ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی مووچەی بەشێكی مووچەخۆران دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە چەند جارێك نووسراویان كردووە بۆ گێڕانەوەی مووچەی خەڵكی هەژار و دابین كردنی بودجە، هاوكات بەڕێوەبەری گشتی دیوانی ئەو وەزارەتە دەڵێت: “مووچەی چاودێری خێزان دەگەڕێندرێتەوە بۆ هاووڵاتیان و هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات”.

عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەردەوام و 6 مانگ جارێك نووسراوم بەرزكردۆتەوە بۆ گێڕانەوەی مووچەی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و دواین جاریش لە سەرەتای مانگی ئادار-دا ئەو نووسراوەم كردۆتەوە.

وتیشی، “بەردەوام جەختمكردۆتەوە، كە دەبێت حكومەت پارەیەك تەرخان بكات بۆ خەڵكی هەژار و وەزاررەتیش نووسراوەكەی بەرزكردۆتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران تاوەكو ئەو پارەیە بگەڕێندرێتەوە بۆ خەڵكی هەژار”.

لای خۆشیەوە، فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، “وەزارەت نووسراوێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە لەبارەی دەستپێكردنەوەی مووچەی چاودێری خێزان لە ھەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەرنامەیەكی ڕێكوپێكی لەو بارەیەوە ھەیە و ژمارەیەك وەزارەتیش تێدا بەشدارن، بەڵام لە وەزارەتی كارەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت”.

وتیشی، “هەفتەی داھاتوو بە فەرمی دەست بە پڕۆژەكە دەكرێت بۆ گێڕانەوەی مووچەی چاودێری خێزان، ئێمە ڕەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ گێڕانەوەی مووچەی چاودێری خێزان و میكانزمێك دانراوە”.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان