ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(چامپیۆنز لیگ) لیڤه‌رپوڵ یاریی کرد و به‌رشلۆنه‌ به‌ سێ گۆڵ پێیه‌کی خسته‌ یاریی کۆتاییه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی له‌نێوان یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و لیڤه‌رپوڵ ئه‌نجامدرا و ئه‌ستێره‌کانی بلاوگرانا به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.

چاوه‌ڕوان ده‌کرا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان دوو زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئه‌وروپا له‌ڕووه‌کانی تاکتیکی و هونه‌ریه‌وه‌ داخراو بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌کان بوو و هه‌ردوو یانه‌ به‌شێوه‌ی کراوه‌ ڕووبه‌ڕوی یه‌کتر بونه‌وه‌.

له‌تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی “ڕێدز” ئاستێکی ناوازه‌یان پێشکه‌ش کرد و له‌ زۆرینه‌ی کاته‌کانی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌دا کۆنترۆڵی باره‌کانی پانی و درێژی یاریگایان کرد، له‌به‌رامبه‌ردا مێسی و هاوه‌ڵانی ناو به‌ناو به‌ سودوه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌ی ناوه‌ند و به‌رگری ڕکابه‌ر هه‌لی مه‌ترسیداریان بۆسه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان دروست ده‌کرد، تا له‌ خوله‌کی ٢٦ له‌ڕێگه‌ی لویس سوارێزه‌وه‌ گۆڵی یه‌که‌میان تۆمار کرد.

دوابه‌دوای گۆڵه‌که‌ به‌رشلۆنه‌ زنجیره‌یه‌ک هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ڕێکخراوی کرده‌ سه‌ر گۆڵه‌که‌ی ئالیسۆن بیکه‌ر و کۆتاییه‌که‌ی به‌ سه‌رکه‌وتنی به‌رگری لیڤه‌رپوڵ کۆتایی هات و ئه‌و تایمه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات (١ – ٠).

له‌تایمی دووه‌مدا چاوه‌ڕوان ده‌کرا لیڤه‌رپوڵ ڕوخسارێکی به‌هێزتر نیشان بدات و کلۆپ توانی له‌ڕووی تاکتیکیه‌وه‌ کارێکی ناوازه‌ بکات و دووباره‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح و هاوه‌ڵانی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد، له‌به‌رامبه‌ردا مێسی و سوارێز و هاوه‌ڵانیان ته‌نها چاوه‌ڕوانی هه‌ڵکه‌وتنی هه‌لی گونجاویان ده‌کرد و تاڕاده‌یه‌کی بێده‌نگ ده‌رده‌که‌وتن تا له‌ خوله‌کی ٧٥ و به‌هه‌ڵه‌ی ناوه‌ندی لیڤه‌رپوڵ، لیۆ مێسی گۆڵی دووه‌می تۆمار کرد، له‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ڤاڵڤێردی قورسایی پێکهاته‌که‌یدا به‌سه‌ر یانه‌ی میواندا و له‌ خوله‌کی ٨٢ به‌لێدانێکی ڕاسته‌وخۆ دووباره‌ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندو گه‌ڕایه‌وه‌ و گۆڵی سێیه‌م و کۆتایی یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ی تۆمار کرد و یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات (٣ – ٠).

شایه‌نی باسه‌، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌درێژایی هه‌ردوو تایمی یارییه‌که‌ له‌ڕووی یاریکردن و هێرشبردن و سه‌پاندنی شێوازی یاریکردنه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوتر بوون له‌ که‌ته‌لۆنیه‌کان، به‌ڵام له‌کۆتاییدا ئه‌زمونی یاریزانانی بارسا کاریگه‌ری دروست کرد به‌تایبه‌ت مێسی و سوارێز که‌ توانیان به‌ که‌مترین هه‌ل زۆرترین ڕێژه‌ی گۆڵ تۆمار بکه‌ن.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ناچار ده‌بێت له‌نێو یاریگا و هانده‌رانیدا ته‌واوی قورسایی خۆی بدات به‌سه‌ر به‌رشلۆنه‌دا و هه‌وڵ بۆ تۆمارکردنی سێ گۆڵ بدات، که‌ ئه‌وه‌ش به‌نسبه‌ت شاره‌زایانه‌وه‌ له‌ژێر فشارێکی هاوشێوه‌ قورسدا نزیکی مه‌حاڵه‌.

جیهانی

هازارد؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە

خەڵک

ئیدین هازارد،  ده‌ڵێت “له‌ منداڵییه‌وه‌ خه‌ونم  ئەوە بووە له‌ یاریگا‌ی سانتیاگۆبێرنابیۆ یاریی بۆ یانەی  ریال مه‌درید بكەم.

لە چاوپێکەوتنێکدا هازارد دەڵێت؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە، ئەو درێسە بۆ مەدریدییەكان جێگەی شانازییە و پێشتر ڕائول گۆنزالیسییش ئەو درێسەی پۆشیوە كاتێكیش لە نێو یاریگادا دەبم ناهێڵم قورسایی ئەو ژمارەیە كاریگەری بەسەرەمەوە هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا  قورسە بتوانیت شتێکی زیاتر لە کریستیانۆ و رائول  پێشكەش بکەیت.

هازارد وتویەتی؛ “زیدانی ڕاهێنەری  شارەزایە لەوەی كە دەزانێت یاریزانەكانی چیان پێویستە، زۆرڕاشكا و ڕاستگۆیەو پێشەنگی منە لە تۆپی پێ دا”.

ئیدن هازاردی بەلجیکی،‌ له‌ هاوینی رابردوو، به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ له‌ چێڵسییه‌وه‌ رویكرده‌ ریاڵم بەڵام  تا ئیستا نەیتوانیوە ئاست بەرزی خۆی پیشان بدات، بەو پێیەی لە چێڵسی یەکێک لە یاریزانە دیارەکان بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مێسی بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە

خەڵک

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیاواز سەبارەت بەلیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، کە گوایە پێکانی نییە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە نوێترین هەواڵدا رادیۆیەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکات کە مێسی هیچ پێکانێکی نییە و تووشی کۆرۆناش نەبووە.

دوای ئەوەی  چوارشەممەی رابردوو، لیۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و لە هۆڵی داخراودا مەشقەکانی ئەنجام دا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە بوونی پێکان لە قولەپێی یاریزانەکەدا دەکرد، لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرا کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی تەندروستی زۆر باشە و هیچ پێکانێکی نییە و بەم نزیکانە بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە و دەتوانێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی  بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا یاری بکات.

هاوکات باس لەوەش دەکات  ئامادەنەبوونی مێسی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پشوودان بووە، چونکە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان هات بوو.

سەبارەت بە دەنگۆی تووشبوونیشی بە کۆرۆنا ئەو دەنگۆیەش رەتکراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”

خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان