ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یوڤانتۆس پلان بۆ داهاتو داده‌ڕێژێت و له‌گه‌ڵ گواردیۆلا و ئیکاردی ڕێکه‌وتن ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی هه‌وڵه‌کانی بۆ بونیادنانی پێکهاته‌ و یانه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتوو ده‌ست پێکردووه‌ و له‌پلانیاندایه‌ بۆند پێشکه‌شی دوو ناوداری بواری تۆپی پێ بکه‌ن و بیر له‌ سێیه‌م ناویش ده‌که‌نه‌وه‌.

لویجی گێلبا له‌به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی ئێزگه‌ی “سی ئاڕ سی” ئاشکرای کردووه‌، به‌رپرسانی یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ هه‌شتی مانگی سێی ئه‌مساڵ له‌ مۆتێلێکی تایبه‌ت له‌ به‌ریتانیا چاویان به‌ پیپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی که‌وتووه‌.

ڕۆژنامه‌نوسه‌که‌ ده‌ڵێت :” ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا ڕوویداوه‌ ده‌ستپێک بووه‌، به‌ڵام دواتر گفتوگۆکان چونه‌ته‌ دۆخێکی پێشکه‌وتوه‌وه‌ و له‌ئێستادا به‌جدی ئاماژه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره‌که‌ ده‌کرێت له‌ خولی ئینگلته‌راوه‌ بۆ یانه‌ی یوڤانتۆس، ئه‌وه‌ش له‌ داهاتودا نه‌ک به‌م نزیکانه‌”.

ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، گواردیۆلا تا ٢٠٢٠ له‌ سیتی به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئه‌و کاته‌ ئالێگری له‌پۆسته‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ش گۆڕانکاری گه‌وره‌ له‌ پێگه‌ی ڕاهێنه‌ری خانمه‌ پیره‌که‌دا ده‌کرێت.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ “توتو میریکاتۆ”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووه‌، هه‌وڵه‌کانی یوڤی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و هه‌ردوو یاریزان ماورۆ ئیکاردی و ئیسکۆ ئالارکۆنیان گرتۆته‌وه‌، یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ نزیکن به‌ موچه‌ و ئیمتیازاتی باشتر و زیاتر هێرشبه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام بۆ که‌یسی ئیسکۆ دووچاری پێداگری زینه‌دین زێدان و یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید بونه‌ته‌وه‌ و یانه‌ مه‌دریدیه‌که‌ نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌ ئیسپانیه‌که‌ بێت.

جیهانی

مۆرینیۆ سێ پلانی داڕشتووە و بۆ دووەم جار لە دەرگای ڕیاڵ مەدرید دەدات

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی بەهۆی پێکانی هاری کەینەوە ڕووبەڕوی کێشەی تاکتیکی بووەتەوە لەپێگەی هێرشبەری سەرەڕمدا و سەرچاوەیەکی ئیسپانی دووپاتی دەکاتەوە، ڕاهێنەری ناوبراو داوای دوو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردووە.

هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام دووچاری پێکان هاتووە و بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ماوەی چوار مانگ لەیاریکردن دادەبڕێت، ئەوەش دەرگا بەڕووی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەکەدا دەکاتەوە داوای دابینکردنی هێرشبەرێکی شوێنگرەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “ئۆکەی دیاریۆ”ی ئیسپانی، مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی لوکا یوڤیچی سڕبی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە، بەڵام ئیدارەی یانە لەسەر ڕاسپاردەی زینەدین زێدان داواکارییەکەیان ڕەتکردۆتەوە و پێیان ڕاگەیاندووە، کە هەوڵدان بەو ئاڕاستەیە بێسودە و بەنیازنین دەستبەرداری هێرشبەرە نوێیەکەیان ببن.

لێرەوە پورتوگالیە ناودارەکە ئاراستەی لە یوڤیچەوە بۆ ویلیان جوزێی بەرازیلی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ سۆسیداد گۆڕیوە، یانە ناودارەکەی شاری لەندەن بۆ ئەم مەبەستە بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆیان پێشکەش کردووە و یانە ئیسپانیاکەش داوی بڕی ٧٠ ملیۆنی نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی دەدەن، ئەگەر بێتو گفتوگۆکانیش نەگەنە ئەنجام ئەوا دووبارە مۆرینیۆ لەدەرگای یانەی شاهانە دەداتەوە.

ئۆکەی دیاریۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەحاڵی شکستهێنانی بۆندی ویلیان جوزێ ڕاستەوخۆ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ماریانۆ دیازی هێرشبەری یەدەگی ڕیاڵ مەدرید دەکات، ئەم گواستنەویەش لەلایەن زێدانەوە ڕێگەپێدراوە و ئەگەری ئیمزاکردنی زۆرە بەپێچەوانەی بۆندی پێشکەشکراو بەرامبەر تواناکانی لوکا یوڤیچ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ کێبڕکێی یانەکانی ئەوروپا لە خولەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئیسپانیا بەردەوام دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئیسپانیا

ئەتلەتیکۆ مەدرید – لیگانێس  (٢:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – ئیبار (٤:٠٠)

خیتافی – ڕیاڵ بیتیس (٦:٠٠)

ڕیاڵ سۆسیداد – مایۆرکا (٨:٣٠)

بەلەد وەلید – ڕیاڵ مەدرید (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

ئینتەرمیلان – کالیاری (٢:٣٠)

پارما – ئودینێزی (٥:٠٠)

هیلاس ڤیرۆنا – لیچی (٥:٠٠)

سامپدۆریا – ساسولۆ (٥:٠٠)

ڕۆما – لازیۆ (٨:٠٠)

ناپۆلی – یوڤانتۆس (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

ڤێردەربریمەن – هۆفنهایم (٥:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – فۆرتونا دوسڵدۆرف (٨:٠٠)

خولی فەرەنسا

لیۆن – تولوز (٥:٠٠)

نانت – بۆردۆ (٧:٠٠)

لیل – پاریس سانت جێرمان (١١:٠٠)

جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا

مانچستەر سیتی – فولهام (٤:٠٠)

ترانمێر ڕۆڤەرز – مانچستەر یونایتد (٦:٠٠)

شروسبێری تاون – لیڤەرپوڵ (٨:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بایرن میونشن بەبردنەوە لە شالکە لە لوتکەی ڕیزبەندی بۆندزلیگ نزیک بووەوە

خەڵک سپۆرت

لەمیانی ڕووبەڕوبونەوەکانی هەفتەی (١٩)ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن شالکەی ڕکابەری گۆڵباران کرد.

لەتایمی یەکەمدا بایرن میونشن لەهەموو ڕووەکانەوە باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی شەش ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لەکۆتا خولەکیشدا (خولەکی ٤٧) تۆماس مولەر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، بەم دوو گۆڵەش تاڕادەیەک کێبڕکێی نێوان شین و سوری ئەڵمانیایان خامۆش کرد.

لەتایمی دووەمدا چاوەڕوانی گەڕانەوەی یانەی شالکە دەکرا، بەڵام ئەستێرە هۆلیودیەکانی بایرن ڕێگەی گەڕانەوەیان بە یانەی میوان نەدا و لە خولەکی (٥٠) لیۆر گۆریتزکا گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد.

پلانی هێرشبەری هانز فلیکی ڕاهێنەری بایرن لەم سنورەدا نەوەستا و لە خولەکەکانی (٥٨ و ٨٩) گۆپڵی چوارەم و پێنجەمیان لەڕێگەی تیاگۆ ئالکانتارا و سێرج گنابریەوە تۆمار کرد و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٥ – ٠).

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی (١٩) و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یانەی لایپزیگ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت دۆڕاندنی تۆمارکرد و ڕێژەی خاڵەکانیان لە (٤٠)دا وەستایەوە، بایرن بە بردنەوە لە شالکە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٣٩ و حاڵی حازر جیاوازی نێوان یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی تەنها خاڵێکە.

ئەنجامەکانی تریش بەم شێوەیە بوون:

ئینتراخت فرانکفۆرت ٢ – ٠ لایپزیگ

فرایبۆرگ ٠ – ٢ پادربۆرن

ڤۆلفسبۆرگ ١ – ٢ هێرتا بەرلین

مونشنگلادباخ ٣ – ١ ماینز

یونایۆن بەرلین ٢ – ٠ ئۆگسبۆرگ

بایرن میونشن ٥ – ٠ شالکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان