناڕێکی و شپرزەیی دەجوڵێنیت.

-کەسی نوقوم بوو جەستەی بەشێوەی ستونی لەسەر ئاوەکە دەبێت

-چەند نیشانەیەکی دیکە وەک داخستنی چاو و شەپەشەپ کردن و هاتنەخوارەوەی قژ بۆ سەرچاوی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وشکانی

 

لەکاتی ئاوقتدانی زۆر پێویستە چی بکەیت؟

 

پێویستە خێرا منداڵەکە دەربهێنیت لە ئاوەکە و هەناسەدانی بپشکنیت، گەر زانیت ناتوانێت هەناسە بدات، ئەوا پێویستە CPRی بۆ بکەیت، دواتریش پێویستە بیبەیتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

 ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و  کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت:

 

-بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا

-بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

-بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە

– بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە

– بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە

– درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

– نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو

– چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان